2018-01-02

خالیدە خەلیل
لە ئاشی‮ ‬ئەو قەیرانانەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەهاڕێت،‮ ‬بۆ گۆڕینی‮ ‬سیاسەتەكان،‮ ‬یان نەخشەكان،‮ ‬هەندێك خۆیان لە قەبارەی‮ ‬ئەو پیلانە لە گێلی‮ ‬دەدەن،‮ ‬كە لە دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬كورد دەهۆنرێتەوە،‮ ‬كە دەیانەوێت لە رێگەیەوە خەونی‮ ‬خۆشهیوایی‮ ‬و دەسەڵات و تاكڕەوی‮ ‬نەزۆك لەبار ببەن‮.‬
ئەوەی‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬روویدا،‮ ‬كاری‮ ‬تێكدەرانە،‮ ‬سووتاندنی‮ ‬بارەگای‮ ‬حیزبەكان و برینداربوونی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و سووتاندنی‮ ‬داوودەزگەكان،‮ ‬كە نەوەی‮ ‬راپەڕین پارێزگاری‮ ‬لێ كرد،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دروستی‮ ‬كردبوو،‮ ‬بەڵكو پاش ئەو هەموو كارە تێكدەرانەیە بۆ ئەوە بوو،‮ ‬كە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬كورد لەبەریەك هەڵوەشێننەوە بۆ ئەوەی‮ ‬ببنە بەربەست لەبەردەم گەیشتن بە ئامانجەكان و بنیاتنانی‮ ‬نموونەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لە ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬كە خۆی‮ ‬لە كوردستان دەدۆزێتەوە‮. ‬ئەم شوێنەی،‮ ‬كە پەروەردگار كەسانی‮ ‬باش و دڵ و دەروون باشی‮ ‬لێ دروست كردووە‮. ‬پێم سەیرە هەر كەسێك بێت چۆن بەو كارە تێكدەرانە دەڵێت خۆپیشاندان،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬گرنگترین دوو توخمی‮ ‬لێ كەمە،‮ ‬یەكەمین ئاشتی،‮ ‬دووەم‮: ‬لاوێك دەیگوت‮: ‬موڵك و ماڵمان مەسووتێنن،‮ ‬بەڵكو دروشمەكانتان بە رووی‮ ‬ئەو كەسانە دا بەرزكەنەوە،‮ ‬كە سەبەبكاری‮ ‬ئەو قەیرانانە بوون،‮ ‬لە دژی‮ ‬ئەو كەسە بەرزی‮ ‬كەنەوە،‮ ‬كە بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬بڕیوە‮. ‬پێشتر و ئێستاش گرەوم لەسەر لاوی‮ ‬رۆشنبیر كردووە،‮ ‬بەڵێ،‮ ‬ئەو لاوە نوێنەرایەتی‮ ‬ئەو كوردانە دەكات،‮ ‬كە هەمیشە پێ دا دەگرن لەسەر مافەكانی‮ ‬خۆیان لە ژیان دا و دەزانن گرفتەكە لە كوێیە‮. ‬هەر هەوڵێك لەبار دەبەن،‮ ‬كە دەیانەوێت‮ ‬یەكێتیەكەیان نەهێڵێـت و نیشتمان و سەر و ماڵیان بسووتێنێت‮. ‬بەڵام ئەوانەی‮ ‬تێكدەدەن و دەسووتێنن كورد نین،‮ ‬بەقەد ئەوەی‮ ‬دروستكەری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەڵەن و نقوومی‮ ‬خۆویستییانن و خۆیان خۆشدەوێت و خۆشەویستی‮ ‬كوردستانیان لەیاد چووە‮. ‬با شارستانیەتی‮ ‬و پێشكەوتن و تواناكانمان بە هێمنی‮ ‬بە جیهان نیشان بدەین،‮ ‬چونكە گەلێكی‮ ‬تێكۆشەرین و ئەمە‮ ‬یەكەمین جار نییە،‮ ‬كە دوژمنان گەلەكۆمەكیمان لێ دەكەن‮. ‬لە شێخ مەحموودی‮ ‬زیندوو بۆ بارزانی‮ ‬نەمر و لە هەڵەبجەی‮ ‬شەهیدەوە بۆ شەنگاڵ و تێكۆشان كۆتایی‮ ‬نایەت‮. ‬با دەرفەت بە حكوومەت بدەین ئەوەی‮ ‬لە توانایدا هەیە بیكات بۆ دەرچوون لەم قەیرانە،‮ ‬بڕوا بە سەرۆك وەزیران بكەن،‮ ‬كە لاوە و هەموو ئەستەمیەك دەكات لە پێناو دواڕۆژماندا بەتایبەتی‮ ‬ئێمە وا لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬هەرێم نزیك دەبینەوە‮. ‬پەنجەرەكان بە هەر دوو روویدا بكەنەوە تا رووناكی‮ ‬رۆژێی‮ ‬بچێتە ناوێ،‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬روون و ئاشكرا بكەین دوور لە شەمشەمەكوێرەكانی‮ ‬تاریكی،‮ ‬كە دەیانەوێت هەرێم بە لاڕێدا ببەن‮.‬
لە تواناماندا هەیە هەموومان‮ ‬یەك دڵ بین و لە پێناو چاكسازی‮ ‬كار بكەین،‮ ‬گەندەڵی‮ ‬لەناو ببەین،‮ ‬كە هیچ‮ ‬یەك لە وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬لێ رزگار نەبووە‮. ‬گۆڕانكاری‮ ‬و چاكسازی‮ ‬بە چەك و تووندوتیژی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬بەڵكو بە تێكۆشان و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و دایەلۆگ و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستمان بە گۆڕانكاری‮ ‬هزری‮ ‬هەیە،‮ ‬گۆڕانكاریش كات و كاری‮ ‬بەردەوامی‮ ‬دەوێ‮. ‬هەروەك پێویستی‮ ‬بە كات و پلان هەیە بەپێی‮ ‬پلانی‮ ‬بۆ داڕێژراو‮. ‬بە گۆترە نابێت،‮ ‬بەڵكو پێویستی‮ ‬بە دایەلۆگ و رەخنەی‮ ‬خۆیی‮ ‬هەیە بۆ رزگار بوون لە نەرێنییەكان و پتەوكردنی‮ ‬ئەرێنییەكان‮. ‬مەبەست لە گۆڕانكاری‮ ‬ئەمەیە‮. ‬پڕۆژەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست تا كۆتایی‮ ‬ئەم سەدەیە دەخایەنێت وەك هەموو ئاماژەكان بۆ دەچن و تەنها بە‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەتوانین رووبەڕووی‮ ‬پلان و گەردەلوولەكان ببینەوە‮. ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬دێرین و رەسەنین،‮ ‬ململانێی‮ ‬نێوان حیزبەكان دەبێت لە پێناو ئازادی‮ ‬و بەرگری‮ ‬لە دیموكراسی‮ ‬بێت بەرەو پێشەوە نەك لە پێناو هەڵوەشاندنەوە و پەرت بوون‮. ‬بۆ داڕشتنی‮ ‬بناغەیەكی‮ ‬پتەو وەك كۆمەڵگە مەدەنی‮ ‬و شارستانییەكان و بەدیهێنانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ‮. ‬
لە عەرەبییەوە‮:‬
شوان سەرابی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌