2018-01-27

خه‌بات: ‬هێمن گردچاڵ

ئەم گرووپە لەسەرەتای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشەوە لەلایەن كۆمەڵێك خۆبەخشی‮ ‬ئافرەتەوە كە بریتین لە‮ ‬دایكانی‮ ‬شەهید و هاوسەری‮ ‬پێشمەرگە و خوشكانی‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬لە شارۆچكەی‮ ‬پیرمام‮ ‬،‮ ‬دامەزراوە‮، ‬هەروەك بەڕێزخاتو‮ ‬ڕەمزیە جەمیل‮ ‬یونس گووتێ‮: ‬ئێمە هەموومان كەسوكارمان پێشمەرگەن و هاوكات‮ ‬وەك گرووپێكی‮ ‬خوشكانی‮ ‬پێشمەرگە پێداویستییە سەرەتاییەكان و خواردن و خواردنەوە بۆ براپێشمەرگەكان،‮ ‬بۆبەرەكانی‮ ‬جەنگ دابین دەكەین ئێمە ئامانجمان ئەوەیە كە براكانمان لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ هەست بەوەنەكەن كە بەتەنیان بەڵكو ئێمە هەموومان لەگەڵیانین هەر جارەو بۆ بەرەیەكی‮ ‬جەنگ ئەو پێویستییانەی‮ ‬رۆژانە كە پێویستە لە خواردن و خواردنەوە دەگەینینە برا پێشمەرگەكانمان لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ‮.‬

* ئەم گرووپە چۆن دروست بوو و ئامانجتان لە درووستبوونێ ئەو گرووپە چییە؟

سەرەتا ئەم گرووپە لە لایەن كۆمەڵێك لە ئافرەتی‮ ‬خۆبەخشەوە دروست بووە،‮ ‬كە ئامانجمان ئەوەیە بتوانین خزمەت بە برا پێشمەرگەكانمان بكەین كە بەهۆی‮ ‬قارەمانیەتی‮ ‬ئەوانەوەیە كە دەتوانین سەربەست و ئازاد لە ناو ماڵەكانمان دابنیشین‮.‬

* لە كوێ كار دەكەن ئایا لە هەموو كوردستان‮ ‬یان ناوچەیەكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراو؟

ئامانجی‮ ‬ئێمە ئەوەیە كە بتوانین خزمەت بە برا پێشمەرگەكان بكەین،‮ ‬ئێمە هەموو كوردستان بە هی‮ ‬خۆمان دەزانین قەت بیرمان لەوەنەكردۆتەوە ئەو چ حزبە و ئەمیان چ حزبێكە‮ ‬یاخود بۆ ناوچەیەكی‮ ‬تایبەت و دیاریكراو كار ناكەین لە هەر جێگایەك پێشمەرگەك هەبێت ئێمە لە وێین و ئەوەی‮ ‬پێمان بكرێت بۆیان دەكەین‮.‬

* كێ سوودمەندە لە گرووپەكەتان؟

تەنها ئەو برا پێشمەرگانەی‮ ‬كە لە بەرەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬جەنگ سینگی‮ ‬خۆیان كردۆتە قەڵغان بۆ بەرگری‮ ‬لە خاكی‮ ‬كوردستان‮.‬

* هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتیەكانتان لە كوێوە دێن؟

بە سوپاسەوە دەمەوێ بڵێم ئەوانەی‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬دامەزراندنمان هەمووكات هاوكارمان بوونە كچی‮ ‬شەهید فەتاح ئاغا كەدەكاتە برازای‮ ‬شەهید دكتۆر رزگار كەلەشەڕی‮ ‬داعشدا شەهید بوو،‮ ‬یەكێكە لەو سپۆنسەرانەی‮ ‬ئێمە كەبەردەوام هاوكار و پاڵپشتمانە هەروەها كچانی‮ ‬مام سەلیم‮ ‬یونس بارزانی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬وڵات و بنەماڵەی‮ ‬ساڵح پێداوی‮ ‬و زۆر بەڕێزی‮ ‬تریش كە ناتوانین ناویان بێنین‮ ‬،چەند‮ ‬هاوكارن لەگەل‮ ‬یەك؟

هەروەها بە‮ ‬ڕێزیان گوتی‮ : ‬هەر كاتێك ئەو كۆمەك و هاوكاریانەی‮ ‬دەگاتە دەستمان لەلایەن خێرخوازانەوە‮ ‬یان هەر پێداویستییەكانی‮ ‬دیكە ئێمە لەلای‮ ‬خۆمانەوە رۆژێك دەست نیشان دەكەین و خۆمان ئامادە دەكەین بۆ دروستكردنی‮ ‬خواردن،‮ ‬رۆژی‮ ‬هەینیش دەیانگەینینە برا پێشمەرگەكانمان لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ‮.‬

* ئێوە كە ئافرەتن كێشەتان بۆ دروست نابێت؟

تائێستا هیچ كێشەیەك نەهاتۆتە پێشمان بەراستی‮ ‬هەر جارەو بۆ میحوەرێك دەچین هەموو لایەك هاوكارمانن بەتایبەتی‮ ‬برا پێشمەرگەكان لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ ئەو رۆژەی‮ ‬ئێمە دەچین بۆ لایان بۆ بردنی‮ ‬هاوكاری‮ ‬هەموو‮ ‬یان هاوكارمان‮ ‬دەبن‮ ‬لە رێكخستن و جێبەجێكردنی‮ ‬كارەكان دەمەوێ سوپاسی‮ ‬برا شوفێرە هینۆیەكانیش بكەم هەموو جارێ لەگەڵ ئێمەدان بۆ بەرەكانی‮ ‬جەنگ

* چی‮ ‬دیكەت هەیە دەتوانی‮ ‬بیڵێیت؟

حەزدەكەم ئەوە بڵێم كە زەنگین و خوداپێداوەكان هاوكارمان بن بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو ئەرگە پیرۆزەی‮ ‬لەسەر شانمانە بۆ برا پێشمەرگەكان بەردەوامی‮ ‬پێ بدەین،‮ ‬كە بتوانین پێداویستی‮ ‬رۆژانە و خواردنیان بۆ دابین و ئامادە بكەین‮ ‬،‮ ‬بەسایە و سەری‮ ‬ئەوانیشە ئێمە هەموو ئەوانەێ لەو خاكەن،‮ ‬بە ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬دەژین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌