2018-01-03

حكومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندیداوه‌ لەسەر دامەزراندنی 289 پزیشك بۆ وەزارەتی تەندروستی.

به‌پێی راگه‌یه‌نداروێكی فەرمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی و لەبەر پێویستی كەرتی تەندروستی بە پسپۆرێتی پزیشكی بڕیارماندا بە دامەزراندنی دەرچووانی خولی یەكەمی كۆلێژی پزیشكی، بەشی (پزیشكی گشتی) ساڵی خوێندنی 2016- 2017ی زانكۆكانی ھەرێم كە ژمارەیان لە (289) دەرچوو بەپێی لیستەكانی ھاوپێچ روونكراوەتەوە، لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی بە مووچە و دەرماڵەی شایستە لە رێكەوتی دەست بەكاربوونیان.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌