2018-01-28

دڵشاد مستەفا وەسانی

لە بازاڕی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ئیقلیمیدا،‮ ‬كورد كاڵایەكی‮ ‬گرانبەهایە،‮ ‬لە زۆربەی‮ ‬مامەڵە و هاوكێشەكاندا دەكرێتە پارسەنگ،‮ ‬ئەمەش حاڵەتێكی‮ ‬نوێ نییە،‮ ‬ناخۆشترین شت ئەوەیە،‮ ‬بەناوی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤەوە هەڵدەخەڵەتێین،‮ ‬راستە دروشمی‮ ‬زۆر و زەوەندی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ بەرز دەكرێتەوە،‮ ‬بەڵام درۆیەكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬بەناوی‮ ‬ئیسلامیشەوە لە خشتە دەبرێین،‮ ‬كەچی‮ ‬هەموو جارێ،‮ ‬بەناوی‮ ‬ئیسلامەوە پەلامارمان دەدەن،‮ ‬ئەوەنیە لە مزگەوتەكانی‮ ‬توركیا بە دەنگی‮ ‬ئەڵڵاهو ئەكبەر داوای‮ ‬فەتحكردنی‮ ‬عەفرین دەكەن،‮ ‬وەك چۆن كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬مەكە فەتح كرا،‮ ‬ئەگەر وابێت دەبێ كورد ئەوە بە توركیا و دەوڵەتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬داگیركەر و جیهانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ساغ‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬ئاخۆ بە كافری‮ ‬دەزانن،‮ ‬یان مەسەلەكە نەتەوەیە و بەناوی‮ ‬دینەوە پەلامار دەدرێین‮.‬

دەبێ ئەمەریكا و دەوڵەتانی‮ ‬دی،‮ ‬ئەوەمان بۆ ساغ‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬ئێمە تەنیا بۆ شەڕ‮ ‬بەكاردێنن،‮ ‬لە كاتی‮ ‬پێگەیشتنی‮ ‬بەرهەمەكەشدا بەشی‮ ‬ئێمەی‮ ‬تێدانابێ و بە شایان نازاندرێین بەشمان هەبێ؟‮ ‬لە هاوكێشەكاندا كورد كاڵایەكی‮ ‬زۆر گرانە،‮ ‬لە مامەڵەی‮ ‬نێوان بازرگاناندا بەكاردەهێندرێ،‮ ‬ئەوەتا ئەمەریكا و رووسیا لە ئاست كوشتاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬عەفرین،‮ ‬نەك بێدەنگییان هەڵبژارد،‮ ‬بەڵكو رۆڵیان لە كارەساتەكەدا هەیە،‮ ‬رووسیا هێزەكانی‮ ‬لە عەفری‮ ‬كێشایەوە،‮ ‬ئەمەریكاش گوتی‮ ‬هێزی‮ ‬كوردی‮ ‬لە عەفرین،‮ ‬سەر بەوهێزە نییە كە كار لەگەڵ ئێمە دەكەن،‮ ‬ئەمەش خۆی‮ ‬لە خۆیدا هەڵكردنی‮ ‬گڵۆپی‮ ‬سەوز بوو بۆ توركیا‮.‬

توركیاش چاوی‮ ‬لەوەیە وەك عەبادی‮ ‬پەلاماردانی‮ ‬كورد بكاتە دەسكەوت و لە هەڵبژاردن و كۆكردنەوەی‮ ‬دەنگیشدا سوودی‮ ‬لێ ببینێ،‮ ‬ئێستا نەژادپەرست و ئاكپارتی‮ ‬دەیانەوێ بەو پەلامارە دەسكەوت بچننەوە،‮ ‬ئیدی‮ ‬دۆخێكیان خوڵقاندووە،‮ ‬جەهەپەش خۆی‮ ‬وەك پشتیوان پیشان دەدات،‮ ‬لە ناوخۆی‮ ‬توركیا و عێراق و ئێران و سوریا،‮ ‬پەلاماردانی‮ ‬كورد ئامرازێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬خۆنوێكردنەوەی‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬هەرسێ نەتەوەی‮ ‬سەردەستە‮.‬

لە ئاستی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەكە و ئەوروپا و ئەمەریكا و رووسیاشەوە،‮ ‬دیسان كورد وەك كاڵایەكی‮ ‬گرانبەها سەیر دەكرێت،‮ ‬هەموو ئەو دەوڵەتانەی‮ ‬لە ناوچەكەدا دەستیان دەڕوات،‮ ‬خاڵی‮ ‬لاوازی‮ ‬ئەردۆغانیان دۆزیوەتەوە،‮ ‬ئەویش بریتییە لە دژایەتیكردنی‮ ‬كورد،‮ ‬هەر دەوڵەتێك دژایەتی‮ ‬كورد بكات،‮ ‬توركیا تەنازولی‮ ‬بۆ دەكات،‮ ‬ئەوەتا بۆ رووسیا و ئێران دەیكات،‮ ‬ئەمەریكاش ئەو خاڵە لاوازەی‮ ‬توركیا بەكاردێنێ و پەیامی‮ ‬خۆی‮ ‬لەوبارەیەوە لەكاتی‮ ‬پێویست بە ئەنكارا دەگەیەنێت‮.‬

كورد كاڵایەكی‮ ‬گرنگە لە ناوچەكەدا،‮ ‬بەڵام لە ناوخۆیدا قیمەتی‮ ‬نییە،‮ ‬چونكە پەرتەوازەیە،‮ ‬بەداخەوە ئەو كاڵایە لە ناوخۆی‮ ‬كوردستان وەبەرناهێندرێ،‮ ‬حزبەكان بەسەر جەستەی‮ ‬كورددا دەڕۆن و لە پێناوی‮ ‬بەزەویدا خستنی‮ ‬بەرامبەر نیشتمان هەڕاج دەكرێ،‮ ‬وەك لە‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەسەر كەركووك هێندرا،‮ ‬لێ لە بازاڕی‮ ‬نێوان دەوڵەتاندا رەواجێكی‮ ‬باشی‮ ‬هەیە،‮ ‬كورد هەتك دەكرێ،‮ ‬كۆمەڵكوژ دەكرێ،‮ ‬كەچی‮ ‬سەیری‮ ‬ئەو دیمەنە دەكەین و چاومان لەوەیە بەو هۆیەوە حزبی‮ ‬بەرامبەر تێكبشكێ،‮ ‬ئای‮ ‬لەو چاو قایمی‮ ‬و شەرمەزارییە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌