2018-01-02

سەباح شێخانی
دیموكراتی‮ ‬یەكێكە لەو باسانەی‮ ‬تەنانەت لە دانیشتنە كۆمەڵایەتییەكانیش لە لایەن تاكی‮ ‬كوردستانەوە باس دەكرێت،‮ ‬هەمووان بە شانازییەوە بانگەشەی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬چونكە كاتێك كە دیموكراتی‮ ‬گەشە دەكات،‮ ‬ناسنامەی‮ ‬تاكیش گۆڕانكاری‮ ‬بەسەردا دێت،‮ ‬تاك لەسەر ئاستی‮ ‬توانا و ئەندێشەكانی‮ ‬پێناسەی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات،‮ ‬دیموكراتی‮ ‬بە شێوازە تەقلیدیەكەی‮ ‬بە مانای‮ (‬دەسەڵاتی‮ ‬گەل بۆ گەل دێت‮) ‬بەڵام لە راستیدا دیموكراتی‮ ‬تەنیا لە چوارجێوەیەكدا خۆی‮ ‬نابینێتەوە،‮ ‬بەڵكو لە تەواوی‮ ‬ژینگە،‮ ‬پێداویستییەكانی‮ ‬ژیان و گوزەرانی‮ ‬مرۆڤەوە‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬هەیە‮. ‬دیموكراسی،‮ ‬بە پێناسە سەردەمیانەكەی‮ ‬بریتییە لە‮: ‬یەكسانی،‮ ‬دادپەوەری‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬جیاكاری،‮ ‬پاراستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مروڤ،‮ ‬سەروەری‮ ‬یاسا و دابینكردنی‮ ‬ئازادییە گشتییەكان،‮ ‬ئەمەش واتای‮ ‬ئەوە دەگەیەنێت كە سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیموكرات،‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬تەندروست و خوشگوزەران و ئارامدا بەرهەم دەهێنێت‮.‬
دیموكراتییەت لە سەدەی‮ ‬هەژدەهەم و نوزدەهەمدا،‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوایی‮ ‬وەك‮: ‬بەریتانیا،‮ ‬فەرەنسا،‮ ‬ئەمریكا سەریهەڵدا كە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئایینییەوە تاڕاددەیەك‮ ‬بێ كێشە بوون‮. ‬لە سیستەمی‮ ‬دیموكراتیدا،‮ ‬دەسەڵاتی‮ (‬یاسادانان‮ ‬،‮ ‬دادوەری،‮ ‬جێبەجێكردن‮) ‬لە‮ ‬یەكتر جیادەكرێنەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئازادانە ئەركەكانیان‮ ‬ڕاپەڕێنن،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا بە پێی‮ ‬ڕێسایەك،‮ ‬هەماهەنگیی‮ ‬لە نێوانیاندا‮ ‬ڕێكدەخرێت،‮ ‬هەرچەندە دیموكراتی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬دەرهاوێشتەی‮ ‬هەست و بیركردنەوەیەكی‮ ‬ژیرانەی‮ ‬مروڤە،‮ ‬بەڵام شێواز و جونیەتی‮ ‬پیادەكردنەكەی‮ ‬بەستراوەتەوە بە كات و شوێن،‮ ‬ئاستی‮ ‬دابەشبوون و هۆشیاری‮ ‬كۆمەڵایەتییەوە‮. ‬لای‮ ‬جۆن لۆك‮ (‬1632‮ -‬ 1704‮) ‬دیموكراتی‮ ‬بریتییە لە حكوومڕانی‮ ‬زۆرینە،‮ ‬لە هەمان كاتدا مافی‮ ‬كەمینە رێز لێگیراوە،‮ ‬لادان لەو بنەمایە پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬دەخاتە ژێرگومان و پرسیارەوە‮. ‬ئەگەر ئەم پێناسەیەی‮ "‬جۆن لۆك‮" ‬لەسەر عێراقی‮ ‬لای‮ ‬خۆمان جێبەجێ بكەین،‮ ‬دەبینین لە دۆخێكی‮ ‬خراپی‮ ‬بێ متمانەیی‮ ‬و لەبەریەك هەڵوەشاندنەوەدا گوزەر دەكات و سێ پارێزگای‮ ‬گەورەی‮ ‬سوننەنشین‮ ‬خاپوور كراوە و دانیشتوانەكانیشیان سەرگەردان و پەڕاگەندەی‮ ‬وڵاتان و شارەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراق و كوردستان بوونە،‮ ‬كەچی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬عەبادی‮ ‬باسی‮ ‬دەستوور و دیموكراتی‮ ‬دەكات‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬باس و خواسی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬بابەتێكی‮ ‬زیندووە لە عێراق،‮ ‬بەڵام لە مێژووی‮ ‬خۆیدا،‮ ‬هەرگیز خاكی‮ ‬عێراق‮ ‬یەك ماڵ نەبووە،‮ ‬ڕۆژ لەدوای‮ ‬ڕۆژ درزی‮ ‬نێوان پێكهاتەكان گەورەتر دەبێت و هەر پێكهاتەیەكیش هەوڵی‮ ‬دەسكەوت و دەسەڵاتی‮ ‬زیاتر بۆ خۆی‮ ‬دەدات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌