2018-01-06

یانەی‮ ‬ریال مەدرید بەرابەرایەتی‮ ‬راهێنەری‮ ‬فەرەنسی‮ ‬زێنەدین زێدان لەماوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018دا چەندین رووبەڕووی‮ ‬زەحمەتی‮ ‬هەیە لەسەر ئاستی‮ ‬هەموو خولە جیاوازەكان‮. ‬رۆژنامەی‮ (‬ماركا‮) ‬ئاشكرای‮ ‬كرد كە‮ ‬یانەی‮ ‬شاهانە لەساڵی‮ ‬2018دا هیچ كاتێكی‮ ‬بۆ پشوودان نییە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬چەندین‮ ‬یاری‮ ‬لەدوای‮ ‬یەك بەچڕی‮ ‬ئەنجام دەدات،‮ ‬رۆژنامەكە دەڵێت ریال مەدرید لەماوەی‮ ‬70 رۆژدا دەبێت‮ ‬20یاری‮ ‬ئەنجام بدات بەرێژەی‮ ‬هەر لە‮ ‬3 رۆژو نیو‮ ‬یارییەك،‮ ‬واتە ریال تا ناوەڕاستی‮ ‬مانگی‮ ‬ئادار هیچ پشووی‮ ‬نابێت ئەگەر بگاتە قۆناغی‮ ‬پێش كۆتایی‮ ‬جامی‮ ‬شای‮ ‬ئیسپانیا‮. ‬رۆژنامەكە دەڵێت زنجیرە‮ ‬یارییەكانی‮ ‬یانەی‮ ‬شاهانە بەیاری‮ ‬نۆمانسیا كە ئەمشەو ئەنجام دەدرێت دەست پێدەكات و بەیاری‮ ‬ئیبار لەلالیگا كە لە11 ئادار ئەنجام دەدرێت كۆتایی‮ ‬دێت‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌