2018-01-30

سوورە مەرگەیی
بە هەموو پێوەرە سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاساییەكان هیچ خیانەتێك لەوە گەورەتر نییە تاوان بدەیتە پاڵ خۆت و پاساو بۆ سیاسەتی‮ ‬داگیرخوازی‮ ‬داگیركاران و ئەستۆپاكی‮ ‬دوژمنەكانت بهێنیەوە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬هەندێ دەستە و گرووپی‮ ‬بەناو كوردی‮ ‬پاساو بۆ داگیركردنەوەی‮ ‬كەركوك و كاولكاری‮ ‬و پاكتاوی‮ ‬كوردانی‮ ‬خورماتوو دێننەوە و دەڵێن‮: "‬ئەگەر ریفراندۆم نەكرابایە سوپای‮ ‬عێراق و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬پەلاماری‮ ‬كەركوكیان نەدەدا و ئەو كارەساتەیان بەسەر خورماتوو نەدەهێنا‮"‬،‮ ‬ئەوەش پاساو هێنانەوەیە بۆ سیاسەتی‮ ‬داگیرخوازی‮ ‬داگیركاران و ئەستۆپاكی‮ ‬دوژمنان و خۆ تاوانبار كردن‮.‬
هیچ خیانەتكارێكیش لەو خیانەتكارە رووقایم تر نییە كە خیانەت بە وڵاتپارێزی‮ ‬و بەرگری‮ ‬كردن لە خەڵك بە خیانەت لێكراوان بفرۆشێتەوە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬ئەو دەستە و گرووپانەی‮ ‬بوونە چاوساغ‮ ‬و حەشدی‮ ‬شەعبیان هەێنایەوە ناو كەركوك و دەڵێن‮: "‬ئەگەر لەگەڵ حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراق رێك نەكوتباین و كەركوكمان رادەست نەكردبا،‮ ‬كەركوك دەكرایە موسڵ و حەلەب‮". ‬بەڵام بەرگری‮ ‬و قارەمانێتی‮ ‬و سەركەوتنە كانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬قارەمان لە پردێ و سحێلا و زوومار و تەلسقۆف و مەحموودییە،‮ ‬رووی‮ ‬تاقمی‮ ‬خیانەتكاران رەش دەكات و پیلانی‮ ‬ئەوان و دیگیركەران تێك شكاند و داگیرگەرانی‮ ‬هێنایە سەر مێزی‮ ‬داواكارییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬
ئەوەی‮ ‬دەمەوێ لەو كورتە باسەدا ئاماژەی‮ ‬بۆ بكەم‮: ‬ئێستا لە زۆنێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬كوردستان و لای‮ ‬هەندێك خەڵكی‮ ‬ئەو زۆنە‮ ‬ڕیفراندم بە تاوان كراوە و داگیركردنەوەی‮ ‬كەركوك و كارەساتەكەی‮ ‬خورماتووش بە وەڵادەرەوەی‮ ‬تاوانەكە ناسێنراوە،‮ ‬رۆژێك بانگەشە بۆ ئارامی‮ ‬كەركوك دەكەن و رۆژێكیش دەڵێن‮: ‬كەركوك شارێكی‮ ‬عێراقییە و گەڕێنرایەوە باوەشی‮ ‬نیشتیمان،‮ ‬ئەوەش كاركردنە لەسەر زەوت كردنی‮ ‬سادەترین مافی‮ ‬كورد كە بڕیاردانە لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬و رەوایی‮ ‬دانە بە سیاسەتی‮ ‬داگیرخوازی‮ ‬داگیركاران و هێشتنەوەی‮ ‬كورد بە ژێردەستەیی،‮ ‬جا ئەگەر ریفراندۆم تاوان بێ و پەلامار و كاولكاریش وەڵامدەرەوەی‮ ‬تاوان و رێگری‮ ‬كردن بێ لە ئەنجامدانی‮ ‬تاوان وەك ئەو دەستە و گرووپانە دەڵێن،‮ ‬كەواتە كوردبوون تاوانە و كوردایەتی‮ ‬و خواست و ئامانجی‮ ‬سەربەخۆییش كردەی‮ ‬تاوانكارین و شەهید و شۆڕشگێڕانیش پێشەنگ و هەڵگری‮ ‬پەیامی‮ ‬تاوان و تاوانكاری‮ ‬بوون و خۆفڕۆشی‮ ‬و خاك فرۆشتن و جاشایەتی‮ ‬و ژێردەستی‮ ‬تاوان نییە؟‮!.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌