2018-01-31

 رِاپؤرت/فاتیح بەرزنجی
 وینە‮: ‬سەید فەخرەدین
بەگووتەی‮ ‬ئەندازیار ئاگرین عەبدولَڵا بریكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجیكردن وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجیكردن لە چوارچیوەی‮ ‬نەخشەو پلانی‮ ‬خؤی‮ ‬كارو پرِؤژەی‮ ‬زؤری‮ ‬لە هەگبەدابوو‮ ‬یەكیك لەو كارە گرنگ و پرِلە بایەخانەش پرِؤژەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬یەكەی‮ ‬نیشتەجیكردنە بؤ فەرمانبەران و هاووڵاتیان بؤ ئەو مەبەستەش وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەبە پیی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ (‬7‮)‬ سالَی‮ ‬2008 ‮ ‬كە لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان‮ ‬پەسەند كراوە،‮ ‬دواتر هەرلەپەرلەمانی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ (‬16‮)‬ی‮ ‬سالَی‮ ‬2011 ‮ ‬هەموار كرایەوەو بەپیی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایە وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكرنەوە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬زەوی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬وەردەگریت ئینجا‮ ‬یەكەی‮ ‬نیشتەجیكردن دروست دەكات‮.‬ برِیاروابوو ساڵانە‮(‬5‮)‬ هەزار‮ ‬یەكە لە سەرتاسەری‮ ‬كوردستان‮ ‬دروست بكریت دواتر ئەندازیار ئاگرین عەبدولَڵا ئاگرین بریكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجیكردن دەربارەی‮ ‬چؤنیەتی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئەو‮ ‬یەكانەی‮ ‬نیشتەجیكردن گوتی‮: ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە لە پلانی‮ ‬دابوو ساڵانە لەسەرتاسەری‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستاندا‮ (‬5‮)‬ هەزار‮ ‬یەكە بەپیی‮ ‬رِیژەی‮ ‬دانیشتووانەكەی‮ ‬لە هەولیرو دهؤك و سلیمانی‮ ‬دروست بكات،‮ ‬ئەو پرِؤسەیە لەسالَی‮ ‬2011 وە دەستی‮ ‬پیكردووەو كؤمەلَیك لەو شوقانە تەواو كران ودابەشیش كران،‮ ‬بەڵام ژمارەكیان كەوتنە ناو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و نەتوانرا تەواو بكریت‮ ‬و كاری‮ ‬تیاماوە،‮ ‬چونكە خزمەتگوزاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬نییەو بەكەلَكی‮ ‬دابەشكردن نایەت‮.‬ ئەو گوتیشی‮: ‬لە ئیستادا‮ (‬8‮)‬ هەزارو‮ (‬392 ‮) ‬شوقەمان هەیە و لە ژیر جیبەجیكردندایەو بودجە نییە بؤ تەواوكردنی‮ ‬و هەندیك لەو شوقانە‮ ‬رِیژەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬10% یە‮ ‬یاخود‮ ‬20% و تیایەتی‮ ‬رِیژەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬گەیشتؤتە90%،‮ ‬بەڵام بودجە نییە بؤ تەواو كردنی‮ ‬و بەلَیندەرەكان ئەوەی‮ ‬لە توانایاندابوو كردیان و لە بی بودجەیی‮ ‬نەیانتوانی‮ ‬كاری‮ ‬زیاتر ئەنجام بدەن لەبەر خەرج نەكردنی‮ ‬پیشینەكانیان و بؤ چەندین جار هەولَی‮ ‬خؤمان خستەگەرِ‮ ‬و چەندین نووسراومان بەرزكردەوە بؤ وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬و وەزیری‮ ‬ئاوەدانكردنەوەش لە كؤبوونەوەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران باسی‮ ‬ئەو‮ ‬یەكە نیشتەجیكردنانەی‮ ‬كردووە،‮ ‬تا ئەگەر پارە پەیدابوو بەشیك بؤ ئەم‮ ‬یەكەی‮ ‬نیشتەجیكردنانە دابین بكریت و تەواو بكرین،لە ئیستادا‮ ‬1044 شوقەمان هەیە تەواو بووە،‮ ‬بەڵام خزمەتگوزاری‮ ‬نییە‮.‬ ئەندازیار ئاگرین عەبدولَڵا گوتیشی‮: ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران سالَی‮ ‬2015 ‮ ‬برِیاریكیداو دەلَیت ئەو شوقانە وەكو مینحە بدریت بە خیزانی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬شەرِی‮ ‬داعش وەكو‮ ‬رِیزلینانیك بؤ ئەو قوربانیەی‮ ‬كە داویانە،‮ ‬ئەوە بوو ئیمە داوای‮ ‬پارەیەكمان كرد خؤشبەختانە لەسالَی‮ ‬2017 ‮ ‬برِی‮ (‬9‮)‬ ملیار دینارمان بؤ تەرخانكرا تا بتوانین خزمەتگوزاری‮ ‬ئەو شوقانە جیبەجیبكەین و دابەشی‮ ‬بكەین بەسەر خانەوادەی‮ ‬سەربەرزی‮ ‬شەهیدان لە هەولیر و سلیمانی‮ ‬ئیستا زؤربەی‮ ‬زؤری‮ ‬تەندەری‮ ‬بؤ كراوە،‮ ‬بؤ نموونە لە هەولیر‮ (‬396‮)‬ شوقەمان هەیە لە بنەسڵاوەو‮ (‬144‮)‬ شوقەمان هەیە لە سؤران هەمانە،‮ ‬بەڵام لەبەر ئەو‮ ‬رِووداوانەی‮ ‬16ی‮ ‬ئؤكتؤبەر دووبارە ئەوەش كاریگەری‮ ‬بؤ سەر پرِؤژەكان هەبوو دیسان لە هەولَداین و گفتوگؤ لەگەلَ ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران دەكەین كە هەر چؤنیك بیت بەشیك لەو پارەیەمان پی بدەن،‮ ‬چونكە ئەو بەلَیندەرانە كەوتوونەتە كار تابتوانین خزمەتگوزاریەكانی‮ ‬شوقەكان تەواو بكەین تا دابەشیان بكەین ئەوە بارودؤخی‮ ‬یەكەی‮ ‬نیشتەجیكردنە لە هەریمی‮ ‬كوردستان كەلەلایەن وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە سەرپەرشتی‮ ‬دەكریت دیارە ئەو پرِؤژانە بودجەی‮ ‬زؤریان پیویستە هەروەكو پرِؤژەی‮ ‬ئەو‮ (‬8‮)‬هەزارو‮ (‬392‮)‬ شوقانەی‮ ‬كەباسمان لیوە كرد‮ ‬كە ئیستا لە ژیر جیبە جیكردندایە ئیمە تەقدیرمان كردووە كە چەند پارەی‮ ‬دەویت و بریتیە لە‮ (‬200‮)‬ ملیار دیناری‮ ‬دەویت بؤ تەواو كردنی‮ ‬ئەو داتایە بؤ وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬و حكومەتی‮ ‬هەریم‮ ‬لە ئیستادا قورس بیت هەرچەندە وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬و پلان دانان لە چەند سالَی‮ ‬رِابردوودا چەند سولفەیەكیان خەرج كرد بەڵام زؤر كەم بوو نەیتوانی‮ ‬كاریگەری‮ ‬ئەو تؤی‮ ‬هەبیت تا ئەو پرِؤژانە بخاتەوە گەرِ‮ ‬بەردەوام لە هەولَداین ئەو پرِؤژانە چارەسەری‮ ‬ئەوەندە ئاسان نییە‮ ‬چونكە ئەو پرِؤژانە‮ ‬پرِؤژەی‮ ‬گران بەهان و بە پارەیەكی‮ ‬كەم تەواو ناكریت هەموو ئامانجی‮ ‬ئیمە ئەوەیە كە ئەو پارەیەی‮ ‬خزمەتگوزاریە وەرگرین تا هەر هیچ نەبیت‮ ‬ئەو شوقانەی‮ ‬كەوەكو بالَە خانە تەواو كراون بەو شیوەیە نەمینیتەوە تا لە دوای‮ ‬تەواو كردنیان‮ ‬دابەشیان بكەین بەسەر خانەوادەی‮ ‬سەربەرزی‮ ‬شەهیدان ئەوەی‮ ‬كە دەمینیتەوە بیدەین بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان‮ ‬بؤئەوەی‮ ‬كە ئەو‮ ‬یەكانە چؤن دابەش بكریت‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە لە سالَی‮ ‬2012 ‮ ‬رِینمایی‮ ‬ژمارە‮ (‬1‮)‬ی‮ ‬پی دەركرد باسی‮ ‬هەموو وردەكاریەكانی‮ ‬ئەو‮ ‬یەكانە دەكات ئاگاداری‮ ‬بڵاو دەكریتەوە و خەلَكی‮ ‬فەرمانبەرو هاووڵاتیان دین فؤرِم پرِدەكەنەوەو بەیەكسانی‮ ‬دابەش دەكریت‮ ‬وەكو دابەشكردنی‮ (‬564‮)‬شوقەمان لە كەنەكەوە دابەشكرد لەشاری‮ ‬سلیمانی‮ ‬و خەلَكی‮ ‬تیایەو دابەشكردنەكە بەپیی‮ ‬ئەو‮ ‬رِینماییانەبوو كەلەلایەن وەزارەتەوە دەرچووبوو ئەوانیش ئەو كەسانە بوون كە سوودمەند نەبوون بؤ ئەو مەبەستە تەئكید لە فەرمانگەی‮ ‬تاپؤ دەكریت و لە شارەوانی‮ ‬دەكریت و خؤی‮ ‬بەلَیننامە دەنووسیت،‮ ‬تا ئەگەر هاتوو سوودمەند بووبیت ئیجرائاتی‮ ‬لە بەرامبەر لی وەربگیریت‮.‬ هاووڵاتیان دەپرسن‮: ‬بؤچی‮ ‬كاری‮ ‬ئەو شوقانە بەسستی‮ ‬بەرِیوەدەچیت؟‮!‬ رِؤژانە هاووڵاتیان لە چؤنیەتی‮ ‬بەرِیوەچوونی‮ ‬ئەو شوقانە دەپرسن و دەلَین بؤچی‮ ‬تەواو نەكراوەو دابەش نەكراوە،‮ ‬بؤیە ئیمەش وەك‮ ‬رِؤژنامەی‮ ‬خەبات ئەو بەدواداچوونەمان كرد‮:‬ ‮ ‬دانەر ماوەی‮ ‬دووسالَە لە چاوەرِوانی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬ئەو شوقانەیەو دەلَیت‮: ‬هەر لەسالَی‮ ‬2013 ـەوە چاوەرِوانی‮ ‬ئەو شوقانە دەكەم و هاووڵاتیەكی‮ ‬هەژارو كەمدەرامەتم ماوەی‮ ‬چەندین سالَە لە خانوویكی‮ ‬كەلاوە لە گەرِەكی‮ ‬مامزاوە دەژیم بؤچی‮ ‬ئەو شوقانە تەواو نەكران و دابەشی‮ ‬سەر كریچی‮ ‬هەژار نەكرا‮.‬ مام سلیمان پیاویكی‮ ‬هەژاری‮ ‬گەرِەكی‮ ‬قەتەوی‮ ‬بوو گوتی‮: ‬كەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە ئەو شوقانە تەواو دەكات و دابەشی‮ ‬دەكات مرین لەژیانی‮ ‬كریچیەتی‮ ‬لەناو ئەو گەرِەكە دوورە دەستە‮.‬ ‮ ‬مام كەریمی‮ ‬تەمەن‮ ‬65 ‮ ‬ساڵان دەلَیت‮: ‬ماوەی‮ ‬چەندین سالَە لە چاوەرِوانی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬ئەو شوقانەم بؤچی‮ ‬دابەش ناكریت؟‮!‬ ‮ ‬مام‮ ‬رِەحمان لەگەرِەكی‮ ‬سەیداوە كریچی‮ ‬بوو گوتی‮: ‬دەبووایە حكومەتی‮ ‬هەریم چەندین سالَ پیش ئیستا خەمی‮ ‬خەلَكی‮ ‬كریچی‮ ‬بخواردبووایە تا هەرهیچ نەبیت پارەی‮ ‬كریی‮ ‬خانووەكەی‮ ‬لەكؤلَ دەبووەوە كەی‮ ‬ئەوە حالَی‮ ‬كریچیەتیەو ژیانمان هەر كولَەمەرگیەو مووچەخؤریش نین و لە چاوەرِوانی‮ ‬ئەو شوقانەین كەی‮ ‬دابەش دەكریت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌