2018-01-29

سامان حەمەدەمین
حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەر لەوەی‮ ‬موڵكی‮ ‬لایەنێك بێت،موڵكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد و خەڵكی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستانە،ئامانج لە بوون و بەردەوامی‮ ‬و بەرەو پێش چوونی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،بەر لەوەی‮ ‬خزمەت بێت بە دامەزراوەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و كارگێڕی‮ ‬خزمەتە بە نەتەوەیی‮ ‬كورد و خەڵك بە گشتی،لە ماوەی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خۆیدا خزمەتی‮ ‬باشی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان و گەشەپێدانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە،وێڕایی‮ ‬كەم و كوڕییەكانی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬باشی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬تێپەڕاندووە،چ لە لایەنە سیاسیەكەی‮ ‬یان ئابورییەكەی‮ ‬یان كارگێڕییەكەی‮ ‬یان ئاسایش و ئارامی،هۆكار بووینە پەیوەندییەكانی‮ ‬بپەڕنەوە ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬
پەیوەندی‮ ‬و بەرژەوەندییەكانی‮ ‬كوردستان ئاڕاستەیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەرگرێ،لە ئەنجام كوردستان ببێتە،جێی‮ ‬متمانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەكو قەوارەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬زیندوو خۆی‮ ‬بسەلمێنێ،ئەو‮ ‬ڕاستیانە پێناسەیەكی‮ ‬پوخت و خێران بۆ تایبەتمەندییە گشتییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم،بەڵام لایەنە تایبەتییەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم لەلای‮ ‬هەموومان‮ ‬ڕوون و ئاشكرایە،چەند شانازی‮ ‬پێدەكەین،هێندەش بیر و بۆچوونی‮ ‬جیاوازمان لەسەر هەیە بەڵام بیر و بۆچوونێك بۆ بەهێزی‮ ‬و بەرەو پێش چوون و نەك وێران كردن‮!‬،‮ ‬تا ئەو كاتەی‮ ‬خەڵك بە هەموو چین و توێژێكەوە بوارێكی‮ ‬ئازادانە و دیموكراسیانە هەبوو،خۆی‮ ‬ڕێكبخات لە كاری‮ ‬ڕێكخراوەیی‮ ‬و سیاسی‮ ‬لەگەڵ ئەو ئاڕاستەیەش هزری‮ ‬سیاسی‮ ‬و هۆشیاری‮ ‬گشتی‮ ‬نەشونمای‮ ‬كردوە،چۆن هاوبەشی‮ ‬لە دەسەڵات و گەشەپێدانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بكەن،ئەو ماوەیە حكومەت بووە نمونەی‮ ‬دەسەڵات و شانازی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬تا ئەو‮ ‬ڕادەیەی‮ ‬ئێراق و دەوروبەریش سوود لە ئەزموون و كارامەی‮ ‬وەرگرن،بەرپرسیاریەتی‮ ‬هەموو ئەو قۆناغەش بەڕادەیەكی‮ ‬بەهێزوزیاتر لە ئەستۆی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە،لەگەڵ لایەنە هاوبەشەكانی‮ ‬تەنانەت‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬حكومەت و ئەو لایەنانە بووە پارسەنگێكی‮ ‬باش بۆ هەموو ئێراق‮ ‬،لەگەڵ تێپەڕاندنی،هەموو ئەو قۆناغە پەرتەوازەییەی‮ ‬پێشتر هەبوو‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬حكومەت بە‮ ‬ڕادەیەك كاریگەری‮ ‬لەسەر خەڵك هەبوو،هەر‮ ‬یەكە و بە جۆرێك لێ‮ ‬ی‮ ‬سوودمەندبوون،واتا بەر لەوەی‮ ‬خەڵك خۆی‮ ‬بە خاوەنی‮ ‬حكومەت بزانێ،حكومەت خۆی‮ ‬بە خاوەن خەڵك زانی،خەڵك بە ناوی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬پیشەی‮ ‬و مەدەنی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬حكومەت سوودمەندبوون،دەكرێ ئەو ماوەییەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وێڕایی‮ ‬كەم ئەزموونی‮ ‬لە بەڕێوەبردن،بەڵام بە‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬باش خۆی‮ ‬سەقامگیر كرد و گەشەی‮ ‬كرد،بەڵام بەهۆی‮ ‬قۆرغكاری‮ ‬و پاوانكاری‮ ‬ناپسپۆری‮ ‬هەندێ كەس دووچاری‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬یەكسانی‮ ‬خەڵك بووەوە،ئەو ناڕەزاییەی‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬لەسەر‮ ‬ڕق و توڕەی‮ ‬بوو ئۆپۆزسیۆنێكی‮ ‬بەرهەم هێنا،لێوان لێو لە توڕەیی‮ ‬و ناڕەزایی‮ ‬نالۆژیكی‮ ‬بێ پڕۆژە،ئەو ناڕەزاییە هەموو چین و توێژێكی‮ ‬گرتەوە،هۆیە سەرەكیەكەشی‮ ‬حكومەت خەڵكی‮ ‬واڕاهێنا خزمەتبكرێ،بەبێ ئەوەی‮ ‬سوودیان بۆ حكومەت‮ ‬هەبێت كۆمەڵگا بەرەو‮ ‬ڕێكخراوەیی‮ ‬و بە دامەزراوەیەی‮ ‬ببەن،‮ ‬لە ئەنجام هاوكاری‮ ‬و هاوسەنگی‮ ‬و حكومەت لاسەنگ بوو،جۆرێك لە كلتوری‮ ‬پەرتەوازەیی‮ ‬بەرهەم هات،خەڵك بۆ بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬كار بكەن نەك بۆ بەرژەوەندی‮ ‬گشتی،‮ ‬ئەمەش كاردانەوەی‮ ‬نەرێنی‮ ‬لێكەوەتەوە و بووە هۆی‮ ‬كاڵكردنی‮ ‬ئینتیمایی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانی،ئەگەر چی‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتە می‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم هەوڵێك بوو بۆ‮ ‬ڕاسكردنەوەی‮ ‬ئەو لاسەنگییە،بەڵام‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئەو لایەنانەی‮ ‬پێشتر بە ناوی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن خەباتیان دەركرد،نەیانتوانی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریە تییە بپارێزن كە وەكو كاری‮ ‬فەرمی‮ ‬لە ئەستۆیان بوو،بە گشتی‮ ‬لەو ماوەی‮ ‬ڕابردوو حكومەتی‮ ‬هەرێم ئەگەر چی‮ ‬نەكنۆكراتی‮ ‬نەبوو،بەڵام فراوانی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬كار و مافی‮ ‬ڕەخساندبوو هەموو لایەنێك‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت‮ ‬ڕۆڵێك بێت بۆ خزمەتی‮ ‬گشتی،ئەمە وایكرد دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بخرێتە خزمەتی‮ ‬لایەنەكان ئەگەر ناڕازیش بن بڕژێنە سەر شەقام،لە دەسەڵات سوود مەندبن و پێچەوانەی‮ ‬هاوپەیمانەكانیان كار بكەن،دەكرێ ئەو كاتەی‮ ‬دەسەڵات بە هاوبەشی‮ ‬بەڕێوەچووە زۆر سەركەوتوو بەرپرسیارانە تر بوو،بە بەراورد لەو كاتەی‮ ‬بووە دەسەڵاتێكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬بنكە فراوان بەتایبەتی‮ ‬لە كابینەی‮ ‬هەشت،یەكێكی‮ ‬تر لەو لاوازییەی‮ ‬ماوەی‮ ‬سەرجەم كابینەكانی‮ ‬دەسەڵاتەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم،خەڵكێكی‮ ‬ناهۆشیار و ناڕەزایی‮ ‬و ناپسپۆڕی‮ ‬هێنایە ناو‮ ‬یەكە كارگێڕییەكان هیچ پێشینەیەكی‮ ‬لە كاری‮ ‬خۆی‮ ‬و بەڕێوەبردن نەبووهەرلە فەرمانبەرێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬تابەڕێوەبەر كەلە ئەنجام نەتواندرێ تایبەتمەندی‮ ‬بواری‮ ‬خۆی‮ ‬پێش بخات،ئەو لایەنەش بووە خاڵێكی‮ ‬لاواز كە دەسەڵات و بەڕێوەبردن بەهۆی‮ ‬ناپسپۆڕی‮ ‬پەكی‮ ‬بكەوێ و‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬ببێتەوە،بە گشتی‮ ‬لە هەموو ئەو جومگە دەسەڵاتانەی‮ ‬حكومەت‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬هەبووە ئەركی‮ ‬ڕاپەڕاندنی‮ ‬لە ئەستۆبووە‮ ‬،هێندە لایەنە گشتیەكەی‮ ‬لە بەرنامەی‮ ‬كار بووە كە چۆن كوردستان بگەیەنێتە قەوارەیەكی‮ ‬سەربەخۆ و دان پێنرا و‮ ‬،هاوكاری‮ ‬بەشەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان و ناساندنی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كورد وەكو نەتەوەیەكی‮ ‬ستەم لێكراو،هێندە بایەخی‮ ‬بە ناوەخۆی‮ ‬یەكخستنی‮ ‬كارەكانی‮ ‬نەداوە،‮ ‬كەئەوانە كاری‮ ‬تێدا دەكەن و بەڕێوەی‮ ‬دەبەن پسپۆڕ‮ ‬و خاوەن‮ ‬ڕابردووی‮ ‬كار و كارامەیی‮ ‬بن،ئەمەش نەك لە نە شارەزاییی‮ ‬دەسەڵات بەڵكو دەسەڵاتی‮ ‬هەموو كابینەكان بۆ خەڵك واڵابوە چۆن كاربكات،بەڵام ناپسپۆڕی‮ ‬ئەو لایەنانەی‮ ‬هاتنە نێو دەسەڵات بە‮ ‬ڕادەیەك‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬حكومەتیان تەتڵە كرد هەموو هەوڵەكانیان خستە سوودمەندی‮ ‬خۆیان لە حكوومەت ئەمەش توڕەیی‮ ‬گشتی‮ ‬زیاتركرد‮ ‬،بۆیە بە گشتی‮ ‬ئەو ماوەی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم دەتوانین ناوی‮ ‬بنێین تێپەڕاندن وخۆسەلماندن،چونكە لە پێشتریش لە بواری‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬كشتوكاڵ‮ ‬،گەشتیاری‮ ‬زۆر لایەنی‮ ‬تر،ئەوبایەخەیان پێنەدرا كە پێویست بوو،‮ ‬تەنها نەوت و دەروازەكان نەبنە سەرچاوەی‮ ‬داهات،هاتنی‮ ‬لایەنەكانیش ناكۆكی‮ ‬لە كار وئەرك دروست كرد نەوەكو نوێكاری‮ ‬مۆدێلێكی‮ ‬دیموكراسیانەی‮ ‬كارگێری‮ ‬یەكگرتوو تەبا،كەواتە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و ئەو لایەنانەی‮ ‬هاوبەشیان لە دەسەڵات كردووە و بەرپرسیارەتی‮ ‬زیاتر و گرنگتر لە ئەستۆ بووە درێخیان بۆ خزمەتی‮ ‬خەڵك و دەسەڵات نەبووە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەزمونێكی‮ ‬لە شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلول لە‮ ‬بەرێوەبردن هەبووە،كە جیاواز لە لایەنەكانی‮ ‬تر بتوانێ ئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەركەوتووی‮ ‬راپەرێنێ‮ ‬،‮ ‬وەجیاوازلەلایەن و بەشەكانی‮ ‬تری‮ ‬خوارەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كاری‮ ‬لایەنەكان كەبەهەڵە بەكاریان هێناوەو بەڕێوەبراوە بەهۆی‮ ‬پشت نەبەستن‮ ‬بە زانست وئەزمونی‮ ‬بەڕێوەبردن،بۆیە بۆ داهاتوو هەموو لایەنەكان پێویستە كلتوری‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬دەسەڵات لە بواری‮ ‬كارگێڕی‮ ‬باشتر بكەن،كە ئێستا پێ دەڵێن چاكسازی،چاكسازی‮ ‬بۆ ئەو‮ ‬یەكە ئیدارییانەی‮ ‬حكومەت بكرێ بە ناشایستەی‮ ‬و ناپسپۆڕ‮ ‬و ناهۆشیاری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و لاوازی‮ ‬ئاستی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬كاریان وەرگرتووە بكرێ،گرنگە كارمەندی‮ ‬حكومەت لە پیرۆزی‮ ‬ئەرك و كار هۆشیاربكرێتەوە كە ئەوەی‮ ‬دەیكات بۆ تاكە كەس و كات بەرێكردن نیە بەلكو بۆ دوارۆژو خزمەتی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬گشتیە،نەك وەكو ئێستا لایەنەكان لە‮ ‬یەكتری‮ ‬بكشێنەوە خۆیان لەئەركی‮ ‬حكومەتداری‮ ‬جیابكەنەوە باری‮ ‬بەرێوەبردن قورس بكەن،تائەركە سەختەكان تێدەپەڕن‮ ‬،نەزانی‮ ‬و ناكارامەی‮ ‬خۆیان بخەنە ئەستۆی‮ ‬لایەنێكی‮ ‬تر‮ ‬،بەم هەنگاوە حكومەت دەبێتە حكوومەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬موڵكی‮ ‬هەمووان چۆن چاوەرێ حكومەت دەكەن بۆ خزمەت كردن هەمان خزمەت پێشكەشی‮ ‬حكومەت بكەن بۆ سود و بەرژەوەندی‮ ‬هەموولایەك،چونكە كاركردن بەبروایی‮ ‬نارەزایی‮ ‬ورق و قینەی‮ ‬ئێستاداهاتویەكی‮ ‬پێك ناكۆك دروست دەكات نەك‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬وحكومەتی‮ ‬هەرێم لەئەنجام دوبارە حكومەت دەسەلات و كاری‮ ‬پەرتەوازە دەبێت حكومەت دەبێتە مولكی‮ ‬چەند لایەنێك نەك مولكی‮ ‬گشتی،‮ ‬بۆ نەتەوەكەمان لە ئێستاو داهاتوو گرنگ دەسەلاتی‮ ‬حكومەت هاوبەش بێت بەلام گۆرانكاری‮ ‬بنەرەتی‮ ‬لە كلتوری‮ ‬بەرێوەبردن بكەن،‮ ‬تاكوحكومەتی‮ ‬هاولاتی‮ ‬و خەلك بێت چیتر باری‮ ‬قورسی‮ ‬بەرێوەبردن بۆ چەند لایەنێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراونەبێت لایەنەكانی‮ ‬تریش تەماشاكاربن ناوەناوەش ئاژاوەبەرپابكەن،چونكە دوارۆژی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دوارۆژی‮ ‬هەمووخەلكی‮ ‬كوردستانەتابگاتە دوارۆژێكی‮ ‬شایەستەو سەربەخۆیەكبونی‮ ‬هەمووانیش سەركەوتنی‮ ‬داهاتووە بۆ هەمووان‮.  ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌