2018-01-28

خه‌بات‮: ‬هاوار مورتكەیی

لایس كروز لازارۆ‮ ‬lais Cruz lazaro كچە شەترەنجزانێكی‮ ‬تازەپێگەیشتووی‮ ‬بەڕازیلییە،‮ ‬خاوەنی‮ ‬1057 ی‮ ‬پۆلینی‮ ‬یەكێتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬نێودەوڵەتییە‮ ‬FIDE، لەسەر ئاستی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬لە بەڕازیل كە لەدایكبووی‮ ‬2005? توانیوییەتی‮ ‬پلەی‮ ‬سێیەم بەدەست بهێنێت،‮ ‬هەروەها لە پاڵەوانێتی‮ ‬پاولیستاش پلەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬ئەمە جگە لەچەندین دەسكەوتی‮ ‬تر لەسەر ئاستی‮ ‬شارەكەی‮ ‬بەدەستی‮ ‬هێناوە،‮ ‬لازارۆ لە وەڵامی‮ ‬چەند پرسیارێكی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات بەمشێوەیە هاتە دوان‮:‬

لایس كروز لازارۆ دەڵێت‮: ‬من بەگشتی‮ ‬وەرزش زۆر دەكەم و بەردەوام مەلەوانی‮ ‬و سەما و كارتێ،‮ ‬بەڵام وەرزشی‮ ‬شەترەنجم لەهەمووان زیاتر خۆشتر دەوێت و ئەمەش نهێنییەكی‮ ‬خۆی‮ ‬تێدایە،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬خانەوادەكەم شەترەنجزانن بەتایبەتی‮ ‬باوكیشم كە بەردەوام شەترەنج دەكات و زۆر هاندەرمە،‮ ‬كاتێك تەمەنم بووە‮ ‬8 ساڵ بەشداری‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬پێ كردم و خۆشبەختانە توانیم پلەی‮ ‬دووەم بەدەست بهێنم،‮ ‬لە پاڵەوانێتی‮ ‬دووەم پلەی‮ ‬یەكەمم بەدەستهێنا كە لە ساڵی‮ ‬2013 بوو،‮ ‬باشترین ئەنجامیشم بریتی‮ ‬بووە لە پلەی‮ ‬سێیەم لەسەر ئاستی‮ ‬بەڕازیل و‮ ‬یەكەم لە پاڵەوانێتی‮ ‬پاولیستا‮.‬

هەروەها گوتی‮:‬‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لەوتەمەنە كەمەی‮ ‬خۆم ئەنجامی‮ ‬باشم بەدەستهێناوە،‮ ‬بەڵام هێشتا نەگەیشتوومەتە ئەوەی‮ ‬كە دەمەوێت،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬شەترەنج پێی‮ ‬بەخشیوم ئەوەیە كە ئەوەی‮ ‬دەتەوێ لە ژیانی‮ ‬رۆژانە پێی‮ ‬دەگەیت،‮ ‬لەوانە سەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دونیا و ناسینی‮ ‬هاوڕێ لە چەندین وڵات،‮ ‬لەشەترەنجدا بردنەوە و دۆڕان و بەرامبەر بوون هەیە،‮ ‬لەهەریەكێك لەمانە چێژێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬شەترەنج بەبەردەوامی‮ ‬مێشك چالاك دەكات كە ئەمەش لەهەموویان گرنگترە بۆ مرۆڤ‮.‬

لەكۆتاییدا،‮ ‬لایسا كرۆزی‮ ‬بەڕازیلی‮ ‬سەبارەت بە كاریگەری‮ ‬شەترەنج لەسەر رەگەزی‮ ‬نێر و مێ و جیاوازییان گوتی‮: ‬تا ئێستا پیاوان زیاتر دەركەوتوون لە وەرزشی‮ ‬شەترەنجدا،‮ ‬ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە پیاوان باشتر بیردەكەنەوە،‮ ‬نەخێر هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ژمارەی‮ ‬پیاوان زۆر زیاترە لە ئافرەتان كە‮ ‬یاری‮ ‬شەترەنج دەكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌