2018-01-30

كەنعان بەهادین‮ ‬
حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بریتییە لە چوارچێوەیەكی‮ ‬فكری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و‮ ‬ڕامیاری،‮ ‬كار بۆ كۆكردنەوەی‮ (‬تاك‮) ‬دەدات لەدەورەی‮ ‬خۆی،‮ ‬كاتێك شانازی‮ ‬دەكات بەو شێوازە بیركردنەوەو نەهج و ئاڕاستەیەی‮ ‬كە هەڵیبژاردووەو بۆشی‮ ‬دەجەنگێ‮. ‬
هەموو حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬باس لەوە دەكەن بۆ خزمەتی‮ ‬گەل دروست بوونە،‮ ‬بۆ ئەوەش تێدەكۆشێت كە لەپەنای‮ ‬ئەو نەهج و بیركردنەوانە،‮ ‬هەموو ئەو ئاوات و ئامانجانە دەپێكێت كە تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگە حەزیان لێیەتی‮ ‬و بۆتە خەونیان‮. ‬بۆ نموونە حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لیبراڵ،‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئاراستەیەكی‮ ‬لیبراڵانەیە،‮ ‬ئەو بیركردنەوەیە‮ ‬یەكڕاست بەو شێوەیە كار دەكات كە هەموو جۆرێك لە ئازادی‮ ‬لە ژیانی‮ ‬ئینسانیەت بوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئازدی‮ ‬رەها بەواتای‮ ‬نەبوونی‮ ‬كۆت و دیوار،‮ ‬بۆ نموونە ئازادی‮ ‬لە بیركرنەوە،‮ ‬ئازادی‮ ‬بازاڕ،‮ ‬ئازادی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬تا ئازادی‮ ‬سیاسی‮ ‬و باری‮ ‬كەسێكتی‮ ‬و شارستانی،‮ ‬كە بنەچەكەی‮ ‬لە ئەورووپاوە سەریهەڵداوە و پابەندە‮ ‬یاخود كاریگەرە بەبیری‮ ‬مەسیحیەت و ئەو فەیلەسووفانەی‮ ‬كە لە ووڵاتانی‮ ‬ئەورووپا بوونیان هەبووە لە سەدەی‮ ‬حەڤدەهەم و هەژدەهەم‮. ‬
یاخود حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬كە بەرنامەو بیرۆكەو نەهجی‮ ‬حزبی‮ ‬پەیوەستە بە ئاینی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬ئیسلامەوە،‮ ‬پابەندی‮ ‬خۆیان دووپات دەكەنەوە بە سوڕەتەكانی‮ ‬قورئانی‮ ‬پیرۆزو فەرموودەكانی‮ ‬پێغەمبەر موحەمەد درودی‮ ‬خوای‮ ‬لێبێت،‮ ‬هەموو ئەندام و لایەنگرانیشی‮ ‬پەیوەستن بەو شێوازە بیركردنەوانە،‮ ‬تا‮ ‬ڕادەیەك پیاوانی‮ ‬ئاینیش دەچنە ریزی‮ ‬ئەو حزبانە‮. ‬
ئەمانە وەكو نموونە باسم كردن،‮ ‬پرسیاری‮ ‬جدی‮ ‬ئا لێرەوەیە،‮ ‬ئایا ئەو دوو شێوازەو ئاراستە سیاسیی‮ ‬و فیكری‮ ‬و ئاینییە چۆن‮ ‬یەكدەگرن و دەبنە‮ ‬یەك بیر و‮ ‬یەك فیكر و‮ ‬یەك تەوەجوه،‮ ‬كاتێ دوو ئاراستەی‮ ‬فوول لیبراڵ و سۆشیاڵ لەگەڵ ئیسلامیەكی‮ ‬پابەند‮ ‬یەك دەگرن،‮ ‬چۆن مرۆڤێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬قەناعەت پێ دەهێنن كە ئایا دەرەنجامی‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬ئەو دوو بۆچوونە چی‮ ‬لێ دێتە كایەوە‮!‬
بێگومان ئەم پرسیارەم با دوور بێت لە تەعەسووبی‮ ‬فیكری‮ ‬و سیاسی،‮ ‬ئێمە كۆمەڵگەیەكین دەبێت بەرەو ئەو ئاراستەیە هەنگاو بنێین كە گفتوگۆی‮ ‬فیكری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬برەوی‮ ‬پێبدرێت و خەڵكی‮ ‬دیندار و ئەوانی‮ ‬دیكە هۆشیار ببنەوە كاتێك هیچ بەندێكی‮ ‬هەردوو بیروبۆچوون و هەردوو ئاراستە ناتوانن بگەن بەیەكتر،‮ ‬ئیلا بەرژەوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬و تاكە كەسی‮ ‬و تیجارەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەبێت‮. ‬
تاوانە لەپەنای‮ ‬ئاین،‮ ‬هەموو جۆرێك كاری‮ ‬شەخسی‮ ‬و بازرگانی‮ ‬و سیاسی‮ ‬بكرێت و لەپەنای‮ ‬خەڵكی‮ ‬دیندار و نوێژكەر هەندێ دەوڵەمەند ببن و موبەڕیڕی‮ ‬ئەوە بهێننەوە كە ئەوان لەپێناو خاك و نەتەوەو‮ (‬ئاین‮ !!!) ‬لەگەڵ لیبراڵ و سۆشیال‮ ‬یەكدەگرن‮ !!‬
بیانووی‮ ‬لیبراڵەكانیش زۆر لاوازە،‮ ‬كاتێ لەگەڵ حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬یەكدەگرن و بەحیساب دەبنە‮ ‬یەك ئاراستە،‮ ‬بەو هیوای‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بگاتە ئەو ئاستە كە كاریگەر نەبێت بە ئاڕاستەدانی‮ ‬هەندێ بەرژەوەندیخواز،‮ ‬دەبێت بیر بكەینەوە ئەوانەی‮ ‬كە كار بۆ سیاسەت و دەوڵەتداری‮ ‬دەكەن،‮ ‬پڕۆژەكانیان رۆن و شەفاف بێت،‮ ‬تەوەجوهە سیاسییەكان و سەرچاوە داراییەكانیان وازیح بێت،‮ ‬چیتر رێگە نەدرێت خەڵكانێك بێن لەسەر گیرفانی‮ ‬ئەو خەڵكە دەوڵەمەند ببن و مینبەرەكانی‮ ‬مزگەوت و ئیحساسی‮ ‬دینداران بۆ كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬بەكاربێنن‮. ‬كاكە ئیسلامی‮ ‬و لیبڕاڵ كوجا مەرحەبا و ساردو گەرمن و مـــوجەب و سالیبن‮.. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌