2018-01-03

فارس قادر فەقی عەبدوڵڵا‮❊‬
 زۆرن ئەوانەی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك بارزانین بی ئەوەی‮ ‬موجامەلەی‮ ‬بكەن سندوقی‮ ‬دەنگدانیش شایەدی‮ ‬داو دەركەوت93% ی‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لەگەڵ سەرۆك دان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و بەرخودان و پاراستنی‮ ‬كەرامەتی‮ ‬تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و نوینەرن بۆ هەر50 ‮ ‬ملیۆن لە كوردانی‮ ‬جیهان‮. ‬بەڵی بینیمان كوردی‮ ‬دونیا هەمووی‮ ‬هاتە دەنگ بۆ سەرۆك و رابەرمان،‮ ‬ئەو بابەتەم لەوەوە بۆ هات كە لە راگەیاندنەكان و لیرە و لەویوە لە گفتوگۆی‮ ‬نیوان برادەران و خانەوادەو كۆڕ‮ ‬و كۆبوونەوەكان بە گشتی‮ ‬باس بووەتە باسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئەو ساڵەی‮ ‬رابردوومان كە تیپەڕی‮ ‬و ماڵئاواییمان لیكرد،‮ ‬ساڵیكی‮ ‬ناخۆش و شووم و ساڵیكی‮ ‬بە ئیش و ئازار بوو بۆ گەلی‮ ‬كورد و خەڵكی‮ ‬كوردستان بە گشتی،‮ ‬ئیتر هەر‮ ‬یەكەو كۆمەڵیك باسی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە لە ئیش و ئازارەكان كە تایبەتە بە خۆی‮. ‬ ‮ ‬من لیرەدا وای‮ ‬دەبینم ئەوەی‮ ‬زۆر گرنگ و هاوبەش بوو لە خاڵە بە ئیش و ئازارەكان كە دوو بابەتی‮ ‬گرنگن،‮ ‬ئەویش هەردووخاڵ پیشتریش پیشینەی‮ ‬هەبووە و بەرچاو كەوتوون،‮ ‬بەڵام رەنگە ئیمە بەو شیوەیە چاوەڕوان نەبووبین و بۆی‮ ‬نەچووبین‮. ‬بۆ نموونە‮ ‬یەكەمیان‮: ‬مەسەلەی‮ ‬دەستبردن بۆ قوتی‮ ‬خەڵك و بی مووچەیی‮ ‬یان كەمدەرامەتی‮ ‬خەڵك،‮ ‬لەم خاڵەدا هەموومان چاوەڕوان بووین2017 ‮ ‬باشتر بی لە2016 ‮ ‬كەچی‮ ‬بە داخەوە بەهۆی‮ ‬لاملی‮ ‬و ملهوڕی‮ ‬سەرانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬لە بەغدا كیشەكان ئاڵۆزتر بوون،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬ئیمە پیشتریش گلەییمان هەبووە لە خۆمان و لە ناعەدالەتی‮ ‬و كەموكوڕی‮ ‬و زۆری‮ ‬و بۆری‮ ‬لە بەڕیوەبردن‮. ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬لە كۆتاییەكانی‮ ‬ساڵی2017 ‮ ‬روویدا خراپتری‮ ‬كرد،‮ ‬كە ئەمە خاڵیكی‮ ‬گرنگی‮ ‬لایەنە خراپ و ناخۆشەكان بوو‮. ‬خاڵی‮ ‬دووەم كە ئەویشیان خاڵیكی‮ ‬زۆر گرنگ و زەقە رەنگە بە خەیاڵیشماندا نەهاتبی ئەویش‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬بەرژەوەندیەكانی‮ ‬ئەمەریكا و ئیران و بەریتانیا بوو لەگەڵ عیراق و دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬كورد و جاشایەتی‮ ‬ئەو زۆڵە كوردانەی‮ ‬كە بوون بە رینیشاندەر و كەركووكیان كرد بە بووك بۆ پاسدارانی‮ ‬ئیرانی‮ ‬و بوون بە ماشەو دار عەسای‮ ‬دەستی‮ ‬دوژمنان‮. ‬ بەڵی خاڵی‮ ‬لاواز و خاڵی‮ ‬ئیش و ئازار زۆرن،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬زۆرتر جەرگ برو ناخۆش بوون ئەم دوو خاڵە بوون كە ئاماژەمان پییان كرد‮. ‬كەواتە گەمارۆ ئابووریەكان لە توندیەوە بەرەو توندتر چوون،‮ ‬لە هەمووشی‮ ‬خراپتر خیانەتە چاوەڕواننەكراوەكەی‮ ‬كەركووك بوو لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری2017 ‮ ‬و تەدەخولی‮ ‬ئیران و پاسدار و بە ئیعاز و ئۆكەی‮ ‬ئەمەریكا و بەریتانا بوون،‮ ‬ئەم دوو خاڵە سەرەكیە دەكری بڵیین كاریگەرترین ئامراز و هۆكاری‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دوژمنان بوون كە بە پلە‮ ‬یەك و دوو دین هەروەها هەندی بابەتی‮ ‬تری‮ ‬ناخۆش و دڵگران كە لەم ساڵەدا روویان دا،‮ ‬كە مایەی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬و دڵگرانی‮ ‬بوون،‮ ‬هەرچەندە كە بابەتی‮ ‬ئیلاهی‮ ‬و سروشتی‮ ‬بوون لە ژیر كۆنترۆڵ و دەسەڵاتی‮ ‬مرۆڤ نەبوون،‮ ‬ئەویش مردنی‮ ‬چەندین سەركردەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردی‮ ‬بوون وەك‮ "‬هەڤاڵ مام جەلال و هاوڕی عەزیز محەمەد و نەوشیروان مستەفا‮" ‬بوو كە هەرسیكیان كەوتنە ناو‮ ‬یەك ساڵ و لەكاتیكدا لەم ساڵەشدا كورد پیویستی‮ ‬بە تەبایی‮ ‬و برایەتی‮ ‬زیاتر هەبوو و گەر بەراورد بكری لەگەڵ هەموو كاتەكانی‮ ‬تر،‮ ‬چونكە بەلای‮ ‬كەم گەر ئەم رووداوانە لەم كات و ساتە نەبوایە بە تایبەت وەفاتی‮ ‬مام جەلال تا رادەیەك دەكری بگوتری هەر هیچ نەبووایە مام جەلال ریگای‮ ‬نەدەدا خیانەتەكەی‮ ‬بەشیكی‮ ‬نیو خانەوادەكەی‮ ‬بكری،‮ ‬جا ئەو كات پاسداریش كەركووكی‮ ‬بگرتبا دووخاڵی‮ ‬گرنگ هەبوو‮ ‬یەكەمیان مقاوەمەیەكی‮ ‬باش دەكرا دووەمیش لە ناوخۆمان خیانەت نەدەبوو و دەمانگوت هاوسەنگی‮ ‬هیز نەبوو لە نیوانمان و هەموو لایەك دەزانن ئیمە و پاسدار دوو هیزین هیچ پیوەریك نییە لە نیوانمان تا هەڵسەنگاندنمان وەك‮ ‬یەك بۆ بكری‮. ‬پیشم وایە ئەو كات عەبادیش نەدەبوو بەم فس فس پاڵەوانە كارتۆنیە و جورئەتی‮ ‬نەدەكرد بە بی هاوكاری‮ ‬و دەستی‮ ‬خیانەت ئەم هەڵەیەی‮ ‬بكردبا،‮ ‬كەواتە دەكری بڵیین بابەتە ناخۆشەكانی2017 ‮ ‬زۆرن،‮ ‬بەڵام ئەوانەی‮ ‬زەقن و زیاتر دەكری ئاماژەی‮ ‬پی بكەین بە خاڵە سەرەكیە سلبیەكانی‮ ‬بزانین بریتین لە مردنی‮ ‬ئەو سی كەسایەتیە و بەشداری‮ ‬كردن و سەنگەر گرتنی‮ ‬پاسداری‮ ‬ئیرانی‮ ‬لە كورد و گرتنی‮ ‬كەركووك و كۆنترۆڵ كردنی‮ ‬بیرە نەوتیەكان و قووڵتر كردنی‮ ‬كیشە داراییەكان و بڕینی‮ ‬یەكیك لە شادەمارە گەورەكانی‮ ‬ئابووری‮ ‬كوردستان و دەست بەسەرداگرتنی‮ ‬كەركووك،‮ ‬كەواتە ئەوەی‮ ‬تیایدا زەرەرمەند بووین لەم ساڵە شوومە بە حسیابی‮ ‬شەقامی‮ ‬كوردی‮ ‬و راگەیاندنەكان و لیكدانەوەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬سیاسەتمەدارەكان دەكری بڵیین بە گشتی‮ ‬ئەو چەند خاڵانە بوون كە باسمان كرد‮. ‬ بەڵام گەر لە لایەكی‮ ‬تر سەیری‮ ‬ئەو رووداوانەی‮ ‬ئەم ساڵە بكەین و تۆزیك خۆمان دوورخەینەوە لە عاتیفەو زیاتر دان بە خۆماندا بگرین هەندی خاڵی‮ ‬لاواز و كەموكوڕی‮ ‬خۆمان بەلاوە بنیین بۆ كاتیكی‮ ‬تر بۆ ئەوەی‮ ‬شتەكان هەمووی‮ ‬بە رووخاوی‮ ‬نەبینین وەك ئەم خاڵە لاوازانە خیانەتەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و گەندەڵی‮ ‬لە حوكمڕانی‮ ‬و مەنسوبیەت و مەحسوبیەت لە ناو دام و دەزگاكان و جیاوازی‮ ‬لە نیوان تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگە و حزبایەتی‮ ‬و خزمایەتی‮ ‬و كۆمەڵیك بابەتی‮ ‬تر،‮ ‬ئەم مەلەفە دەبی كاری‮ ‬تیدا بكری،‮ ‬بەڵام دەبی بۆ بنیاتنانەوەی‮ ‬نیشتیمان بیت،‮ ‬دەبیت بۆ دروستبوونی‮ ‬كیانی‮ ‬كوردی‮ ‬بیت و نەیكەین بە چەكیك بە دەستی‮ ‬دوژمن بۆ ئەوەی‮ ‬كە ئەوەی‮ ‬ماوەتەوەش بیڕوخینین و هەستینە سەر پی تا نەڕوخی،‮ ‬دەبی بزانین لایەنە سەربەرزیەكە پشكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەر ئیمەی‮ ‬كورد دەكەوی وەك میژوو ئاماژەی‮ ‬پیكردووە گەر بگەڕیینەوە و لاپەڕەكانی‮ ‬رابردوو هەڵبدەینەوە دەبینین دكتاتۆرەكان هەمووی‮ ‬لەسەر كیشەی‮ ‬ئیمەو بە دەستی‮ ‬ئیمە شكاون‮ ‬یان هەرەسیان هیناوە،‮ ‬هەر لە هۆلاكۆ تا سەددام حوسین كە بەهۆی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد سەری‮ ‬خۆی‮ ‬لە سەرداناو ئیستاش بە هەمان شیوە داعش لە سەر دەستی‮ ‬ئیمە شكاو دونیا شایەدە لە كوردستانەوە راونران و لە سوریاش خۆیان نەگرتەوە نەك هەر لە عیراق،‮ ‬ئەمە‮ ‬یەك لە خاڵە بە هیزەكان بوو لەم ساڵەدا،‮ ‬هەروەها دیبلوماسیەتی‮ ‬كوردی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬بەسەردا هات و گەر سەرۆكەكانی‮ ‬وڵاتە زلهیزەكانیش بی وەفا بوون بە حیساب بۆ بەرژەوەندی‮ ‬وڵاتەكەیان،‮ ‬بەڵام خەڵك و سیاسەتمەداران و كەساتیە سیاسیەكانیان سۆزداری‮ ‬خۆیان بۆ كورد دەربڕی‮ ‬و بوون بەفاكتەریك لە سەر دەسەڵاتی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬وڵاتەكەیان بۆ گۆڕینی‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬و بڕیاری‮ ‬دەسەڵات‮. ‬ خاڵیكی‮ ‬تری‮ ‬زۆر گرنگ دەتوانین بڵیین گەر كورد نەیتوانیبی لە ئاستی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬یەك بوون و‮ ‬یەك خیتابی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروست بكات،‮ ‬بەڵام لە ساڵی2017 ‮ ‬بەهۆی‮ ‬ریفراندۆم كورد لە خوارەوە گوشاری‮ ‬لە سەرووی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد كە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬لە هەرچوار پارچەی‮ ‬كوردستان دروست بكات و هەر50 ‮ ‬ملیۆن كورد خۆی‮ ‬بە خاوەنی‮ ‬ریفراندۆم بزانی،‮ ‬كە ئەمەش هەژانیك بوو دەكری بڵیین گڕی‮ ‬بوڕكانی‮ ‬25ی9 بۆ سەربەخۆیی‮ ‬ناخی‮ ‬هەموو كوردیكی‮ ‬بەشەرەفی‮ ‬هەژاندو تاكە هۆكار بوو كوردی‮ ‬كردە‮ ‬یەك دەنگ لە نیوان دەیان رەنگ،‮ ‬جا بۆیە دەكری بڵیین خاڵیكی‮ ‬گرنگی‮ ‬ریفراندۆم سەركەوتن و بە هیزی‮ ‬كوردە و كە گەورەترین دەستكەوتە لە میژووی‮ ‬هەر چوار پارچەو پیم وایە لە پاش شۆڕشەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬و لە پاش میژووە پڕشكۆیەكانی‮ ‬شیخ سەعیدی‮ ‬پیران و شیخ مەحمودی‮ ‬حەفید و و كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهاباد و بارزانیی‮ ‬نەمر و ریككەوتنامەی‮ ‬11ی‮ ‬ئاداری1970 ‮ ‬كە ئەمانە كۆمەڵیك میژووی‮ ‬پڕ‮ ‬سەروەری‮ ‬و گەورەو گرنگی‮ ‬كوردین،‮ ‬ئەویش ئەو میژووە گەورەو پر سەروەریەیە كە هەموو كوردستان شانازی‮ ‬پیوەدەكات كە ریفراندومی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە لە‮ ‬25ی‮ ‬9ی‮ ‬2017‮.‬ بەڵی ریفراندۆم بەسە بۆ ئەوەی‮ ‬چیتر نەگوتری ساڵی2017 ‮ ‬ساڵیكی‮ ‬ناخۆش و نەهامەتی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵكو پیویستە بڵیین ساڵیكی‮ ‬پڕ‮ ‬سەروەری‮ ‬و شانازییەو رۆژیكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە میژووی‮ ‬كوردی‮ ‬تیدایە كە كورد بۆ‮ ‬یەكەم جار بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬دا بۆ سەربەخۆیی‮. ‬بەڵام بە داخەوە بۆ ئازاردانی‮ ‬خەڵك و بیحورمەتی‮ ‬بەرامبەر بە خەڵك كە ئەم میژووە پڕ‮ ‬سەروەرییە بوو بە بیانوو بۆ دوژمن و دیكتاتۆرەكانی‮ ‬دراوسیمان تا حیقد و كینەی‮ ‬خۆیان ئاشكرا بكەن و نوی بكەنەوە و جاریكی‮ ‬تر بینەوە سەر خەت و‮ "‬سەفەوی‮ ‬و عوسمانی‮" ‬و‮ "‬عەرەب و تورك و فارس‮" ‬هەموو‮ ‬یەك بگرن بەرامبەر بە كورد دەبی بزانین رۆژیكی‮ ‬پرشنگدار و گەورەی‮ ‬میژووی‮ ‬كوردە،‮ ‬كورد توانی‮ ‬بەرامبەر بە هەموو دكتاتۆرەكان بڵی نەخیر بۆ ژیردەستی،‮ ‬بەڵی بۆ سەربەخۆیی‮. ‬هەروەها سەربەرزی‮ ‬ئەم رۆژە لەوەدایە لە سەرەتای‮ ‬جاڕدانی‮ ‬تا كۆتایی‮ ‬رۆژی‮ ‬دەنگدان و راگەیاندنی‮ ‬دەنگی‮ ‬میللەت سەرۆك بارزانی‮ ‬سەرە رمی‮ ‬بانگەوازی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بووە و بە لەشكركیشیە سی قۆڵیەكەی‮ "‬ئیران،‮ ‬توركیا،‮ ‬عیراق‮"‬یش بۆ سەر كەركووك هەر سەرۆك بارزانی‮ ‬پاریزەر و بڵندگۆی‮ ‬ئەم دروشمە بووە كە سەربەخۆییە،‮ ‬ئەمڕۆش وا گەیشتین بە ساڵی‮ ‬ 2018هەر سەرۆك بارزانیە رابەری‮ ‬گەورەو بیباكی‮ ‬ئەم دروشمە پیرۆزە،‮ ‬بۆیە دەبیت ساڵی2017 ‮ ‬لە قالبی‮ ‬هەڵە خویندنەوە و هەڵسەنگاندنی‮ ‬نادروست دەربینین‮. ‬من وای‮ ‬دەبینم ساڵیكی‮ ‬پڕ‮ ‬سەروەریە،‮ ‬دوژمنان و بی ئاگایان‮ ‬یان كەسانی‮ ‬سادە لە خۆمان لەوەتەی‮ ‬كورد هەیە هیچ بەڵگەنامە و پاسەپۆرتیك و ناسنامەییكی‮ ‬گەورەتری‮ ‬لە ریفراندۆم نەبووە كە ئەویش لە‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017‮ ‬بە دەستیهینا و دەكری بگوتری ئەم میژووە میژووی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستانە و ئەم ساڵەش لە میژوو ساڵی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانییە،‮ ‬دەكری میژوونووسانی‮ ‬كورد و ئازادیخواز و راستگۆیانی‮ ‬جیهان ساڵی‮ (‬2017‮)‬ بدەن بە رابەر و سەرۆكمان چونكە لەم ساڵەدا گەورەترین رووداو و پیرۆزترین میژوو بۆ كورد نووسراوە بە ئازایەتی‮ ‬و قارەمانیەتی‮ ‬سەرۆك‮ (‬مسعود بارزانی‮). ‬ بەڵی ساڵی2017 ‮ ‬ساڵی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانییە،‮ ‬پەنا بە خوا وا دیارە و دەردەكەوی ئینشالڵا كۆتایی‮ ‬ساڵ و سەرەتاو دەستپیكی‮ ‬هەژان و رووخانی‮ ‬عەقڵیەتی‮ ‬سەفەوییە‮. ‬بۆیە من وای‮ ‬دەبینم ساڵیكی‮ ‬سەخت و بە ئازار و پڕشكۆی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و كوردە،‮ ‬ساڵی‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەییە،‮ ‬ساڵی‮ ‬بە دەستهینان و تۆماركردنی‮ ‬تاپۆی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ساڵی‮ ‬پڕشكۆ و شەرەفە بۆ سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و سەرەتایەكیشە بۆ هەرەسهینان و روخانی‮ ‬عەقڵیەتە دیكتاتۆرەكان لە ناو خاكی‮ ‬عیراق و دیكتاتۆرە دەرەكیەكان و ساڵی2018 ‮ ‬هی‮ ‬ئیمەی‮ ‬كوردەو چەپكە گوڵ و نەمامی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬سەرۆك بارزانییەو میژوویكە هەتا هەتایە پڕ‮ ‬شانازیە‮. ‬ ‮
❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پاریزگای‮ ‬هەولیر‮ (‬پ‮. ‬د‮. ‬ك‮)‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌