2018-01-29

‬ئاسۆ حاجی
سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك كەسایەتیێكی‮ ‬كاریگەر و حیزبەكەشی‮ ‬وەك پارتێكی‮ ‬خاوەن سەنگ و قسە هەبوو لە هەموو پێشهات و‮ ‬ڕووداوەكان نە شكستیان هێناوە نە پاشەكشەیان كردووە لە هەبوونی‮ ‬هێز و پێگەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬هەندێك لە دوژمن و نەیارانی‮ ‬هەوڵ دەدەن بەو شێوەیە وێنەی‮ ‬بكەن‮. ‬
سەرۆك بارزانی‮ ‬بە ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم خاڵێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬خستە سەر ئەو خەرمانەی‮ ‬كە سەركردەكانی‮ ‬پێشی‮ ‬خۆی‮ ‬بە بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬باوكیشیەوە لە تۆماركردنی‮ ‬سەروەریەكی‮ ‬كەسی‮ ‬و شانازیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانی‮ ‬هەیانبووە،‮ ‬چونكە لە سەد ساڵی‮ ‬ڕابردوودا گەلی‮ ‬كوردستان تێكڕا و تایبەتتریش نەتەوەی‮ ‬كورد جاری‮ ‬یەكەم بوو لە‮ ‬ڕیفراندۆم و بڕیاری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬تەجاوزی‮ ‬هەموو ئەو پاشكۆیەتیە و خۆ بەكەم زانین و ترسان لە میللەتانی‮ ‬داگیركەر كۆتایی‮ ‬پێبهێنێ‮. ‬
لە دوای‮ ‬ئەو خیانەتەی‮ ‬لە كەركووك لە گەلی‮ ‬كوردستان كرا بۆ ئەوە بوو سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك سەرۆك و‮ ‬ڕابەر و كەسایەتیەكی‮ ‬كاریزماتیك و حیزبەكەی‮ ‬وەك گەورەترین حزبی‮ ‬جەماوەری‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان بگرە كوردستانی‮ ‬گەورە كۆتایی‮ ‬پێبهێندرێ،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕێك پێچەوانەكەی‮ ‬دەرچوو بەو بەڵگەیەی‮ ‬هێشتا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەلایەن زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە پاڵپشتی‮ ‬دەكرێ‮. ‬
بارزانیش وەك‮ ‬ڕابەر و كەسایەتیێك لە هەموو كاتێك زیاتر و لە هەموو سەركردەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬زیاتر‮ ‬ڕێژەی‮ ‬جەماوەرەكەی‮ ‬لە هەڵكشان دایە بە تایبەتیش لەو دەڤەرە كوردستانیانەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ "‬ناوچە دابڕێندراوەكان‮" ‬كە خیانەتیان لێكرا،‮ ‬ڕێك بە پێچەوانەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بە هەڕاجكردنی‮ ‬نیوەی‮ ‬جوگرافیای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گرەویان لە سەر كۆتاییهێنان بە بارزانی‮ ‬دەكرد،‮ ‬ئەوان ئێستا لە دۆخێكدان كە تەنها سەرمایەیان ئەو پارەیەیە كە لە بەرامبەر فرۆشتنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان وەریانگرت و كۆكردنەوەی‮ ‬ئەو شەرمەزاریانەیە كە بە سەر خۆیان و مێژووی‮ ‬بنەماڵەكەیان و حیزبەكەیان هێنا‮. ‬
مانەوەی‮ ‬قەوارەی‮ ‬دەستوری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكوومەتەكەی‮ ‬یەكێك لەو كارانەی‮ ‬كە بارزانی‮ ‬ئەنجامیداوە بە چەسپاندنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لەناو دەستووری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬عێراقدا بەجۆرێك كە حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬هەرگیز نەتوانێ پاز بەسەر مافەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدا مەگەر‮ ‬یەكەمجار پێ لە سەر دەستوور دابنێ وەك ئەوەی‮ ‬ئێستا حكوومەتەكەی‮ ‬عەبادی‮ ‬دەیكات كە زیاتر لە خۆخستنە گێژاوێكە لە سەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نەك دەربازكردنی‮ ‬عێراق وەك ئەو بانگەشەی‮ ‬بۆ دەكا‮. ‬
هەڵوێستی‮ ‬ئەورووپا لە هەڵوێستی‮ ‬فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬بەرامبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان دیارە كە لەلایەن هەرەزۆری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا پاڵپشتی‮ ‬دەكرێ،‮ ‬ئەمەریكاش كە لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬دونیابینی‮ ‬چەند بەرپرسێكی‮ ‬دیبلۆماتی‮ ‬تاڕادەیی‮ ‬كوێرانە پاڵپشتیان لە عەبادی‮ ‬كرد لە دژی‮ ‬خواستە دیموكراتییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئێستا خەریكە تەواو پێچەوانە دەبێتەوە‮. ‬
ئەمەریكا چاوەڕوان بوو عەبادی‮ ‬ئەو كەسەبێ كە بتوانێ حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هەڵوەشێنێتەوە و عێراق لە بن هەژموونی‮ ‬ئێران دەرباز بكات بەڵام عەبادی‮ ‬نەك ناتوانێ ئەوە بكات بەڵكو تەمەننا دەكات هێزەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بە موقتەدا سەدرەوە هاوپەیمانێتی‮ ‬لەگەڵ بكەن‮. ‬
هەموو ئەوانە بەشێكن لە داڕشتنەوەی‮ ‬هاوكێشەكانی‮ ‬ئەو ناوچەیە لە دوای‮ ‬كۆتاییهاتنی‮ ‬داعش كە ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن هێشتا دونیا پێویستی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستانە لەو ناوچەیە بە پێگەیەكی‮ ‬بەهێزەوە بمێنێتەوە و پاڵپشتی‮ ‬و بزاڤە سیاسیەكان لە دوای‮ ‬كارەساتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەرەوە بەو ئاراستەیەن كە دەرئەنجامەكەی‮ ‬بە بەهێزتربوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە كە بارزانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬دەكات ئەوەش لە هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوو بە تەواوی‮ ‬وەدیار دەكەوێت‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌