2018-01-02

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، له‌ گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى شارى كه‌ركووك به‌رپرسێكى جه‌بهه‌ى توركمانى درايه‌ به‌ر ده‌ستڕێژ و كوژرا.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كان  ئه‌و به‌رپرسه‌ى جه‌بهه‌ى توركمانى، ناوی عه‌لائه‌دين مه‌قسود زينه‌ڵه‌.

چالاكان له‌ په‌يج و لاپه‌ڕه‌ هه‌واڵييه‌كانى تايبه‌ت به‌ كه‌ركووك، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه‌، كوژراوه‌كه‌ به‌رپرسى باره‌گاى جه‌بهه‌ى توركمانى بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌