كوردستان لە جێیەكی ئەمینە. كوردستان لە دڵماندایە |
2018-01-13 |
 |
|
|
خالیدە خەلیل
ئەم چەند مانگەی بەرایی ساڵی نوێ بە زەحمەت بەسەر گروپە سیاسییەكان تێپەڕ دەبێت، كە نیازی وایە كاریگەرییەكی گەورەی سیاسی هەبێت لە وڵات دا، بە پلە یەك پێی باشە هەموو ئەو ئامانجانەی هەوڵی بۆ دەدات بە سوود و قازانج بۆی بگەڕێتەوە و ئەوەیان لەبیر نیە ململانێیەكی لەم چەشنە پرۆسەی دیموكراسی تێك دەدات، كە لەم ساڵانەی دواییدا لە بنەڕەتدا لە عیراق ئامادەیی نییە بەو پێیەی زۆربەی گروپە سیاسییەكان وەلایان بۆ لای مەزهەب و تایەفەگەریێتی دایە، بەڵكو ململانێیەكە بۆتە ململانێی بەرژەوەندی و زۆربەی سیاسییەكان پێكهاتە گرنگەكانی دیكەی عیراقیان پەراوێز خستووە وەك كورد. ئەمەش وای لە دیموكراتیەت كردووە بكەوێتە لێواری مەرگەوە، پاش ئەوەی كەوتوونەتە ناو زەلكاوی تایەفەگەریێتی و لەمەشدا زێدەڕۆیی ناكەم، ئەگەر هەر خوێنەرێك بەراوردێك بكات ئەمەی بە ئاشكرا لە عیراقی ئەمڕۆ بەرچاو دەكەوێت. پاش ئەوەی كورد ساڵانێكی دوور و درێژ تێكۆشاوە، جا بیرۆكەی دیموكراتی لەلای كورد خەریكە پێدەگات، لە كاتێكدا خەریكە لەبەر لایەنی بەرامبەر لە دەستی بچێت بە هۆی ئەو ململانێ تایفیەی وەكو باسمان كرد، كە ئەمڕۆ لە عیراق دا هەیە. ئەم جیاوازیە گەورەیەیش كاری بەوە گەیاندووە، كە زۆرینەی سیاسیی، كە سیاسەت پەیڕەو دەكات فشارەكانی لەسەر كورد زیاتر دەكات و دەیهەوێت سزای بدات و هەقیقەتەكان پەردە پۆش بكات تەنها بۆ ئەوەی دەنگی زیاتر بەدەست بێنێت. بە واتایەكی تر نیشتمانپەروەری وای لێ هاتووە بەوە بەند بێت تا چەند فشاری زیاتر بكرێتە سەر كورد و تووندتر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت بە تایبەتی لەلایەن لایەنە فەرمییەكان، كە نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و لەلایەن گەلی كورد هەڵبژێردراوە. پێویستە سیاسەتمەدارانی عیراق دەرك بەوە بكەن، كە سەقامگیربوونی عیراق لەو شەپۆڵە سەرشێتەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستكەوتێكی بەراستی لەم قەیرانەدا. ئەم سەقامگیریەش بەوە نایەتەدی، كە پێكهاتەیەكی كاریگەری وەك كورد پەراوێز بخرێت. كورد گەلێكە دەزانێت چۆن كاروباری خۆی بەڕێوە دەبات و بە خاكییەوە پابەندە و شتی جێگیری خۆی هەیە، كە ناكرێت بلەقێندرێت. بۆیە رێزگرتن لە كورد و قوربانی و تێكۆشانەكانی زەروورە تا مەسەلەكە پەرچەكرداری لێ نەكەوێتەوە، نەك مەسەلەی كشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی ببێتە مەسەلەیەكی دیفاكتۆ. خۆزگە لە كورد فێری نیشتمانپەروەری دەبوون، چونكە نیشتیمان لە خۆیدا بوونە، بەڵام سیاسەت گۆڕانكاری بەسەر دا دێت و دەبێت لە بەرژەوەندی گشتی بێت نەك لە بەرژەوەندی تایبەت. با لە هەڵوێتس بایدەمیر پەرلەمانتاری كورد فێر بن، كە دەستی لە سەر دڵی خۆی دانا و بەو پەڕی بوێرییەوە گوتی:( كوردستان لێرە لە ناوی دڵی ئێمەدایە، بەو پێیەی جوگرافیە بەربەست نیە لەبەردەم ئەو هەستە نەتەوەییەو ویژدان دا، چونكە ئینتیماش هەڵوێست و بنەمایە و تەنها خولێكی هەڵبژاردنی بە مەنفەعەت نیە.
و. لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی |
|
|
|
|