2018-01-03


‮ ‬علی‮ ‬چیایی
پاش سەركەوتنی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬میژووی‮ ‬كوردستان و خیانەتی‮ (‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر‮)‬ی‮ ‬شەرمەزار و ئەو نارەزایانەی‮ ‬سنووری‮ ‬پاریزگای‮ ‬سلیمانی،‮ ‬هەر‮ ‬یەكە لە گۆران و كۆمەڵ بەشیوەیەكی‮ ‬ناتەندرووست مامەڵەو موزایەدەی‮ ‬سیاسییان لەگەڵ حكومەت و خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەنجامدا،‮ ‬بەجۆریك ئەوان وا خۆیان نیشان ئەدەن كە بی بەرین لەو‮ ‬ڕەوشەی‮ ‬ئیستا هەیەو بانگەشەی‮ ‬پاكیزەیی‮ ‬خۆیان دەكەن،‮ ‬بەڵام ریك پیچەوانەكەی‮ ‬ڕاستە،‮ ‬چونكە لەسەرەتای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان بەسەرۆكایەتی‮ (‬ڕیزدارنیچیرڤان بارزانی‮)‬،‮ ‬ئەوان پشكی‮ ‬خۆیان بە زیادەوە برد،‮ ‬هەربۆیە ئەوان بەشی‮ ‬خۆشیان بەرئەكەویت لە باشی‮ ‬و خراپی،‮ ‬بەڵام ئەو هەڵویستەی‮ ‬ئیستایان بە كشانەوە لە حكومەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬خۆیان ئەو‮ ‬ڕاستیەیان نیشاندا كە ئەوان لەڕووی‮ ‬سیاسیەوە ئیفلیجن و هەست بە شەرمەزاری‮ ‬ئەكەن بەرانبەر بە جەماوەرەكەیان،‮ ‬ئیستاش مافی‮ ‬هاوڵاتیە بپرسیت،‮ ‬كوا بەرهەمی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬حكومڕانیتان؟‮!‬،‮ ‬كوا چوار ساڵی‮ ‬ئارامی؟‮!‬،‮ ‬كوا موچەی‮ ‬كابانی‮ ‬ماڵ چی‮ ‬بەسەر هات؟‮. ‬جگە لە دەیان درووشمی‮ ‬تری‮ ‬بریقەدار‮. ‬بۆیە دەكریت بڵین بەو گەمە سیاسیەیان دەیانەویت دەرچەیەك بدۆزنەوە بۆ خۆ‮ ‬ڕزگاركردن لەو ئیحراجبوونە ئەویش بەدەست لەكاركیشانەوەی‮ ‬خۆیان لە حكومەتی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان‮. ‬بەڵام لە ئیدارەی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬سلیمانی‮ ‬هەروەك خۆیان دەمیننەوە‮. ‬ئەمەش گەواهی‮ ‬ئەوەیە كە چۆن چۆنی‮ ‬دریژە بە ناڕاستگۆیی‮ ‬و نالۆژیكی‮ ‬خۆیان ئەدەن لەبەرامبەر سیاسەت و خزمەتكردن بە كوردستانیان،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن نابیت لە ناو حكومەتدا بچوكترین دەسەڵات و پلەوپایەی‮ ‬هەبیت،‮ ‬بەڵام دەبینین گۆران و كۆمەڵ لە حكومەتی‮ ‬محەلی‮ ‬پاریزگاكان دەمیننەوە،‮ ‬ئەمەش مایەی‮ ‬لیڕامانە‮!!‬،‮ ‬بۆیە پیویستە بپرسین ئەو دووفاقیە لەپای‮ ‬چی؟ ئایا ئەوان خەڵكی‮ ‬كوردستان بە ناهۆشیار ئەزانن بۆیە بەو جۆرە مامەڵە ئەكەن؟‮ ‬یان شتیكی‮ ‬ترە كە ئیمە نایزانین‮!!. ‬هەر‮ ‬یەكە لە كۆمەڵ و گۆران نەیانتوانی‮ ‬و مەبەستیشیان نەبوو لەوەی‮ ‬ئەو ئامانج و پەیامانە بیننەدی‮ ‬كە بەڵینیان بە هەوادارانیان دابوو پیش هەڵبژاردن،‮ ‬بۆیە ئیستا بۆ‮ ‬ڕووسوركردنەوەی‮ ‬خۆیان بڕیاریاندا بە پیشكەشكردنی‮ ‬نامەی‮ ‬دەست لەكاركیشانەوەیان‮. ‬ڕەوایە گەر بپرسین ئایا ئەوان نەیاندەزانی‮ ‬كە حوكمڕانی‮ ‬كیشەو گرفتی‮ ‬هەیەو مایەی‮ ‬بەرپرسیتییەو كورسی‮ ‬و پایە و پیگە نییە؟‮!‬،‮ ‬بۆچی‮ ‬لە كاتیكی‮ ‬ئاوا كە حكومەت و وڵات لە قەیراندایە بڕیار ئەدەن بەكشانەوە؟‮! ‬ئەگەر هەڵمەتی‮ ‬هەڵبژاردن نەبیت،‮ ‬لەكاتیكدا هەموومان چاك ئەزانین كە حكومەت‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار بە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرپشك كردووە كە لە ماوەی‮ ‬كەمتر‮ (‬چوار مانگ‮) ‬ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدریت‮. ‬كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە خەڵكی‮ ‬كوردستان بە گۆران و كۆمەڵ بڵیت قۆناغی‮ ‬هەڵخەڵتاندن و چەواشەكاری‮ ‬بە سەر چووە،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیش دڵسۆزانی‮ ‬خۆیان دەناسن و چیتر فری ناخۆن و بەدرۆ و فڕت و فیڵەوە،‮ ‬هەروەك شاعیریش دەڵیت‮: ‬دەمامكەكان هەڵدەنەوە ئەو شانۆیە هەرەس دینی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌