2018-01-03

ریبوار مەلا شیروانی
 خۆپییشاندانەكانی‮ ‬زوونی‮ ‬سەوز نیلی‮ ‬خۆرسك نەبوون،‮ ‬بەڵكو بە پیلانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬داریژراون بەهاوكاری‮ ‬دەستیكی‮ ‬خیانەت كاری‮ ‬نیو خۆیی‮ ‬ئەنجام دران‮. ‬ئەوپشیویەی‮ ‬پیش چەند رۆژیك روویدا لەم زووند،‮ ‬ئەگەر خەڵك و دەزگا ئەمنیەكان وشیار نەبن كۆنترلی‮ ‬بارودۆخەكە نەكریت؟‮! ‬پیلانیكی‮ ‬گەورە لە ئارادایە بۆ لەباربردنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬كە سەدەییكە خەبات و قوربانیمان بۆ داوە‮.‬ پەلاماردانی‮ ‬بارەگاكانی‮ ‬حزبی‮ ‬و دەزگا میریەكان و سوتاندنی‮ ‬مولكی‮ ‬گشتی،‮ ‬داواكردن و رووخاندنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەریم‮ (‬كە كەمتر لە سیمانگی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬ماوە‮) ‬واتە نەهیشتنی‮ ‬دەستكە وەدەستەكان خۆی‮ ‬لە خۆیدا‮ ‬یەكیكە لە داواكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬داگیرگەری‮ ‬كوردستان و حكومەتی‮ ‬شوڤینی‮ ‬و مەزهەبییەكەی‮ ‬بەغدا،‮ ‬پشیویەكە هەرەمەكی‮ ‬نە بووە،‮ ‬هیچ كەسیك لەو خۆپیشاندەرانەی‮ ‬كە دڵسوزن و نیشتیمان پەروەرن و بەوانەشەوە كە خەمی‮ ‬بژیوی‮ ‬ژیانیان و مووچە وژیانی‮ ‬خۆیانە،هەرگیز خۆیان ریگە بە خۆیان نادەن و‮ ‬یژدانیان ئاسودە نابیت و ویژدانیان ریگەیان پی نادات كە بەری‮ ‬رەنجی‮ ‬شەهیدان و قوربانیدانی‮ ‬میلەتەكەی‮ ‬بلیت برۆخیت و بارەگای‮ ‬حزب و دەزگا میریەكان بسووتینن و دروشمی‮ ‬نابەر پرسیارانەی‮ ‬لە شیوەی‮ ‬شۆرش و‮ ‬ڕاپەرین دژی‮ ‬وڵاتی‮ ‬خۆین هەڵ بگرن،‮ ‬ریگەش بەخۆیان نادەن داوا لە حكومەتی‮ ‬عیراق بكەن هیز بهینریت بۆ هەریمی‮ ‬كوردستان بۆ جارەسەر كردنی‮ ‬كیشەكانیان‮. ‬ئەوە بەدڵنیایەوە هاندان و دەستی‮ ‬دەرەكی‮ ‬لە پشتەوەیەو لە ئایندەییكی‮ ‬نزیكیشدا هەروەكو چۆن سەلمیندرا كەلە رووداوەكانی‮ ‬رابردوودا دەستی‮ ‬لەپشت بوو پلانگیری‮ ‬تیدا بوو،‮ ‬بەدڵنیاییەوە ئەم جارەشیان زۆر نابات رووی‮ ‬رەشیان بۆ خەلكی‮ ‬كوردستان ئاشكرا ئە بیت،‮ ‬كەلە بنەرەتدا دریژ كردنەوەی‮ ‬ئەوپیلانە داریژراوەیە كە دەیانەویت قۆناغی‮ ‬دووەمی‮ ‬16‮ ‬ئوكتۆبەر جیبەجی بكەن،‮ ‬ناشكریت ئەورۆڵە خراپەی‮ ‬بەشیك لە راگەیاندنی‮ ‬كوردی‮ ‬نادیدە بگرین لە هەوڵدان بۆ سەركەوتنی‮ ‬ئەوپیلانەی‮ ‬دووژمن،‮ ‬ئەو دەزگایانە بەئەركی‮ ‬پیشەیی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵنەستاون و رەچاوی‮ ‬پرەنسیپەكانی‮ ‬میدیای‮ ‬نەبوون،‮ ‬ئەوەی‮ ‬گرنگە خەڵكی‮ ‬كوردستان و لایەنە سیاسیە كان بەتایبەت لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬بەر پرس لە سنوری‮ ‬پاریزگای‮ ‬سلیمانی‮ ‬لەگەڵ لایەنەكانی‮ ‬تردا نابیت بەهیچ شیوەییك ریگە بەوە بدەن قۆناغی‮ ‬دووەمی‮ ‬خیانەتكاری16 ‮ ‬ئوكتۆبەر سەر بگریت و هەموو‮ ‬یان بەیەكەوە هیمەت بكەن كە كوردستان بە‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬بمینیتەوە،‮ ‬دەبیت سوتان و رووخان و پەرتەوازەیی‮ ‬هیلی‮ ‬سور بیت بۆ هەموو هیزو لایەنە سیاسیەكان و خەڵكی‮ ‬كوردستانیش هاوكاربن،‮ ‬ئەگەر وریا نەبین و بكەوینە ژیر ئەو كاریگەریەی‮ ‬كە لە ئارادایە ئەوا زەرەریكی‮ ‬گەورە ئەكەین و ئەو دەستكەوتە گەورەیەی‮ ‬كە لە‮ ‬9/25‮ ‬بەدەستمان هیناوە بەئاسانی‮ ‬لەدەستمان ئەچیت،‮ ‬بە پیچەوانەشەوە ئەگەر خۆراگربین و‮ ‬یەك ریزی‮ ‬نیو خۆمان بپاریزین و هیزە سیاسیە كان زەمینەییك دروست بكەن و هەول بدەن هەلبژاردنیكی‮ ‬پاك ئەنجام بدەن و دوا بریار ئەوە بیت كە بۆ ئیرادەی‮ ‬میلەت بگەرینەوە،‮ ‬ئەوا لە ئایندەییكی‮ ‬نزیك هەریمی‮ ‬كوردستان بە سیادە و دەستكەوتی‮ ‬گەورە ئە بینین و هەنگاویكی‮ ‬تر لە سەربەخۆیی‮ ‬نزیك ئەبینەوە و ئەو قۆناغە سەختەش تی دەپەرینین كە قۆناغیكی‮ ‬كاتیەو لەبەردەم تاقیكردنەوەییكی‮ ‬میژوو چارەنوسسازداین ئەگەر خۆراگربین ئەوە بەدڵنیایەوە ئەوەش تیدەپەریت،‮ ‬هەرچەند لە ئیستادا بارودۆخی‮ ‬موچەخۆران و خەڵك لەوپەڕی‮ ‬ناهەمواری‮ ‬و خراپیدایە،‮ ‬بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیینیت كەوا مافی‮ ‬ئەوەمان هەبیت ماڵی‮ ‬خۆمان و خەڵكی‮ ‬كوردستان تیك بدەین بەدەستی‮ ‬خۆمان و بهیلین خەڵكانیكی‮ ‬بەكری گیراو سواری‮ ‬شەپۆلی‮ ‬نارەزاییەكانی‮ ‬خەلك بن و بەكاری‮ ‬بهینن بۆ مەرامە سیاسیەكانیان و ئەو پیلانەی‮ ‬ئەوان خیانەت و خەتەرناكەو وڵات بەرەو تونیلیكی‮ ‬تاریكی‮ ‬ئاراستە دەكات كە دەرچەی‮ ‬دیار نییە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌