2018-01-30

 وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (١٠)ی ساڵی ٢٠١٧ وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ھەرێم دابەشدەکرێت .

ئەمڕۆ رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی ھەرێم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " وەزیری دارایی ھەرێم دڵنیای کردینەوە لەکاتی ئاشکراکردنی لیستی مووچەی وەزارەتەکان پارەی پێویست لەبەردەست نەبووە بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە،و تەندروستی ، ئەگەر پارەی پێویست ھات بەدڵنیایی ئەو دوو وەزارەتەش مووچەی مانگی ١٠ وەردەگرن."

 وتیشی " ئەوپارەیەی لە بەغداوە ھاتووە چاوەروانی ئەوەین خۆیان رونکردنەوە بدەن بۆچی مەبەستێک ناردویانە ، ئەو مووچەیەش لە بەغداوە دێت مووچەی تەواوە و بێ پاشەکەوتە ."

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌