2018-01-22

خەبات‮- ‬عەلی‮ ‬بانیشاری‮-‬سلێمانی
رێژەی‮ ‬هـاوردەكردنـی‮ ‬زێڕ‮ ‬بۆ بازاڕەكانی‮ ‬هـەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬2017دا بەراورد بە چوار ساڵی‮ ‬رابردوو نزیكـەی‮ ‬لـە‮ ‬82%ی‮ ‬كەمیكردووە‮. ‬بـڕیـنی‮ ‬بوودجە و شـەڕی‮ ‬داعش هۆكاری‮ ‬سەرەكین بۆ كەمبوونەوەی‮ ‬هـاوردەكردنی‮ ‬زێڕ،‮ ‬بـەوتەی‮ ‬زێـڕنگەرەكانیش قەیـرانەكان كاریگەریان لەسەر رێژەی‮ ‬هاوسەرگیری‮ ‬هەبووە،‮ ‬هەر ئەوەیش وایـكردووە بازاڕی‮ ‬ئەوان گەرم و گـوڕیبەكی‮ ‬رابـردووی‮ ‬نەمێنێت‮. ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە كەمبوونەوەی‮ ‬هەنـاردەكردنی‮ ‬زێڕ‮ ‬زیانی‮ ‬بە ئابووری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هـەرێم گەیاندووە،‮ ‬چونكە لەبەرامبەر هاوردەكردنی‮ ‬هـەر كیلۆ زێڕێكدا حكومەت بڕێك پارە وەكو باج لە بازرگـانەكانی‮ ‬ئەو خشڵە وەردەگرێت‮. ‬
كاردۆ محەمەد،‮ ‬پیشەی‮ ‬مامـۆستـایە و تائێستا هاوسەرگـیری‮ ‬نەكردووە،‮ ‬ئەو تەمەنی‮ ‬32 ساڵە و دانیشتووی‮ ‬گەڕەكی‮ ‬سەرچـنارە لە شاری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬دەڵێ‮" ‬پاش بڕینی‮ ‬بوودجە و دواكەوتنی‮ ‬مووچە و شەڕی‮ ‬داعش رێژەی‮ ‬هاوسەرگیری‮ ‬زۆر كەمی‮ ‬كرد،‮ ‬چوونكە ئەوانەی‮ ‬نیازی‮ ‬هاوسەرگیریان هەیە لەبەر قەیرانەكان بەناچاری‮ ‬پـرۆسەكەیان دواخستووە‮". ‬گـوتیشی‮" ‬لە ئێستادا بەشێك لە گەنجان كە سەڵتن ناتوانن بژێوی‮ ‬خـۆیان دابین بكەن،‮ ‬ئەگەر هاوسەرگـیریش بكەن رەنگە دۆخی‮ ‬داراییان زۆر خراپتر بێت،‮ ‬چونكە پـرۆسەكە پێویستی‮ ‬بە پارەیە،‮ ‬ئەمە بێ لەوەی‮ ‬هەر گەنجێك لەم رۆژگارەدا هاوسەرگیری‮ ‬دەكات دەبێت بچێتە خانووی‮ ‬كرێ وە‮".‬
بەهۆی‮ ‬بڕینی‮ ‬بوودجە و شەڕی‮ ‬داعش ساڵ دوای‮ ‬ساڵ رێژەی‮ ‬هاوردەی‮ ‬زێر كەمیكردووە،‮ ‬بەشێوەیەك لە ساڵی‮ ‬2013دا نزیكەی‮ ‬115 تەن زێڕ‮ ‬هاوردە كراوە،‮ ‬بـەڵام سـاڵی‮ ‬رابـردوو كەمتر لە‮ ‬20 تەن هاوردە كراوە‮. ‬پێشتر لە رێگەی‮ ‬هـەردوو فڕۆكەخانەی‮ ‬هەولێر و سلێمانییەوە زێڕ‮ ‬هاوردە دەكرا،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬داخستنی‮ ‬ئەو دوو فڕۆكەخانەوە لە‮ ‬29ی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬2017 لەلایەن حكومەتی‮ ‬بەغداوە راستەوخۆ زێڕ‮ ‬هاوردە ناكرێت،‮ ‬كەمبوونی‮ ‬هـاوردەی‮ ‬زێڕ‮ ‬زیانی‮ ‬زۆر لە ئـابووری‮ ‬هەرێم داوە،‮ ‬چونكە حكومەت لە بەرامبەر هاوردەكردنی‮ ‬هەر كیلۆیەك زێـرێكدا‮ ‬240 هەزار دینار وەكو باج لە بازرگانەكانی‮ ‬ئەو خشڵە وەردەگرێت‮.‬
بەپێی‮ ‬ئـاماری‮ ‬دادگاكـانی‮ ‬هـەرێمی‮ ‬كوردستان رێـژەی‮ ‬هاوسەرگیری‮ ‬بەراورد بە چەند ساڵی‮ ‬رابردوو لەسەرجـەم پارێزگاكان بەرێـژەیەكی‮ ‬بەرچاو كەمیكردووە،‮ ‬لە بەرامبەردا رێژەی‮ ‬جیابوونەوە(تەڵاق‮) ‬بەرزبووەتـەوە‮. ‬زێڕنگەرەكـانـیش دەڵـێن‮" ‬كـەمبوونەوەی‮ ‬رێژەی‮ ‬هاوسەرگیری‮ ‬كاری‮ ‬لە بازاڕی‮ ‬ئێمە كردووە‮". ‬سەربەست عـەلی،‮ ‬خاوەنی‮ ‬دوكانی‮ ‬زێـرنگەرەیە لە شاری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬ئەو دەڵێ‮" ‬قەیرانەكان كاریگەریان لەسەر كەمـبوونەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هاوسـەرگیری‮ ‬هەبووە،‮ ‬هەر ئەوەیش وایكردووە بازاڕمان گەرم و گوڕی‮ ‬پێشتری‮ ‬نەمێنێت،‮ ‬بڕینی‮ ‬بوودجە و شەڕی‮ ‬داعش و پاشەكەوتی‮ ‬مووچە وایان كرد لە لایەك رێـژەی‮ ‬هاوسەرگـیری‮ ‬كەم بكات،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە ئافرەتان وەكو رابردوو دەست بۆ كڕینی‮ ‬زێڕ‮ ‬نەبەن‮ ".‬
ئەو زێڕنگەرە گوتیشی‮" ‬بەر لە قەیران ئەوانەی‮ ‬هاوسەرگـیریان دەكرد مسقاڵی‮ ‬زۆریان دەكردە مارەیی،‮ ‬بەڵام ئێستا ئەوەیش كەمیكردووە،‮ ‬چونكە توانایـی‮ ‬دارایی‮ ‬هەموو تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگە وەكو پێشتر نییە‮". ‬بەوتەی‮ ‬سەربەست عەلی‮ ‬پێشتر رۆژانە نزیـكەی‮ ‬7-10 كەس بۆ كڕینی‮ ‬زێڕ‮ ‬روویان لە دوكانەكەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬بەڵام ئێستا رۆژی‮ ‬وەها هەیە‮ ‬یەك كڕیاریش سەردانی‮ ‬ناكات‮. ‬پێشتر سەرۆكی‮ ‬كۆمـەڵەی‮ ‬زێریـنگەرانی‮ ‬كوردستان لە دیمانـەیەكیـدا رایگەیانـد بوو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬چەند زێڕنگەرێكی‮ ‬مایە پووچ كردووە‮. ‬ماوەی‮ ‬دوو هەفتەیە نـرخی‮ ‬زێڕ‮ ‬لە بازاڕەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرزبوونەوەی‮ ‬بەرچاووی‮ ‬بەخۆیەوە بینیووە،‮ ‬بەشێوەیـەك رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬19ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەم نرخی‮ ‬یەك مسـقاڵ زێڕی‮ ‬عەیارە‮ ‬18 بە‮ ‬205 هەزار دینار و عەیارە‮ ‬21 بە‮ ‬238 هەزار دینار و عەیارە‮ ‬24 بە‮ ‬258 هەزار دینار بوو‮. ‬
بەپێی‮ ‬ئامارەكانی‮ ‬بەڕێوەبـەرایـەتی‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬جۆری‮ ‬خشڵ لە وەزارەتی‮ ‬پلاندانانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم‮ ‬120 وەرشەی‮ ‬دروستكـردن و چاكـكردنەوەی‮ ‬زێـڕ‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەن و‮ ‬1400 موڵەتی‮ ‬زێڕنگەریش بە هاوڵاتـیان دراوە‮. ‬بـەپێی‮ ‬ئاماری‮ ‬هەمان بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2013دا‮ ‬115 تەن‮ ‬زێڕ‮ ‬و لە‮ ‬2014دا‮ ‬77 تەن و لە‮ ‬2015دا‮ ‬56 تەن و لە‮ ‬2016دا‮ ‬40 تەن هاوردەی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان كراوە‮. ‬هەر بەپێی‮ ‬زانییارییەكان لە‮ ‬2017دا كەمتر لە20 تەن زێر هاوردە كراوە‮. ‬زێری‮ ‬هەرێم لە وڵاتانی‮ ‬توركیا و ئیماراتەوە هاوردە دەكرێت و بەشێكی‮ ‬لە بازاڕەكانی‮ ‬ناوخۆدا ساغ‮ ‬دەكرێتەوە و بەشێكی‮ ‬تری‮ ‬رەوانەی‮ ‬بازاڕەكانی‮ ‬ناوەڕاست و باشووری‮ ‬عێراق دەكرێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌