2018-01-30

‬ئیسماعیل ئەحمەد زۆرجار لێرەو لەوێ ئەبیستین كەئەڵێن مێژوو خۆی‮ ‬دووبارەئەكاتەوە،‮ ‬بەڵام مخابن بۆمیللەتی‮ ‬كورد بەزیان خۆی‮ ‬دووبارەئەكاتەوە‮ ‬،‮ ‬ئەبینین هەركاتێك كورد هەنگاوێكی‮ ‬هەڵنابێت بۆ پێشەوە لەلایەن دووژمنانییەوە سەركوت كراوە،‮ ‬وە هاوپەیمان و دۆستەكانمان هەمیشە لەكاتە گرنگ و پێویستییەكاندا پشتیان تێكردووین،‮ ‬وە لەكاتێكدا كورد لەگەڵ هەرلایەن و دەوڵەتێك هاوپەیمان بوبێت،‮ ‬ڕاستگۆترین هاوپەیمان بوە و هیچ كاتێك بەڵێنی‮ ‬نەشكادوە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە هەركاتێك دۆستەكانمان پشتیان تێكردبین ئەوا لەلێواری‮ ‬مەرگ نزیك بوینەتەوە،‮ ‬گەر ئاوڕێك لەڕابردوو بدەین‮ ‬72ساڵ بەر لەئێستا و لەساڵی‮ ‬1946 كاتێك كۆماری‮ ‬مهاباد دامەزرا بۆماوەی‮ ‬11مانگ بەردەوام بوو،‮ ‬بەڵام لەلایەن ئێرانەوە ئەم كۆمارە‮ ‬ڕووخا ئەوەش لەكاتێكدا كە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤییەت پشتی‮ ‬لەكوردەكان كرد،‮ ‬لەبەرامبەرنەوتی‮ ‬باكوری‮ ‬ئێران واتە كۆماریان بەنەوت گۆڕییەوە،‮ ‬لەكاتێكدا كوردەكان هەموو هیوایەكیان بە سۆڤییەت هەڵچنی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵام دواجار پشتیان لەكوردەكان كرد و كۆماری‮ ‬مهاباد‮ ‬ڕووخا و پێشەوای‮ ‬كۆمار قازی‮ ‬محمد لەسێدارە درا،‮ ‬هەمان‮ ‬ڕووداو وەكو خۆی‮ ‬ئێستا لەعەفرین دووبارە ئەبێتەوە كەسوپای‮ ‬توركیا زۆر بێ بەزییانە هێرشی‮ ‬بەرفراوانیان كردۆتە سەر كوردەكانی‮ ‬ڕۆژئاوا،‮ ‬بەداخەوە كە پێشتر سوپای‮ ‬ڕوسیا لەناوچەكە پاشەكشەی‮ ‬كرد،‮ ‬كەئەمەش‮ ‬ڕێگەخۆشكەر بووە بۆ هێرشی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا،‮ ‬هەرچەندە كوردانی‮ ‬ڕۆژئاوا زۆر ئازایانە و قارەمانانە جەنگاون بەرامبەر بە تیرۆرستان و ناوچەكانیان پاراستوە،‮ ‬بەڵام ئەبینین توركیا بەدراوسێ بونی‮ ‬كوردەكان قایل نییە،‮ ‬وە لەسەر زاری‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬توركیاوە كەباس لەوە ئەكات كە‮ ‬ڕێكەوتنیان لەگەڵ هاوڕێ‮ ‬ڕووسەكانیان هەیە،‮ ‬وە بەپێی‮ ‬لێدوانی‮ ‬وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەمریكابێت توركیا واشنتۆنی‮ ‬لەم هێرشانە ئاگادار كردۆتەوە،‮ ‬كەواتە لەلایەن ئەمریكا و‮ ‬ڕوسیاوە گڵۆپی‮ ‬سەوز بۆتوركیا هەڵكراوە،‮ ‬بۆیە‮ ‬یەكەمجارنییە لەلایەن دۆست و هاوپەیمانەكانمانەوە بەتەنیا جێ ئەهێڵدرێین،‮ ‬مێژوو چەند ساڵ جارێك بەزیانی‮ ‬كورد دووبارەئەبێتەوە،‮ ‬تاكە چارەسەریش بۆئەوەی‮ ‬چیتر كورد زیان بەخشی‮ ‬دەستی‮ ‬دۆست و هاوپەیمانەكانی‮ ‬نەبێت پێویستە لەناوخۆی‮ ‬خۆماندا‮ ‬یەكگرتوبین،‮ ‬هەرچەندە كێشەو ناكۆكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬هەبێت بەڵام پێویستە بەرامبەر بە دووژمنەكانمان‮ ‬یەك دەنگ و‮ ‬یەك هەڵوێست بین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌