2018-01-15

خەبات‮: ‬تریفە ئازاد‮ ‬
كاكەمین نەجاڕ،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬هەولێر و ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەبارەت پرسی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬چەند حزبێك لە حكوومەت گوتی‮: ‬كشانەوەی‮ ‬ئەو حزبانە لە حكوومەت بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان بووە،‮ ‬من بە باشم نەزانی،‮ ‬چونكە ئەوان چوار ساڵ لەناو حكوومەتدا بوون و ناكرێت كاتێ حكوومەت وەزعی‮ ‬باش بێت،‮ ‬لە حكوومەتدا بن،‮ ‬بەڵام كە حكوومەت وەزعی‮ ‬خراپ بێت،‮ ‬ئەوان لە حكوومەت نەبن‮. ‬ئەوانیش دەنگی‮ ‬خەڵكیان هەیە و وەك ئێمە لە پەرلەمان و لە حكوومەت و بەرپرسیارەتییان لەسەرشانە و هەقیش نەبوو لەم بەرپرسیارەتییە هەڵبێن‮. ‬
كاكەمین نەجاڕ‮ ‬دەربارەی‮ ‬هەڵبژاردنەكان بۆ خەبات گوتی‮: ‬هەڵبژاردن كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەر چووە و ئێمە پێمانوایە بۆشایی‮ ‬پەیدابووە لە حكوومەت و چۆن ئەو بۆشییانە پڕ‮ ‬بكەینەوە و چۆن حكوومەتێكی‮ ‬كاراتر دروست بكەین،‮ ‬ناكرێت بچین ئەو حكوومەتە هەڵبوەشێنینەوە،‮ ‬ئەو حكوومەتەی‮ ‬هەیە خۆی‮ ‬كاتییە و ئاسانیش نییە تۆ بچیت حكوومەتێكی‮ ‬كاتی‮ ‬دروست بكەیت،‮ ‬حكومەتێكی‮ ‬كاتی‮ ‬بەبێ ئیستحقاقی‮ ‬هەڵبژاردنیش دروستكردنی‮ ‬حكوومەت ئاسان نییە،‮ ‬باشترین چارەسەر ئەوەیە كە هەڵبژاردن بكەین،‮ ‬ئەوكات بەپێی‮ ‬ئیستحقاقاتی‮ ‬هەڵبژاردن حكوومەت دروست بكرێت و كەسیش گلەیی‮ ‬نابێت‮. ‬سەبارەت بە بەشداری‮ ‬حزبە كوردییەكان بە‮ ‬یەك لیست و هەڵوێستی‮ ‬پارتی‮ ‬لەمبارەیەوە،‮ ‬كاكەمین نەجاڕ‮ ‬ئاشكرای‮ ‬كرد‮: ‬پێم باشە كورد هەموو بە‮ ‬یەكلیست بەشداری‮ ‬هەڵبژاردن بكات،‮ ‬ئەگەر بایكۆتیش بكەین هەموومان پێكەوە بایكۆت بكەین،‮ ‬ئەوە باشترە ئەگەر كورد بە‮ ‬یەكەوە بێت لە بەغدا سەنگی‮ ‬زیاتر دەبێت،‮ ‬بەڵام ئەگەر پارچەپارچە بێت،‮ ‬بێ هێز دەبێت‮. ‬
ئەو ئەندامەی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬سەبارەت بە سەردانی‮ ‬ئەو شاندە حزبییە گوتی‮: ‬عەبادی‮ ‬بۆ نایەت سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ببینێت،‮ ‬بۆ نایەت لەگەڵ پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دانیشێت،‮ ‬خۆی‮ ‬دوو دەزگەی‮ ‬شەرعی‮ ‬هەیە بۆ گفتۆگۆكردن لە كوردستان،‮ ‬واتە پەرلەمان و حكوومەت،‮ ‬بۆ دەچێت لەگەڵ خەڵكانێك گفتۆگۆ دەكات كە بەرپرسیارەتییان نەبێت‮. ‬كاكەمین نەجاڕ‮ ‬گوتیشی‮: ‬من ئەو كۆبوونەوانەم پێ باش نەبوو،‮ ‬چونكە لە حاڵەتێكدا حكوومەتی‮ ‬عێراق رازی‮ ‬نییە گفتۆگۆ لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكات،‮ ‬بۆ ئێمە ئەوەندە خۆمان نزم بكەینەوە و بۆ بچین دوو دوو،‮ ‬یەك‮ ‬یەك داوای‮ ‬بینینی‮ ‬عەبادی‮ ‬بكەین،‮ ‬دەیانەوێت لە هەیبەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بدەن،‮ ‬من بم ناچمە بەغدا مادەم ئەو‮ ‬ڕازی‮ ‬نەبێت گفتۆگۆ لەگەڵ حكوومەتەكە و پەرلەمانەكەی‮ ‬مندا بكات‮. ‬
سەبارەت بە هەڵوێستەكانی‮ ‬ئەمدواییەی‮ ‬مالیكی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬هەولێری‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ خەبات گوتیشی‮: ‬ئەگەر بچینە نێو خەلفیاتی‮ ‬ئەوان،‮ ‬كەسیان لەگەڵ كورد باش نەبوونە و هەمووان دژی‮ ‬كورد بوونە،‮ ‬بەڵام لەگەڵا ئەوەشدا كە‮ ‬یەكێك قسەی‮ ‬باشت بۆ دەكات،‮ ‬دەبێت تۆش بە باشە وەڵامی‮ ‬بدەیتەوە،‮ ‬بەڵام كێشەی‮ ‬ئێمە لەگەڵ مالیكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬نییە،‮ ‬ئێمە هەرێمێكین بەناوی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و قەوارەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەیە و نەتەوەیەك هەیە،‮ ‬ئەوان دەبێت ئیعتراف بەم قەوارەیە بكەن،‮ ‬سەبارەت بە جێبەجێكردنی‮ ‬دەستووریش نەجاڕ‮ ‬گوتی‮: ‬ئەگەر دەیانەوێت دەستوور جێبەجێبكەن،‮ ‬پێویستە هەموو ماددەكانی‮ ‬دەستوور جێبەجێبكەن،‮ ‬نەك هەندێك ماددەی‮ ‬هەڵبژێرن و بڵێن ئەوە ماددەی‮ ‬دەستوورییە،‮ ‬ماددەی‮ ‬140 گەورەترین كێشەی‮ ‬ئێمە و بەغدایە،‮ ‬ئەگەر ماددەی‮ ‬140‮ ‬جێبەجێ بێت،‮ ‬هەموو كێشەكان چارەسەر دەبێت،‮ ‬دەبێت جێبەجێ بكرێت‮. ‬
دەربارەی‮ ‬ئەو ناوچانەی‮ ‬كە بە هۆی‮ ‬رووداوی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر داگیركران و ئێستا لەبەردەم دووبارە بە عەرەبكردنەوەدان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬گوندەكانی‮ ‬سەرگەڕان،‮ ‬كاكەمین نەجاڕ،‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان رایگەیاند‮: ‬قسەمان لەگەڵ بەغدا كردووە و پێشمان گوتوون كە ئەمە قبووڵ ناكەین و قابیلی‮ ‬قبووڵ نییە دووبارە ئەو ناوچانە تەعریب بكرێنەوە،‮ ‬ئێمە لە سەردەمی‮ ‬بەعسدا تەعریبمان قبووڵ نەكردووە،‮ ‬نابێت قبووڵ بكرێت و قەتیش سەرناگرێت،‮ ‬ئێمە وەكو پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بێدەنگ نابین و ئەگەر تەعریبیش بەردەوام بێت،‮ ‬كێشە دروست دەبێت‮. ‬هەروەها دەربارەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك و پرسی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬كورد بۆ شارەكە،‮ ‬كاكەمین نەجاڕ‮ ‬گوتی‮: ‬خەڵكی‮ ‬كەركووك بەم دۆخە ناتوانێت بگەڕێتەوە شارەكە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬هاوكاری‮ ‬عێراقییان كرد،‮ ‬ئەوانیش ئێستا ناتوانن بچنەوە كەركووك،‮ ‬ئێستا كەركووك شارێكی‮ ‬داگیركراوە لە لایەن حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬دەربارەی‮ ‬پرسی‮ ‬چاكسازییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كاكەمین نەجار دەڵێت‮: ‬ئەو چاكسازییەی‮ ‬حكوومەت دەستیپێكردووە،‮ ‬دەبوو بكرێت،‮ ‬كەموكوڕی‮ ‬لە مووچەدا هەیە،‮ ‬زێدەڕۆیی‮ ‬لە مووچەدا هەیە،‮ ‬مەغدورییەتیش هەیە،‮ ‬بۆیە دەبێت چاك بكرێت،‮ ‬خەڵكانێك هەن چەندین مووچەیان هەیە و بە‮ ‬یاساش وەریانگرتووە،‮ ‬بۆیە دەبێت بە‮ ‬یاسا هەمووی‮ ‬ڕێكبخرێت،‮ ‬ئێمە وەك پارتی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬چاكسازین و دۆخەكەش بەرەو باشتر دەڕوات‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌