2018-01-28

 ‬بەكر كەریم حەسەن

نووسەرو شاعیری‮ ‬بەریتانی‮ ‬رودیارد كیبلینگ دەلێ‮" ‬درەخت بە بەرووبوومەكەی‮ ‬دەناسرێتەوە‮"‬ شك لەوە دانییە كە درەخت بە بەرووبوومی‮ ‬بناسرێتەوە و دام و دەزگا و دامەزراوەكانیش بە كارو داهێنان و پەرەپێدان و چاڵاكییەكان دەناسرێتەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێ‮ ‬،‮ ‬هەروەكو كۆڕبەندی‮ ‬ئابوری‮ ‬جیهانی‮ ‬پۆلێن كردنێكی‮ ‬نوێ بۆ كوالێتی‮ ‬خوێندن لە جیهان‮ ‬دەركرد بۆساڵی‮ ‬2017‮‬كە‮ ‬137‮‬سەد و سی‮ ‬و حەوت ووڵات‮ ‬بەشداربوون و لە چۆنیەتی‮ ‬پەرەپێدان و كوالێتی‮ ‬خوێندن لە جیهاندا‮ ‬ووڵاتی‮ ‬سویسرا‮ ‬بە پلەی‮ ‬یەكەم هات و ووڵاتی‮ ‬یەمەن‮‬یش لە كۆتا پلە هات و ووڵاتانی‮ ‬تری‮ ‬عەرەبی‮ ‬قەتەر‮ ‬لە پێشەنگی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و شەشەمی‮ ‬جیهان هات ئیماراتیش لە دووەمی‮ ‬عەرەبی‮ ‬ونۆیەمی‮ ‬جیهان هات دواتریش لوبنان و سعودیە و بەحرەین و ئوردەن دێن،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬سەرنجە هەر‮ ‬یەكە لە سوریا و عێراق بە كوردستانیشەوە لەو پۆلینەدا شوێنیان نەبوو‮.‬

ئەوەی‮ ‬دەمەوێ جەختی‮ ‬لەسەر بكەمەوە ئایا ئێمە لە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە تا چەند توانیومانە گرنگی‮ ‬بە كوالێتی‮ ‬خوێندن بدەین لە هەموو‮ ‬ڕوویەكانەوە؟

لە بەرزكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬قوتابیان و بەرزكردنەوەی‮ ‬تواناكانی‮ ‬مامۆستاكان و سیستەمی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬سەركەوتوو پسپۆریانە و ئەكادیمیانە،‮ ‬بێگومان كوالێتی‮ ‬بە هەموو جۆڕەكانیەوە بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬بنیاتنان و گەشەكردنی‮ ‬ئابوری‮ ‬و كۆمەڵایەتیە‮ .‬

با واز لە هەڵسەنگاندنی‮ ‬كوالێتی‮ ‬خوێندن بێنین لەلایەن رێكخراوەكانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە گشتی‮ ‬و بانكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬،‮ ‬بۆ خۆمان تا چەند ساڵانە‮ ‬بەداوداچوون و هەڵسەنگاندنمان بۆ كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬سیستەمی‮ ‬پەروەردە و فێركردن كردووە ؟

ئایا ئاماژە و نیشاندەرەكانی‮ ‬بە گشتی‮ ‬بەرەو كام‮ ‬ڕووبەرمان دەبەن و دەتوانین بلێن ساڵ لە دوای‮ ‬ساڵ پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە باش بۆ باشترە‮ ‬یان لە خراپ بۆ خراپترە‮ ! ‬یان لە باش بۆ خراپترە‮! ‬ئەلێرەدا‮ ‬ڕای‮ ‬كەسانی‮ ‬پسپۆر و شارەزا و پەیوەندیدار بە پرۆسەكە گرنگە دوور لە بەرژەوەندی‮ ‬و پەیوەندی‮ ‬كەسی‮ ‬بەڵكو پەیوەست بە خودی‮ ‬ویژدان و پرۆسەكە كە بەرپرسیاریەتی‮ ‬لە ئەستۆی‮ ‬هەموومانە هەریەكە و بە پێی‮ ‬دەسەڵات و پەیوەندیداری‮.‬

هەوڵ بدرێ لە داهاتوو دا كار لەسەر ئەو ئاماژە و نیشاندەرانە بكرێ كە جێ بەجێ كردنەكان وەكو پێویست و سەركەوتوو نین بە هەموو نیشاندەرەكانی‮ ‬چەندایەتی‮ ‬و جێ بەجێ كردن و ئاراستەكردن و كردارییەكان و هەڵسەنگاندنەكان‮ ‬لە ووردەكاریەكانیان هەموو بە ووردی‮ ‬دەردەكەوێ‮.‬

سەرەڕای‮ ‬هەبوونی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و ناخۆشی‮ ‬گوزەرانی‮ ‬مامۆستا بەرێزەكان و هەبوونی‮ ‬چەندەها كۆسپ و تەگەرە لە پێش پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردن‮ ‬،‮ ‬بەڵام هەموو ئەوانەش نابنە‮ ‬ڕێگر لە پێش خستنە روو‮ ‬خۆ تەرخان كردن و هەست بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و چەسپاندنی‮ ‬دادپەروەری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و كاركردنی‮ ‬بەردەوام لە پێناو بنیاتنان وگەشەسەندنی‮ ‬كۆمەڵگە و دەرخستنی‮ ‬نیەتێكی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬درووست و دەركردنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬گشتگیر و بەداوداچوون و جێ بەجێ كردن لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬پەروەردە كە ئامانج لێی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردنە‮ ‬بۆ هەموو نەوەكانی‮ ‬ئایندە‮ ‬وەكو‮ ‬یەك بێ جیاوازی‮ ‬و مەبەست

‮❊ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬چاڵاكی‮ ‬وەرزش و هونەر

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌