2018-01-15

دیمانە-عەلی‮ ‬بانیشاری‮-‬هەولێر‮:‬
شیلان شێخ جەعفەر دەڵێ‮" ‬پاشكەوتكردنی‮ ‬مووچەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بۆ ئێمە و حكوومەتی‮ ‬هەرێم بڕیارێكی‮ ‬قورس و ناچاری‮ ‬بووە‮". ‬بەگوتەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬كاروباری‮ ‬پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی‮ ‬جینۆساید و زیندانیانی‮ ‬سیاسی‮ "‬پاشكەوتكردنەكە قۆناغێكی‮ ‬كاتییە‮". ‬لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ‮ (‬خەبات‮) ‬ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بەهۆی‮ ‬داخستنی‮ ‬فڕۆكەخانەكانەوە پێشمەرگە بریندارەكان ناتوانن بچنە دەرەوەی‮ ‬وڵات و چارەسەر وەربگرن‮.‬
شیلان شێخ جەعفەر دەشڵێت‮" ‬بەشێك لە بریندارەكان باری‮ ‬تەندروستیان خراپە‮". ‬سەبارەت بە بندیوارەكانیش گوتی‮" ‬زۆربەی‮ ‬بندیوارەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە پاسەوانن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەوام نەكات دەبێت مووچەكەی‮ ‬رابگیرێت‮". ‬
پاشكەوتكردنی‮ ‬مووچەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بڕیارێكی‮ ‬ناچاری‮ ‬بوو
شیلان شێخ جەعفەر دەڵێ‮: ‬سەرەتا بڕیاربوو لە‮ ‬20%ی‮ ‬مووچە لە پێشمەرگەیەكی‮ ‬بێ پلە پاشەكەوت بكرێت كە مووچەكەی‮ ‬510‮ ‬هەزار دینارە،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬هەوڵ و ماندوبوونێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لیژنەكەمان و سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬رێژەی‮ ‬پاشەكەوت كەم كرایەوە بۆ‮ ‬5%‮ ‬تا‮ ‬50%‮.‬ دەشڵێت‮: ‬ئێمە دەمانویست بە هیچ شێوەیەك پاشەكەوت لە مووچەی‮ ‬پێشمەرگەدا نەكرێت بەتایبەت بێ پلەكان‮. ‬
سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬كاروباری‮ ‬پێشمەرگە لە پەڕلەمانی‮ ‬كوردستان گوتیشی‮: ‬پاشەكەوتكردنە بۆ ئێمە و حكوومەتی‮ ‬هەرێمیش بڕیارێكی‮ ‬قورس بوو،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬كەمبوونەوەی‮ ‬داهات پاش رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەناچاری‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬لەو شێوەیە درا‮. ‬گوتیشی‮: ‬ئەو چاكسازیانەی‮ ‬كە حكوومەت بۆ پەڕلەمانی‮ ‬ناردووەو خوێندنەوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بۆ كراوەو ئاڕاستەی‮ ‬لیژنە تایبەتەكان و لیژنەی‮ ‬پێشمەرگە كراوە كاریگەری‮ ‬لەسەر زیادكردنی‮ ‬داهات دەبێت‮. ‬
پاشەكەوتكردنەكە كاتییە
سەبارەت بە كاتی‮ ‬كۆتایهاتنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە؟ شیلان شێخ جەعفەر گوتی‮: ‬ناتوانین ئەو كاتە دیاری‮ ‬بكەین كە پاشكەوت هەڵدەگیرێت،‮ ‬بەڵام بەدڵنیایەوە قۆناغێكی‮ ‬كاتییە و وەكو لیژنە ئەركە لەسەر شانمان بەرگری‮ ‬لە پێشمەرگە بكەین وەكو چۆن ئەوان لە سەنگەرەكان بەرگری‮ ‬لە ئێمە دەكەن‮. ‬حكوومەتی‮ ‬ئەمریكا لە پاش دەستپێكردنی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش رەزامەندی‮ ‬دەربڕی‮ ‬لەسەر دابینكردنی‮ ‬450‮ ‬ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬كە مانگە بڕێك لەو پارەیە بۆ مووچەی‮ ‬36‮ ‬هەزار پێشمەرگە خەرج دەكرا،‮ ‬بەڵام ئێستا ئەو بڕە پارەیە وەستاوە،‮ ‬لەو بارەیەوە سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬كاروباری‮ ‬پێشمەرگە لە پەڕلەمانی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لەگەڵ ئەمریكا لە گفتوگۆكردن دایە تا ئەو‮ ‬450‮ ‬ملیۆن دۆلارە بگەڕێنێتەوە و هاوكارییەكە بەردەوامی‮ ‬هەبێت‮. ‬
چاكسازی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە
بەوتەی‮ ‬شیلان شێخ جەعفەر ئیرادە هەیە كە چاكسازی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە بكرێت‮. ‬دەڵێ‮: ‬ئێستا وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە كار لەسەر ئەو پڕۆژە چاكسازییە دەكەن كە هاوپەیمانان پێشتر ئاڕاستەیان كردوون و خۆی‮ ‬لە‮ ‬70‮ ‬مادەدا دەبینێتەوە‮. ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەشكرد ئێستا وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە خەریكی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬مادەكانن و لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬چاكسازی‮ ‬دروستكراوە‮. ‬هەروەها گوتیشی‮: ‬داوامان لە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە كردووە كە ئەگەر بیانەوێت چاكسازی‮ ‬بكەین پێویستە نوێنەری‮ ‬لیژنەكەمان لە كۆبوونەوەكاندا بەشدار بێت‮. ‬سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬كاروباری‮ ‬پێشمەرگە لە پەڕلەمانی‮ ‬كوردستان دەشڵێت‮: ‬بەچاودێریكردن و بەشداری‮ ‬ئێمە لە چاكسازییەكان دەبینە چونكە پردی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و حكوومەتی‮ ‬هەرێم و دەتوانین خزمەتی‮ ‬زیاتر بكەین و هاوكاری‮ ‬یەكتر بین‮. ‬ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬بە وەزیری‮ ‬پێشمەرگەیان بەوەكالەت وتووە پێویستە مووچە و ئەرك و واجباتی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە رێكبخرێتەوە‮. ‬
هەر پێشمەرگەیەك
دەوام ناكات دەبێت مووچەكەی‮ ‬رابگیرێت
لەوەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬بندیوارەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە بەكوێ دەگات؟ سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬كاروباری‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پەڕلەمانی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬دەبێت بە سیستەم بندیوارەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە رێكبخەین،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەوام ناكات مووچەكەی‮ ‬رابگیرێت‮. ‬گوتیشی‮: ‬زۆربەی‮ ‬بندیوارەكان پاسەوانن،‮ ‬دەبێت بەپێی‮ ‬پێویست پاسەوان دابنرێت‮. ‬بەپێی‮ ‬ئامارەكان زیاتر لە‮ ‬60‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬برینداری‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش ئامادەن تا لە دەرەوەی‮ ‬وڵات چارەسەر بكرێن‮. ‬شیلان شێخ جەعفەر دەڵێ‮: ‬بەهۆی‮ ‬داخستنی‮ ‬فڕۆكەخانەكانەوە پێشمەرگە بریندارەكان ناتوانن بچنە دەرەوەی‮ ‬وڵات و چارەسەر وەربگرن‮. ‬گوتیشی‮: ‬بەشێك لە بریندارەكان باری‮ ‬تەندروستیان خراپە و پێویستیان بە چارەسەری‮ ‬خێرا هەیە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌