2018-01-15

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا وه‌ك سه‌رۆك لیستی هاوپه‌یمانێتییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی حزبیی به‌شدار ده‌بێت.

هه‌روه‌ها وتوویه‌تی كه‌ پشتیوانیی گروپێكی به‌هێزی شیعه‌ی پاڵپشتی كراو له‌لایه‌ن ئێرانی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌مانێتییه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح" كه‌ ئه‌و بۆ به‌شداریی له‌ ركابه‌رییه‌كانی په‌رله‌ماندا پێكیهێناوه‌، كاندیدانی لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی عێراقیشی تێدایه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ خۆی ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه‌ی عێراقییه‌، به‌ڵام پشتیوانیی ئه‌م حزبه‌ی بۆ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌