2018-01-29

ئەندازیار‮: ‬محمدامین هەورامانی
بەبێ دابینكردنی‮ ‬وزەو سەرچاوەكانی، گەشەپێدانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و پەرەپێدانی‮ ‬كەرتەكانی‮ ‬پیشەسازی،‮ ‬گواستنەوە، كشتوكاڵی‮ ‬وە پێویستیەكانی‮ ‬كۆمەڵگا ئەستەمە،‮ ‬بۆیە دابینكردنی‮ ‬وزە بە هەموو چەشنەكانی‮ ‬لە ئەولەویاتی‮ ‬كارەكانی‮ ‬حكومەتە لەوانەش كارەبا و سووتەمەنیە فۆسیلیەكان وە كاریگەرترینیان‮ ‬غازە‮ ‬Gas‮‬ كە لەم سەردەمەی‮ ‬ئێستادا‮ ‬گرنگیەكی‮ ‬زۆرو مشتومڕێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬لەسەر دروست بوە‮.‬
‮ ‬بۆ بەردەوامی‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬سەرچاوەكانی،‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬لە ئاسیاو‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوینەوە بۆ ئەوروپاو وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتو،‮ ‬هەر بۆنمونەش ئێستا وڵاتی‮ ‬وەك‮ ‬یابان لە وڵاتی‮ ‬قەتەرەوە بە دووری‮ ‬دەیان هەزار كیلۆمەتر‮ ‬غازی‮ ‬شل كە ناسراوە بە‮ ‬Licuid Natural Gas- LNG‮‬ بە كەشتی‮ ‬دەگوازێتەوە بۆ وڵاتەكەی‮ ‬بۆ بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەباو پێویستی‮ ‬تر،چونكە‮ ‬دابینكردنی‮ ‬غاز چارەسەرێكی‮ ‬باشی‮ ‬كێشەی‮ ‬كارەباو سووتەمەنیە لە هەمان كاتدا،‮ ‬بێ گومان ئێستا لە زۆر شوێن بە لولەكەشی‮ ‬غاز دابەش دەكرێت بەسەر كارگەو ئاپاتمان و ماڵەكاندا كە خەرجێكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬نیە بەبەراورد لەگەڵ خەرجی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬سوتەمەنیەكانی‮ ‬تر‮ ‬یان بەتابەتیش كارەبا،‮ ‬غازی‮ ‬كوردستان كە جۆرێكی‮ ‬باش و خاوێنە بەڵام هێشتا وەك و پێویست سوودی‮ ‬لێ وەرنەگیراوە ئەگەر ئەو بەشە كەمەی‮ ‬لێ دەرچێت كە لە كێڵگەكانی‮ ‬كۆرمۆر-قادركەرەم و كێڵگەكانی‮ ‬خۆرمەڵە لە هەولێر، لەم چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا نەبێت كە سوودی‮ ‬لێ وەرگیراوە بۆ بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەباو كارپێكرنی‮ ‬وێستگەكانی‮ ‬كە بەشێكی‮ ‬دیایكراوە بە بڕی‮ ‬420 ملیۆن پێ سێجای‮ ‬پێوانەیی‮ ‬ڕۆژانە‮ ‬420 MMCF/D، ئەوی‮ ‬تری‮ ‬هەتا ئێستاش سوودی‮ ‬لێ وەرنەگیراوە و‮ ‬ڕژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬بەغدا هەتا ئێستاش بەڕەوای‮ ‬نازانن كە گەلی‮ ‬كورد سەرچاوە سروشتیەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ پێویستی‮ ‬خزمەتگوزاریەكانی‮ ‬ناوخۆش بەكاری‮ ‬بهێنێ‮ !‬،‮ ‬غازی‮ ‬سروشتی‮ ‬لە كێڵگە نەوتیەكانی‮ ‬كەركوك و باباگوڕگوڕو كەلەگەڵ پڕۆسەی‮ ‬دەرهێنان و ناردنە دەرەوەی‮ ‬نەوتی‮ ‬خاو‮  ‬Crude oil ‮‬دەردەچێت و بەبێ سوود دەسووتێنرێت،‮ ‬دیارە ئێستا وەزارەتی‮ ‬نەوتی‮ ‬عێراق پلانی‮ ‬داناوە بۆ سوود وەرگرتن لەم‮ ‬غازە كە تێكەڵی‮ ‬نەوتی‮ ‬خاوە‮ ‬واتە‮ ‬الغاز المصاحب‮ ‬كە بڕێكی‮ ‬یەكجار زۆرەو بەفێڕۆ دەدرێت و دەسوتێنرێت بێ هودە، بێ گومان لێرەدا فاكتەرێكی‮ ‬گرنگ هەیە كە پێویستە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بیقۆزێتەوە ئەویش هەرزانی‮ ‬نرخی‮ ‬ئێستای‮ ‬غازە بەبەراورد لەگەڵ نەوتی‮ ‬خاو‮ ‬یان سونەمەنیە شلەكان كە هەمیشە نرخەكەیان نا جێگیرە لە بۆرسە نێودەوڵەتیەكاندا بەبەراورد لەگەڵ‮ ‬غاز،‮ ‬بەڵام نرخی‮ ‬غازی‮ ‬سروشتی‮ ‬چەند جارێك لەوە هەرزانترەو جگە لە پاكوخاوێنی‮ ‬و كەمی‮ ‬ئاسەوارە ژینگەییكان و ئاسانی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬بۆ وڵاتێك كە خۆی‮ ‬خاوەن سەرچاوەی‮ ‬غاز بێت،‮ ‬بۆیە وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتو هەوڵ و كێبڕكێی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬دەدەن و‮ ‬غاز وەك سێكتەرێكی‮ ‬سەربەخۆ گرنگی‮ ‬پێ دەدەن و ئیدارەی‮ ‬دەكەن،‮ ‬نەوتی‮ ‬خاویش زیاتر بۆ پیشەسازی‮ ‬گرنگی‮ ‬جۆراوجۆر و پیشەسازیە پیترۆكیمیاویەكان سوودی‮ ‬لێ وەردەگیرێت وەك لەوەی‮ ‬بسوتێنرێت‮ ‬بۆ بەرهەمهێنانی‮ ‬وزە‮. ‬
چارەسەرو كێشەكانی‮ ‬كارەبا
ئەگەرچی‮ ‬ناوەرۆكی‮ ‬باسەكەمان لێرەدا زیاتر لەسەر كارەبایە كە‮ ‬یەكێك لە پێویستیە سەرەكیەكانی‮ ‬تری‮ ‬ژیانی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬هاوڵاتیانە بەڵام لاوازی‮ ‬سیستەمی‮ ‬غاز وەك خزمەتگوزاری‮ ‬و سووتەمەنی‮ ‬بەگشتی‮ ‬كێشەكەی‮ ‬ئاڵۆزتر كردوە بۆیە هاوڵاتان ناچارن كە وزەی‮ ‬گران بەهای‮ ‬كارەبا وەك سووتەمەنی‮ ‬بەكاربێنن،‮ ‬بێگومان ئەركی‮ ‬حكومەتە كە ئەو وزەیە دابین بكات بە نرخێكی‮ ‬گونجاو بۆ هاوكاری‮ ‬هاوڵاتیان،‮ ‬هەر بۆیە حكومەتی‮ ‬هەرێم ئەو ئەركە قورسەی‮ ‬خستوەتە سەر شانی‮ ‬بۆ دابینكردنی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬گرێبەست لەگەڵ كومپانیا وەبەرهێنەرەرەكان بۆ بەرهەمهێنای‮ ‬بڕێكی‮ ‬دیایكراوی‮ ‬كارەبا كە ئێستا بەرهەمی‮ ‬دەگاتە نزیكەی‮ ‬0 250 ‮‬ مێگاوات،‮: ‬یەكێك لە مەرجەكانی‮ ‬ئەم گرێبەستانەی‮ ‬وەبەرهێنان ئەوەیە كە حكومەت سووتەمەنی‮  ‬غاز‮ ‬یان گازوایل‮  ‬دابین بكات بۆ كارپێكردنی‮ ‬وێستگەكانی‮ ‬هەولێر‮- ‬سلێمانی‮-‬دهۆك وە بەرهەمی‮ ‬كارەباكەش لە شێوەی‮ ‬مانگانە بە كۆ واتە بە‮ ‬جوملە‮ ‬لە وەبەرهێنەر بكڕێتەوە بۆ ماوەی‮ ‬20 ساڵ و پاش ئەوەش وەبەرهێنەر ئازادە چی‮ ‬لە وێستگەكانی‮ ‬دەكات و چۆن و بەكی‮ ‬كارەبا دەفرۆشێت،‮ ‬هەروەها لەو گرێبەستانەدا هاتوە كە ئەركی‮ ‬تۆڕەكانی‮ ‬گواستنەوەو دابەشكردنی‮ ‬كارەباكە بە سەر هاوڵاتیاندا لە ئەستۆی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبایەو وە ئەگەر وەزارەت نەیتوانی‮ ‬لەبەر هەر هۆیەك بێت كارەبای‮ ‬پێویست وەرگرێت لە وێستگەكانی‮ ‬وەبەرهێنەر،‮ ‬بۆنمونە كێشەی‮ ‬كەمی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬یان كەموكوڕی‮ ‬تۆڕەكانی‮ ‬گواستنەوە،‮ ‬دەبێت حكومەت پارەی‮ ‬كارەبای‮ ‬وێستگەكان بە وەبەرهێنەر بدات كەئەمەش خەرجێكی‮ ‬زۆرە بەرامبەر ئەو ماوەیەی‮ ‬كە وێستگەكان وەستاون‮ ‬یان كارەبا وەك پێویست وەرنەگیراوە لە وەبەرهێنەر،‮ ‬واتە ئەمە وەك پەنەڵتیە،‮ ‬وە لەم ماوەی‮ ‬كاركردنیش چەندەها كێشەی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬هەبوە لە هەردوو لاوە كەبوەتە هۆی‮ ‬كوژاندنەوەی‮ ‬گشتی‮ ‬و وەستانی‮ ‬وێستگەكان و پەنەڵتی‮ ‬لەسەر حكومەت‮ ! . ‬ئەم وێستگانە ئەگەرچی‮ ‬دەستكەوتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لە نێوان حكومەت و كەرتی‮ ‬تایبەتە بۆ ئەم قۆناغە بەڵام مانای‮ ‬ئەوە نیە كە هیچ كەلێنێك لەو گرێبەست و ئامێرانەی‮ ‬وێستگەكاندا نیە،‮ ‬چ وەك گرێبەست كە لەسەرەوە ئاماژەمان بە هەندێ خاڵی‮ ‬گرێبەستەكەدا،‮ ‬یان خودی‮ ‬جۆری‮ ‬تۆربینەكانی‮ ‬گرێبەستەكە كە پەیوەندی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬بە سووتەمەنیەوە هەیە،‮ ‬هەر بۆ نموونە‮: ‬
ئامێرەكانی‮ ‬ئەم وێستگانە سووتەمەنیەكی‮ ‬بێ ئەندازە زۆر بەكاردەهێنن چونكە سیستەمی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬سوتەمەنی‮ ‬بۆ بزوێنەرە تۆربینەكانیان لە چەشنی‮ ‬سووڕی‮ ‬سادەیە واتە سمپڵ سایكلە‮‬Simple Cycle Gas Turbine-SCGT  ‮‬ بە واتایەكی‮ ‬تر‮: ‬چوستی‮ ‬و كەفائەی‮ ‬گەرمیان‮ ‬Thermal Efficiency‮‬زۆر نزمە و لەسنوری‮ ‬%33 ‮‬ دایە بۆیە زۆر وڵات بەكارهێنانی‮ ‬ئەم چەشنە تۆربینانەیان‮ ‬ڕاگرتوە لەوانەش حكومەتی‮ ‬ئێران كە ماوەێكی‮ ‬زۆرە ئەو بریارەی‮ ‬دەركردوە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬زۆر بەفێڕۆ دەڕوات بەبەراورد لەگەڵ جۆری‮ ‬كۆمباین سایكڵ‮  ‬Combine Cycle Gas Turbine -CCGT ‮‬ كە ئێستا بەكار هێنانی‮ ‬زۆر زیادی‮ ‬كردوە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهانی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬ناوچەكەو بەتەواوی‮ ‬جێگەی‮ ‬جۆری‮ ‬سادەی‮ ‬SCGT گرتوەتەوە،‮ ‬جێی‮ ‬ئاماژەیە لێرەشدا ئەوە بێنمەوە‮ ‬یاد‮ ‬كە دەبوایە هەموو وێستگەكان لە چەشنی‮ ‬CCGT بوایە بەڵام تەنها هەولێرو چەمچەماڵ كراوە،‮ ‬بەداخەوە كە دهۆك و بازیان و خۆرمەڵە جێبەجێ نەكرا‮ !‬،ڕاستە ئەرك وخەرجی‮ ‬دامەزراندی‮ ‬جۆری‮ ‬دووەم زۆرتر دەوەستا‮ ‬بۆ وەبەرهێنەر و دەبوایە كاروباری‮ ‬شارستانیCivil works and machinery installations و ئامێری‮ ‬زیاترو سەرچاوەی‮ ‬ئاو دابین بكات بۆ ساردكردنەوەی‮ ‬ئامێرەكان و تاوەری‮ ‬ساردكردنەوە‮ ‬Cooling tower دابنێت‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەبەرامبەر‮ ‬خەرجێكی‮ ‬زۆری‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬پاشەكەوت دەكرا‮.‬
 بەڵام چوستی‮ ‬و كەفائەی‮ ‬گەرمی‮ ‬Thermal Efficiency‮‬ ئەم جۆرە زۆر بەرزترەو دەگاتە نزیكەی‮ ‬%56 ‮‬ واتە نزیكەی‮ ‬دوو هەندەی‮ ‬جۆری‮ ‬یەكەم وە ئەو هەموو سووتەمەنیەش بەتایبەتی‮ ‬گازوایل‮ ‬سەرف ناكات كە نرخەكەی‮ ‬زۆر گران لەسەر حكومەت دەوەستێت،‮ ‬گومانیش لەوەدا نیە لە سەرانسەری‮ ‬دونیادا وێستگەی‮ ‬لەو چەشنە بەو توانا گەورەیە‮ ‬500 م.و‮ ‬نیە كە بە گازوایل‮ ‬كاربكات و بە تانكەری‮ ‬حەوزی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬بۆ بگوازرێتەوە‮ ! ‬بەڵكو‮ ‬ڕاستەخۆ بە بۆری‮ ‬یان لولەی‮ ‬غازی‮ ‬سروشتیەوە بەستراوە،
گازوایل‮ ‬یان‮  ‬Gas-Oil‮‬ چەشنە سووتەمەنیەكە كە نرخەكەی‮ ‬زۆر گرانەو دەشێت بۆ موەلیدەی‮ ‬بچوك بەكار بێت و تەنها بۆ كاروباری‮ ‬تایبەت و كاتی‮ ‬تەنگاوی‮ ‬Emergency  نەوەك كاركردنی‮ ‬بەردەوام،‮ ‬بەهەرحاڵ ئەگەر بتوانرایە‮ ‬غازی‮ ‬تەواو دابین بكرێت لە بیرەكانی‮ ‬كۆرمۆر-قادركەرەم ئەوەتا لە كێشەی‮ ‬زۆری‮ ‬خەرجی‮ ‬كڕینی‮ ‬گازوایل و كێشەی‮ ‬گواستنەوەكەی‮ ‬بە هۆی‮ ‬تانكەرەوە لەم جەنجاڵی‮ ‬ترافیك و تێكدانی‮ ‬ڕێگاوبانەكانیش‮ ‬ڕزگارمان دەبوو،‮ ‬دیارە حكومەت پلانی‮ ‬هەیە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬سامانە سروشتیەكانەوە كە كار بكات بۆ دابینكردنی‮ ‬ئەو بڕە‮ ‬غازەی‮ ‬كە پێویستە بۆ وێستگەكان لە ئاییندەدا،‮ ‬بەڵام خۆ ئەگەر‮ ‬سیستەمی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬تۆربینەكان هەموی‮ ‬لە چەشنی‮ ‬كۆمباین سایكل بوایە دەكرا بە هەمان بڕە سوتەمەنی‮ ‬كارەبا زیاد بكات‮.‬
بەفێڕۆدانی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا
خەرجیەكانی‮ ‬تۆڕەكانی‮ ‬كارەباو ئامێرەكان و چاككردنەوەو كڕینی‮ ‬كارەبا لە وەبەرهێنەرو دابینكردنی‮ ‬سوتەمەنی‮ ‬لە لایەك و بەفێڕۆدانی‮ ‬بێ ئەندازەی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا لەلاێكی‮ ‬تر كێشەكەی‮ ‬زۆرتر ئاڵۆز كردوە،‮ ‬بۆیە دەبێت حكومەت هەوڵ بۆ چارەسەڕكردنی‮ ‬بەفێڕۆدانی‮ ‬كارەبا بدات بەهاوكاری‮ ‬هەموو لایەنە پەیوەندارەكانی‮ ‬حكومەت و وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ نەوەك تەنها كارمەندانی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬كارەبا كە كارێكی‮ ‬ئەوتۆیان پێ ناكرێت لەم قۆناغە سەختەی‮ ‬ئابوریدا،‮ ‬چونكە ئەم بەفێڕۆدانە زیانەكەی‮ ‬تەنها پارەی‮ ‬كارەبا نیە بەقەدەر ئەوەی‮ ‬كە زیان لە تۆڕەكانی‮ ‬كارەباو سووتانی‮ ‬ئامیرەكانی‮ ‬بەتایبەتیش محەویلەكان دەدات،‮ ‬كە چاكردنەوەی‮ ‬ئەمانەش بۆخۆی‮ ‬خەرجێكی‮ ‬ترە لەسەر بودجەی‮ ‬هەرێم‮. ‬بێ گومان بەشێكی‮ ‬تری‮ ‬كێشەی‮ ‬كارەباو زۆر بەكارهێنانی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە ناهاوسەنگی‮ ‬لە نێوان نرخی‮ ‬كارەبای‮ ‬موەلیدە ئەهلیەكان و سووتەمەنی‮ ‬لە بازارەكانی‮ ‬هەرێم دا و هەتا دەگاتە دەست هاوڵاتیان بەبەراورد لەگەڵ نرخی‮ ‬كارەبای‮ ‬گشتی،‮ ‬بۆ كەم كردنەوەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬كارەبا لەجیاتی‮ ‬خۆگەرمكردنەوەو سووتەمەنی، بۆ نمونە نرخی‮ ‬یەك كیلۆوات.سەعات لەكارەبا بە تێكڕا لەسەر حكومەت بە زیاتر لە‮ ‬190 دینار دەكەوێت،‮ ‬بەڵام دەدرێت بە ماڵان بە تێكڕا بە‮ ‬22 دینار‮ ‬، سنوردانان بۆ بەكارهێنانی‮ ‬كارەبا بە واتای‮ ‬سووككردن و لابردنی‮ ‬ئەركی‮ ‬خەرجی‮ ‬كارەبای‮ ‬موەلیدە ئەهلیەكانیش لەسەر شانی‮ ‬هاوڵاتیان كەم دەكاتەوە،‮ ‬بۆیە گرتنە بەری‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێگایانەی‮ ‬لای‮ ‬خوارەوە‮:‬
پێویستە بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەكە‮:‬‮ ‬‮❊ ‬بۆ‮ ‬ڕێگەگرتن لە زیادەڕۆیی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬كارەبا پێویستە هەڵمەتێكی‮ ‬فراوان بكرێت بۆ لادانی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬كەرانی‮ ‬كارەبا و ناچاركردنی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە هەتائێستاش پێوەری‮ ‬كارەبایان نەبەستوە بە زووترین كات بیبەستن‮ ‬یان دەبێت بەسركتی‮ ‬10 یان‮ ‬16 یان‮ ‬20 ‮‬ ئەمپێر كارەباكەیان سنووردار بكرێت بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كەئۆفەرلۆدن‮ ‬یان كێشەی‮ ‬محەویلەو كێشەی‮ ‬تریان هەیەو هەتا ئێستاش پێوەریان نیە لە ناوشارو گوندو كۆمەڵگاو شارۆچكەكاندا چونكە مەزەندەدەكرێت كەبەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬كارەبا بەفێڕۆبدرێت‮ ‬یان لە جیاتی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬بەكار دێت هەر بۆیەش ئێستا كە بەرهەمی‮ ‬كارەبا لە ئاستێكی‮ ‬گونجاودایە بەڵام سەعاتەكانی‮ ‬دانی‮ ‬كارەبا كەم بوونەتەوە‮ ! ‬ئەمەش پێچەوانەی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كارەبایە لە دابینكردنی‮ ‬خۆشگوزرانی‮ ‬خەڵك و ئاوەدانكردنەوەدا،‮ ‬چونكە زۆر لە مێژە هۆكارەكانی‮ ‬ئاوگەرمكردن و خۆگەرمكردنەوە هەبوە پێش بوونی‮ ‬كارەبا،‮ ‬وە ئێستاش لە سەرانسەری‮ ‬دونیادا‮ ‬ڕاستەوخۆ سووتەمەنیەكان‮  ‬غاز،‮ ‬نەوت و گازوایل‮  ‬بۆ گەرمكردنەوە بەكاردێن نەوەك كارەبا كە وزەیەكی‮ ‬گران بەهایە بۆ خزمەتگوزاری‮ ‬و پڕۆژەكانی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬
•بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا كە مەزەندە دەكرێت بەڕێژەی‮ ‬لە سنوری‮ ‬13% ی‮ ‬كۆی‮ ‬وزەی‮ ‬بەكار هاتوو،بەكاردێت لەلایەن دەزگاكانی‮ ‬حكومەت و پڕۆژەكانی‮ ‬ئاوی‮ ‬خواردنەوەو خەستەخانەو مزگەوت و شوێنە خزمەتگوزاریە گشتیەكان كە بەشێوەیەكی‮ ‬ڕەها بەكاری‮ ‬دەهێنن،‮ ‬ئەم بەشدارانە هەموو بەبێ جیاوازی‮ ‬پێویستە پێوەریان هەبێت و لە بودجەو پێشینەی‮ ‬مانگانەی‮ ‬فەرمانگەكانی‮ ‬خۆیان پارەی‮ ‬كارەبا بدەن نەوەك لە ئەستۆی‮ ‬بوجەی‮ ‬گشتی‮ ‬بێت بە چەكی‮ ‬بێ ئەرزش كە ئێستا پەیڕەو دەكرێت‮.‬
‮❊ ‬لە سەرانسەری‮ ‬دونیاداو وڵاتانی‮ ‬ناوچەكەش دوای‮ ‬كەرتی‮ ‬تیلیكۆم‮  ‬Telecommunication ‮‬ هەوڵی‮ ‬سوود وەرگرتن لە تواناو ئەزمونی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت‮ ‬دراوە بەڵام قۆناغ‮ ‬بەقۆناغ‮ ‬و بە مونافەسە لە لایەن چەند كومپانیایەكی‮ ‬بەتواناوە و دەكرێت حكومەت پشكدارو ئاسانكار بێت بۆ پشتگیری‮ ‬لە سەركەوتنی‮ ‬پڕۆسەكە و هەتا چی‮ ‬دیكە بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بودجەی‮ ‬حكومەت بەفێڕۆ نەدرێت و زۆرینەی‮ ‬هاوڵاتیان سوود مەندبن لە وزەی‮ ‬كارەبا نەوەك و ئێستا كە سوودێكی‮ ‬ئەوتۆ لە كارەباكە وەرناگرن و خەرج و كێشەی‮ ‬موەلیدەی‮ ‬ئەهلیش وەك خۆی‮ ‬ماوتەوە كە قورساییەكی‮ ‬ترە لەسەر شانی‮ ‬هاوڵاتیان،‮ ‬كەواتە دەكرێت بە شێوەی‮ ‬قۆناغ‮ ‬بە قۆناغ‮ ‬و بەشێك لە فیدەرەكانی‮ ‬كەرتی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كارەباو فرۆشتنی‮ ‬وزە بدرێت بە كومپانیا جیا جیاكانی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت چونكە كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬نزیكەی‮ ‬ملیۆنێك و پێنج سەد هەزار‮ ‬1500000 ‮‬ بەشداری‮ ‬كارەبا لە سەرانسەری‮ ‬هەرێم و كۆكردنەوەی‮ ‬پارەی‮ ‬مانگانە بە كارمەندەكانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬حكومەت كارێكی‮ ‬ئاسان نیە‮.   ‬
•‮ ‬دەبێت حكومەت هەوڵێكی‮ ‬جدی‮ ‬بدات بۆ دابینكردنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬غاز كە ئێستا هەرزانترین سەرچاوەی‮ ‬وزەیە بۆ مەتبەخ و خۆگەركرنەوەو ئاو گەرمكردن چونكە بەشێكی‮ ‬هەرەزۆری‮ ‬كارەبا لە جیاتی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬بەكاردێت لەلایەن‮ ‬فەرمانگەو ئوتێل و مۆڵ و ماركێتەكانەوە و هاوڵاتیانیشەوە وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێ دا‮. ‬
غاز وەكو سەكتەرێكی‮ ‬سەربەخۆ‮ ‬مامەڵی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت لە پۆڵینكردنی‮ ‬بانكی‮ ‬نێودەوڵەتیدا
دەرئەنجام‮: ‬پتر لە‮ ‬23 ‮‬ ساڵە هاووڵاتیانی‮ ‬ئەم هەرێمە دوچاری‮ ‬كێشەی‮ ‬كارەباو سووتەمەنی‮ ‬دەبنەوە لە وەرزە سەختەكاندا‮. ‬لە ساڵەكانی‮ ‬ڕابردوو سەرچاوەیەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬كارەبا نەبوو،‮ ‬بەڵام ئێستا نزیكەی‮ ‬2500 مێگاوات كارەبامان هەیە كە زۆربەی‮ ‬لە وەبەرهێنەرەوە بۆمان دابین دەكرێت كە بە نرخێكی‮ ‬گران لەسەر حكومەت دەكەوێت وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێ داوەو زۆربەی‮ ‬هەرەزۆریشی‮ ‬بەفێڕۆدەدرێت و‮ ‬10%ی‮ ‬خەرجەكەیشی‮ ‬كۆناكرێتەوە لەبەر هۆی‮ ‬جیاواز و بەشێكیشیان ئابورین و كێشە تەكنیكیەكانیش كە زۆربەیان لەسەرەوە ئاماژەمان پێ داون،‮ ‬بۆیە دەبێت بەزووترین كات‮ ‬ڕەچاوی‮ ‬ئەو خاڵ و پێشنیارانەی‮ ‬كە لە لای‮ ‬سەرەوە دەست نیشانكراون بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەی‮ ‬كارەبا و هەڵمەتێكی‮ ‬هۆشیاركردنەوەی‮ ‬هاوڵاتیان و لابردنی‮ ‬تەجاوزەكان دەستی‮ ‬پێ بكرێت لە سەرانسەری‮ ‬هەرێم‮ ‬و دەبێت سنوردانان بۆ بەكارهێنانی‮ ‬كارەبا بەتایبەتیش بەشدارە گەورەكان كاری‮ ‬بۆ بكرێت بەتایبەتیش لە كەرتی‮ ‬دابەشكردن و فرۆشتنی‮ ‬وزە‮.‬
‮ ❊ ‬شارەزا لە بواری‮ ‬كارەبا‮ ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌