2018-01-08

خەبات‮ -‬بەرهەم شیخ عزەدین
سەبارەت بە هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە نەمسا‮ ‬یەكیك لە دامەزرینەرانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كاتی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ خەبات گوتی‮: ‬رژیمی‮ ‬بەعس دەیزانی‮ ‬كاك مەسعوود كەسیكی‮ ‬شۆڕشگیڕ‮ ‬و چالاكە و پیگەی‮ ‬بەهیزە و دەتوانیت شۆڕش بەرەو پیشبەریت،‮ ‬بۆیە ویستیان تیرۆری‮ ‬بكەن‮. ‬
‮ ‬عارف تەیفور‮ ‬یەكیك لە دەستەی‮ ‬دامەزرینەرانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كاتی‮ ‬و ئەندامی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هاوكات‮ ‬یەكیك لەو كەسانەی‮ ‬ئەو رۆژەی‮ ‬لە ڤییەنا موخابەراتی‮ ‬رژیمی‮ ‬بەعس هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬سەرۆك‮ (‬مەسعود بارزانی‮) ‬یاندا،‮ ‬كە هەتا كاتژمیر‮ ‬3ی‮ ‬ئیوارە،‮ ‬لەگەڵ سەرۆك بارزانی‮ ‬بووە،‮ ‬بەمجۆرە رووداوی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ خەبات دەگیریتەوە‮: ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ماوەیەك بوو لە نەمسا بوو،‮ ‬لە بەیانییەوە بە‮ ‬یەكەوە بووین،‮ ‬دەوری‮ ‬سەعات سی سەرۆك گەڕایەوە بۆ شوینی‮ ‬حەوانەوەی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئیمە خەریكی‮ ‬خۆ ئامادەكردن بووین بۆ ئەوەی‮ ‬بگەڕیینەوە بۆ كوردستان،‮ ‬بۆ بەشداریكردن لە شۆڕشی‮ ‬گوڵان كە هەڵگیرسابوو،‮ ‬ئەوەبوو شەوەكەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬سەرۆكیاندا و سەفەرەكەمان بۆ چەند رۆژیك بە هۆی‮ ‬لیكۆڵینەوە لە رووداوەكە دواكەوت،‮ ‬ئامانجی‮ ‬بەعس لە تیرۆركردنی‮ ‬سەرۆك ئەو هاوەڵەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬گوتیشی‮: ‬رژیمی‮ ‬بەعس دەیزانی‮ ‬كاك مەسعوود كەسیكی‮ ‬شۆڕشگیڕ‮ ‬و چالاكە و پیگەی‮ ‬بەهیزە و دەتوانیت شۆڕش بەرەو پیشبەریت،‮ ‬بۆیە دەمیك بوو چاودیریان دەكرد،‮ ‬بۆیە هەوڵیاندا تیرۆری‮ ‬بكەن،‮ ‬بیگومان كاك مەسعوود بە چڕی‮ ‬كاری‮ ‬دەكرد،‮ ‬بەوهۆیەوە بەعس دەیویست باڵیكی‮ ‬شۆڕش بشكینیت،‮ ‬بەڵام شكور بۆ خوا ئامانجەكەیان نەپیكا،‮ ‬راستە ئامانجەكەی‮ ‬سەرۆكییان بۆ چەند رۆژیك دواخست،‮ ‬بەڵام بەو هەوڵەیان پیگە و سەنگیان زیاتر بەهیزكرد و گڕوتینی‮ ‬زیاتریان پیدا بۆ خەباتكردن و گەڕانەوە بۆ كوردستان بۆ بەشداری‮ ‬لە شۆڕشدا‮. ‬
‮ ‬دەربارەی‮ ‬گەیشتنی‮ ‬موخابەراتی‮ ‬رژیمی‮ ‬بەعس بە سەرۆك بارزانی،‮ ‬ئەو سەركردەیەی‮ ‬پارتی‮ ‬گوتیشی‮: ‬ئیمە زۆر بە سەرۆكمان گوت و ریگریشمان كرد لەوەی‮ ‬جگە لە خەڵكی‮ ‬پارتی‮ ‬كەسی‮ ‬دیكە نەبینیت،‮ ‬نەماندەهیشت چونكە دەمانزانی‮ ‬چاودیری‮ ‬سەرۆك دەكریت،‮ ‬برادەریك زۆری‮ ‬هەوڵی‮ ‬دەدا سەرۆك برادەریك ببینیت،‮ ‬بە هۆی‮ ‬هەوڵی‮ ‬ئەو برادەرەمان ئەو شەوە سەرۆك ئەوی‮ ‬بینی،‮ ‬دیار بوو سەفارەتی‮ ‬عیراق بە وردی‮ ‬چاودیری‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬سەرۆكیان دەكرد،‮ ‬بۆیە لە بەینی‮ ‬ئەو برادەرە گەیشتن بە سەرۆك كە سوپاس بۆ خوا سەركەوتوو نەبوون،‮ ‬سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ بەشداریكردن لە شۆڕش عارف تەیفور گوتی‮: ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەو هەوڵە نەزۆكەی‮ ‬رژیمی‮ ‬بەعس فەشەلی‮ ‬هینا،‮ ‬بەندە بە هاوەڵی‮ ‬سەرۆك هاتینە قوبرس بۆ لای‮ ‬دڵشاد میران،‮ ‬ماوەیەك لەوی ماینەوە و دوای‮ ‬من و كەریم سنجاری‮ ‬بە‮ ‬یاوەری‮ ‬سەرۆك هاتینەوە بۆ ئیران،‮ ‬ئەو شەوەی‮ ‬ئیمە گەیشتینە تاران،‮ ‬بەیانی‮ ‬جەنابی‮ ‬مەلا مستەفا لە ئەمەریكا كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌