2018-01-14

خەبات: عـەلی‮ ‬بانیشاری

قەیرانە داراییـەكەی‮ ‬باشـووری‮ ‬كوردستان كە ماوەی‮ ‬زیـاتر لە سێ ساڵە بـەردەوامە كار لە سەرجەم سێكتەرەكان كردووە‮. ‬بەوتەی‮ ‬خـاوەن نانەواخانەكانیـش قەیران كاری‮ ‬لەوانیش كـردووە،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو زانییاریانەی‮ ‬پەیامنێری‮ ‬خەبات‮ ‬دەستـی‮ ‬كەوتووە بەهـۆی‮ ‬كەمی‮ ‬كڕیارەوە چەنـدین‮ ‬نانەواخانە لە پارێزگاكانی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬و دهـۆك داخراون‮. ‬

خاوەنی‮ ‬نانەواخانەیەك دەڵـێ‮" ‬ئەگەر وابڕوات ئێمە نانەواكەمان دادەخەین‮". ‬ئێستا بەشـێك لە هاونیـشتمانیان لەبری‮ ‬ئەوەی‮ ‬نان لەنانەواخانەكان بكڕن لەماڵەوە خۆیان نان دەكەن‮. ‬بێ لەبـێ بازاڕی‮ ‬و كـەمبوونەوەی‮ ‬فرۆشتـنی‮ ‬نان،‮ ‬نانەواخانەكان نیگەران لەوەی‮ ‬كە حكومەت ئەو بەشە نەوتە سپیەی‮ ‬كـە پێشتر پێی‮ ‬داون ئـێستا پێیان نادات‮.‬

لوقمان ئەحـمەد،‮ ‬30 ساڵە لە شاری‮ ‬هەولێر نانەواخانەی‮ ‬هەیە،‮ ‬دەڵێ‮" ‬لـەو مـاوەیەی‮ ‬كە كارم كردووە بێ بـازاڕی‮ ‬بەم شێوەیەم نەبینیووە‮". ‬نمونەی‮ ‬ئەوە دەهێنێتەوە پـێش قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬رۆژانە نزیكەی‮ ‬شـەش هەزار نانیان دەكرد،‮ ‬بەڵام ئێستا كەمتر لە دوو هەزار نان دەكـەن‮. ‬دەشڵێت‮" ‬بەیانیان و ئێوان تـەنها كاتژمێرێك بازاڕەمان باشە‮". ‬باسی‮ ‬لەوەشكـرد بەهۆی‮ ‬قـەیرانەوە ئەو بڕە نانەی‮ ‬كە رۆژانە لـەفەخانە و چێشتخانەكان لای‮ ‬ئەو دەیـان برد كـەمـیكردووە‮. ‬گلەیی‮ ‬سەرەكی‮ ‬نانەواخانەكان لە بڕینی‮ ‬بەشە نەوتی‮ ‬سپیە‮.‬

لوقمان ئەحمەد گوتی‮" ‬پێشتر مانگـانە حكومەت‮ ‬2600 لیتر نەوتیان بە نانەواخانەكان دەدا،‮ ‬و‮ ‬416 هەزار دیناری‮ ‬لێوەردەگرتین،‮ ‬بەڵام بۆ مـاوەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬2 ساڵـە ئەو بڕە نەوتە سپیە بڕوا ئەوەیش گلەیی‮ ‬لای‮ ‬خاوەنی‮ ‬نانەواكان دروستـكردووە‮". ‬ئەو گوتـیشی‮" ‬لە هەولێر و سلێمانی‮ ‬تەواوی‮ ‬بەشە نەوتی‮ ‬نانەواخانەكان بڕوا،‮ ‬بەڵام لـە دهۆك تەنها لـە‮ ‬25%ی‮ ‬بەشە نەوتەكەیان لە نانەواخانەكان بڕیووە ئەوەیش ئێمەی‮ ‬نیگەران كردووە،‮ ‬چونكە لە نێوان سێ پارێزگادا جیاوازییەكی‮ ‬زۆر هەیە‮". ‬نانەواخانەكانی‮ ‬لوقمان رۆژنە نـزیكەی‮ ‬50 لیتر نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬سەرف دەكات‮.‬

نانەواخانەكان زیاتر لە بۆنەكاندا كـڕیارایان هەیە‮. ‬وەستا لوقمان دەڵێت‮" ‬لە جەژنەكان و نەورۆزدا بازاڕمان گەرمە‮". ‬سـەبارەت بـە قەبارەی‮ ‬گونكی‮ ‬نانەواخانەكەی‮ ‬ئەو گوتی‮" ‬حكومەت بۆمانی‮ ‬دیاریكردووە هەر گونـكێك كە‮ ‬105 غرام،‮ ‬بەڵام من لە‮ ‬120 غرام كەمتر ناكەم بە گونك‮". ‬ئاماژە بەوەشكرد بەهۆی‮ ‬بێ بازاڕییەوە ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬وەكو رۆژانە لە وەستای‮ ‬و كرێكارەكانی‮ ‬نانەواخانەی‮ ‬دەدا كـەمیكردووەتەوە‮. ‬چینی‮ ‬فەرمانبەران زۆرترین كڕیاری‮ ‬نانی‮ ‬بازاڕی‮ ‬پێكدێنن‮. ‬لوقمان هـەروەها گوتیشی‮" ‬بەهۆی‮ ‬قەیرانەوە ئێستا بەشێك لە خەڵكی‮ ‬لەماڵەوە نان دەكەن و نانی‮ ‬ئێمە ناكڕن‮".‬

بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەو دوكانـدارانەی‮ ‬كە كرێچین كـزی‮ ‬بازاڕیان ناچاری‮ ‬كـردوون بۆ مـاوەی‮ ‬چەند مانگێك نەتوانن كرێ بدەن و خاوەن دووكانەكان گـلەییان لێبكەن‮. ‬لوقمان ئەحمـەد كـە نانەواخـانەكەی‮ ‬لە ناحیەی‮ ‬كەسنەزانە دەڵێ‮" ‬بەهۆی‮ ‬سست بوونـی‮ ‬بازاڕەوە ماوەی‮ ‬دوو مانگـە كرێی‮ ‬دووكـانـەكەم نەداوە‮". ‬باسی‮ ‬لەوەشكرد خەڵك هەیە قەیران هـێندە كاریگەری‮ ‬لەسەر دروسـت كـردووە نان بەقەرزد دەبات‮. ‬ناوبراو ئەو هەواڵەی‮ ‬پشتڕاست دەكـاتەوە كە ژمارەیەك لەنـانەواخـانەكـان بەهۆی‮ ‬خراپی‮ ‬بـازاڕیانەوە داخراون و دەشـڵێت‮" ‬ئەگەر كـڕیارمان بەو شێـوەیە بێت ئـەگەری‮ ‬هـەیە ئێمەش نانەواخانەكەمان دابخەین‮". ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌