2018-01-24

خه‌بات: ‬بڕیار كۆیی

بەهۆی‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬گفتوگۆكانی‮ ‬نێوان شاندی‮ ‬باڵای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكوومەتی‮ ‬عێراق چەند‮ ‬ڕۆژێكە جوڵە كەوتووەتە بازاڕی‮ ‬نووسینگەكانی‮ ‬كڕین و فڕۆشتنی‮ ‬زەوی‮ ‬و خانوو لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەپێی‮ ‬گوتەی‮ ‬خاوەن نووسنگەكان تەنیا لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوودا لە‮ ‬%15 بۆ لە%25 نرخی‮ ‬خانوو و زەوی‮ ‬بەرزبووەتەوە‮.‬

زیرەك نورەدین خاوەنی‮ ‬خاوەنی‮ ‬نووسینگەیەكی‮ ‬كڕین و فڕۆشتنی‮ ‬خانوو و زەوییە لە گەڕەكی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دەڵێ"لە مانگی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮‬10‮‬ی‮ ‬ڕابردووەوە و بەهۆی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬هێرشی‮ ‬هێزە عێراقییەكان بۆ سەر كوردستان و داگیركردنی‮ ‬كەركووك و خورماتووەوە نرخی‮ ‬زەوی‮ ‬و خانوو لەسەرتاسەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەگشتی‮ ‬و شاری‮ ‬هەولێر بەتایبەتی‮ ‬لە‮ ‬%50 دابەزی‮ ‬و خەڵكێكی‮ ‬زۆری‮ ‬زیانی‮ ‬دارایی‮ ‬پێگەیشت بەتایبەتی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كە كاری‮ ‬كڕین و فرۆشتنی‮ ‬زەوی‮ ‬و خانوو دەكەنبەڵام بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوودا‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬نێوان بەرپرسانی‮ ‬باڵای‮ ‬هەولێر و بەغدا دەستی‮ ‬پێكردووە و دەنگۆی‮ ‬كرانەوەی‮ ‬فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بڵاوبووەتەوە هەروەها سەردانی‮ ‬بەرێز سەرۆكوەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ بەغدا و تاران،‮ ‬ئێستا نرخی‮ ‬خانوو و زەوی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬بەرچاو بەرزبووەتەوە‮".

‬ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەش كرد كە تەنیا لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوودا لە زۆرێك لە گەڕەك و ناوچەكانی‮ ‬سەر بە شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬نرخی‮ ‬خانوو و زەوی‮ ‬بەڕێژەی‮ ‬%15 بۆ‮ ‬%25 بەرزبووەتەوە و بۆنمونە لە هەندێك شوێن زیاتر لە‮ ‬10 هەزار دۆلاردەفتەرێك‮ ‬هاتووەتە سەر نرخەكەی‮ ‬و پێشبینیش دەكرێت ئەو بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخە بەردەوام بێت‮.‬ نەشوان‮ ‬ڕێبوار كە سەرقاڵی‮ ‬پرسینی‮ ‬نرخی‮ ‬زەوی‮ ‬بوو لە نووسینگەكانی‮ ‬گەڕەكی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬لە وەڵامی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاخۆ لە كاتێكی‮ ‬وەهادا بۆچی‮ ‬بەنیازە زەوی‮ ‬بكڕێ، گوتی‮:‬بیستوومە كە نرخی‮ ‬زەوی‮ ‬و خانوو بەرزبووەتەوە و لە‮ ‬ڕابردووشدا كە چەند جارێك ئەم جۆرە بەرزبوونەوەیە‮ ‬ڕوویداوە و من دڵنیام كە نرخ زیاتر بەرزدەبێتەوە بۆیە بەپەلە هاتووم كە زەوییەك بكڕم بۆ ئەوەی‮ ‬كە نرخی‮ ‬زیاتری‮ ‬هاتە سەر بیفرۆشمەوە و قازانجێك بكەم‮.

ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەش كرد كە پێشبینی‮ ‬دەكرێت لە ئەگەری‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬هەولێر و بەغدا‮ ‬یاخود ناردنی‮ ‬مووچە و بودجە لەلایەن حكوومەتی‮ ‬عێراقەوە نرخی‮ ‬خانوو و زەوی‮ ‬زیاتر بەرزبێتەوە و بە شێوەیەك بێت كە وەكو پێش قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬لێبێتەوە‮.‬ دارا ئەحمەد پسپۆری‮ ‬ئابووری‮ ‬سەبارەت بەو حاڵەتەی‮ ‬بەرزووبوونەوە و نزمبوونەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬خانوو و زەوی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆخەباتگوتی‮:‬ئەو جۆرە حاڵەتانە زیاتر لەو وڵاتانە‮ ‬ڕوودەدات كە دۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئابوورییان ناجێگیرە و زیاتر لە وڵاتانی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بەدی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش كە بە دۆخێكی‮ ‬جیاوازدا تێپەڕدەبێت و لەهەوڵی‮ ‬سەربەخۆبوونی‮ ‬ئابوورییدایە ئاساییە ئەو جۆرە حاڵاتانەی‮ ‬تێدا‮ ‬ڕووبدات‮،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬مایەی‮ ‬نیگەرانییە ئەوەیە كە كەسانێك هەن ئەو جۆرە هەلانە بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان و لەسەر ئەژماری‮ ‬زیانی‮ ‬بەرامبەریان دەقۆزنەوە بۆیە واباشترە ئەو كەسانەی‮ ‬كە بڕێك پارەیان دان بە خۆیاندا بگرن و تاوەكو بارودۆخ ئاسایی‮ ‬دەبێتەوە چونكە ئەگەری‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە خەڵكانی‮ ‬ئاسایی‮ ‬لەهەر پرۆسەیەكی‮ ‬كڕین لەو جۆرە حاڵەتانە زیانی‮ ‬زۆری‮ ‬دارایی‮ ‬بكەن‮.

ڕوونیشیكردەوە كە بەهۆی‮ ‬ئەو بارودۆخەی‮ ‬ئێستا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق و ناوچەكە هەیە پێشبینی‮ ‬كردن بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی‮ ‬نرخ بە گشتی‮ ‬و نرخی‮ ‬زەوی‮ ‬و خانوو بەتایبەتی‮ ‬سەختە چونكە گۆڕانكارییەكان خێران و كەس نازانێ سبەی‮ ‬چی‮ ‬ڕوودەدات‮.‬

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌