2018-01-20

رێكخراوی‮ ‬لێبوردنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ "‬ئەمینیستی‮ ‬ئینتەرناشناڵ‮" ‬رایگەیاند پێكهێنانی‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬تایبەت بە رووداوەكانی‮ ‬خورماتوو لە لایەن حكوومەتی‮ ‬عێراقەوە بە هەنگاوێكی‮ ‬گرنگ و دادپەروەرانەی‮ ‬دەزانن بۆ گێڕانەوە مافی‮ ‬خەڵكی‮ ‬خورماتوو‮.‬

لەمبارەوە د.دیندار زێباری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬وەڵامدانەوەی‮ ‬راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند‮: ‬لە دوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بە هەزاران هاووڵاتی‮ ‬كوردی‮ ‬دانیشتووی‮ ‬ناوچە جێناكۆكەكان ماڵوحاڵی‮ ‬خۆیان جێهێشت لە ترسی‮ ‬هێرشەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق و میلیشیاكانی،‮ ‬هەروەها بە دەیان هاووڵاتی‮ ‬بوونە قوربانی‮ ‬و دووچاری‮ ‬دەستگیركردن و كوشتن بوونەوە و بە سەدان ماڵ و شوێنی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن سووتان و وێرانكران بەتایبەتی‮ ‬لە خورماتوو،‮ ‬بۆیە ئێمە داوامان لە لایەنە نێودەوڵەتییەكان كرد بەتایبەتی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬تایبەت بە مافی‮ ‬مرۆڤ و‮ ‬یۆنامی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬سنوورێك بۆ ئەم دەستدرێژیانە دابنرێت،‮ ‬لە هەمان كاتدا زانیاری‮ ‬و داتای‮ ‬وردمان دەربارەی‮ ‬پێشێلكارییەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق بەرامبەر بە خەڵكی‮ ‬خورماتوو بەتایبەتی‮ ‬بەرامبەر كوردان‮.‬

زێباری‮ ‬هەروەها گوتی‮: ‬ئێمە لە كۆمیتەی‮ ‬وەڵامدانەوەی‮ ‬راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان پێشوازی‮ ‬لە لێدوانەكانی‮ ‬لین مەعلوف،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬توێژینەوەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست لە رێكخراوی‮ ‬لێبووردنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ "‬ئەمینیستی‮ ‬ئینتەرناشناڵ‮" ‬دەكەین و بە هەنگاوێكی‮ ‬ئەرێنیی‮ ‬دادەنێین لە لایەن ئەو رێكخراوە،‮ ‬چونكە دان بە بوونی‮ ‬پێشێلكاری‮ ‬دەنێت كە بە هەموو شێوەیەك دەرهەق بە كوردانی‮ ‬خورماتوو كراوە و بوونەتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەدان خانووی‮ ‬هاووڵاتییان و ماركێت و دووكان لە گەڕەكە كوردنشینەكان تووشی‮ ‬رووخان و سووتاندن و وێرانكاری‮ ‬ببنەوە و لە ماوەی‮ ‬تەنیا چەند خولەكێكدا هەزاران هاووڵاتی‮ ‬بێ ماڵ و حاڵ و سەروەت و سامان مانەوە‮.‬

دیندار زێباری‮ ‬لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا زیاتر گوتی‮: ‬ئێمە هەر لە سەرەتاوە داوامان كردووە كە پێویستە لایەنە نێودەوڵەتییەكان لیژنەی‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬راستییەكان بۆ رووداوەكانی‮ ‬خورماتو پێكبهێنن بۆ ئەوەی‮ ‬لە نزیكەوە ئاگاداری‮ ‬رەوشی‮ ‬كوردانی‮ ‬دانیشتووی‮ ‬خورماتوو ببنەوە،‮ ‬چونكە ئەو تاوانانەی‮ ‬دەرهەقیان كراوە زۆر گەورە و قێزەوەن بوون و هیچیان لە جینۆساید كەمتر نەبوو وەك گرتن و كوشتن دەركردن،‮ ‬سوتانی‮ ‬ماڵ و شوێنە بازرگانییەكان و چەندین تاوانی‮ ‬دیكەش و لەم بارەوەش زیاتر هاووڵاتییانی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەو ناوچانە و توركمانە سوننەكان بوونە قوربانی‮ ‬و تا ئێستاش بە هەزارانیان لەبەر هەڕەشەی‮ ‬میلیشیاكان لە شارەكانی‮ ‬كوردستان ئاوارە دەربەدەر بوون و ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیان بۆیە پێویستە لایەنە نێودەوڵەتییەكان هەرچی‮ ‬زووە بیر لە چارەسەر كردنی‮ ‬گرفتی‮ ‬ئەم ئاوارانە بكەنەوە‮.‬

لە كۆتاییدا دیندار زێباری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬وەڵامدانەوەی‮ ‬راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬لیژنەیەك بۆ بەداوادچوونی‮ ‬راستییەكانی‮ ‬خورماتوو لە لایەن حكوومەتی‮ ‬عێراق بە هەنگاوێكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬دەزانین لە هەمان كاتدا داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەكان دەكەین كە بە ئەركی‮ ‬خۆیان هەستن لەم رووەوە و رۆڵیان لەو لیژنەدا هەبێت بۆ ئەوەی‮ ‬لیژنەكە زیاتر بێلایەن بێت و كارەكانی‮ ‬بە شەفافی‮ ‬ئەنجام بدات لە هەمان كاتدا پێویستە دەرەنجامی‮ ‬كارەكانی‮ ‬لیژنەكە بۆ رای‮ ‬گشتی‮ ‬رابگەیەنرێت و ئەو كەس و لایەنانە پێشێلكارییان ئەنجامداوە ئاشكرا بكرێن و لەسەر تاوانەكانیان سزا بدرێن و قوربانیان قەرەبوو بكرێنەوە،‮ ‬هەروەها پێویستە هەرچی‮ ‬زووە لایەنە نێودەوڵەتییەكان هەوڵ بدەن رەوشی‮ ‬ناوچەكە ئاسایی‮ ‬بكرێتەوە و رێگا خۆش بكەن بۆ‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌