2018-01-28

دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا، بۆسەر عەفرین كادیر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) لە شاری عامودای رۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانێكیان رێكخست و ھێرشەكانی توركیایان بۆ سەر عەفرین سەركۆنەكرد.

لە خۆپێشاندانەكەدا ئەندام و لایەنگرانی ئەنەكەسە، بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و درووشمی جۆراوجۆر داوایان كرد ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین بوەستێندرێن و پارێزگاری لە عەفرین بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتریش ئەنەكەسە، لە بەیاننامەیەكدا نیگەرانی خۆی دژی ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ سەر عەفرین راگەیاندبوو، ھەروەھا ھەواڵی ژمارەیەك میدیای نزیك لە یەپەگەشی رەتكردەوە كە باسیان لە ھاوكاری ئەنەكەسە بۆ سوپای توركیا كردبوو.

ئەنەكەسە لە بەیاننامەكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە ئەو جۆرە ھەواڵانەی ھەندێك لە میدیای نزیك لە یەپەگە تەنھا خزمەت بە دووژمنانی كورد دەكات.


K24

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌