2018-01-31

 سەربەست بامەرِنی
بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬بزووتنەوەیەكی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلیكی‮ ‬ژیردەستی‮ ‬وڵات داگیركراوە و بەپیی‮ ‬پیشكەوتنی‮ ‬ئەو بزووتنەوەیە لە هەر پارچەیەكی‮ ‬وڵاتەكەمان زؤرجار ناچار بووە سوود لە ناكؤكییەكانی‮ ‬نیوان داگیركەران وەربگریت بؤ ئەوەی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬بدات بە خەباتی‮ ‬عادیلانەی‮ ‬خؤی‮. ‬ئەم پەنابردنە بؤ وەرگرتنی‮ ‬یارمەتی‮ ‬بەپیی‮ ‬بارودؤخی‮ ‬هەر پارچەیەك و نەبوونی‮ ‬ریگەی‮ ‬دیكە بووەتە هؤی‮ ‬گەلیك ناكؤكی‮ ‬و پەرتەوازەیی‮ ‬و دژایەتییكردنی‮ ‬یەكتر و چەندینجار شەرِ‮ ‬و پیكدادانی‮ ‬سەختی‮ ‬لیكەوتووەتەوە لەبەر چەندین هؤ،‮ ‬هەر لەبەر ئەمەش كە باسی‮ ‬یەكرِیزی‮ ‬هەموو بالَ و لایەنەكان و هیزە سیاسییەكان دەكریت،‮ ‬زیاتر لە خەیالَ و خەونیكی‮ ‬خؤش دەچیت لەوەی‮ ‬بیروبؤچوونیكی‮ ‬ریالیستی‮ ‬قابیلی‮ ‬جیبەجیكردن بیت‮. ‬ ‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان وەكو پیكهاتەی‮ ‬هەموو كؤمەلَگەكانی‮ ‬مرؤڤایەتی‮ ‬و گەلانی‮ ‬دونیا لە چەند چین و تویژ،‮ ‬پیكهاتووە و هەر‮ ‬یەك لە مانە پەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خؤی‮ ‬هەیە و ئەمە جگە لە داب و نەریت و وكولتووری‮ ‬تایبەتی‮ ‬كە تارادەیەك بەهؤی‮ ‬داگیركردن و چەوساندنەوە و شیواوە و رؤلَیكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبینیت لە مەسەلەی‮ ‬وەدیهینانی‮ ‬یەكگرتنیكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬گەلەكەمان‮. ‬بؤ چارەسەركردنی‮ ‬ئەم لە‮ ‬یەكتر تینەگەیشتن و پەرتەوازەییە و نەبوونی‮ ‬یەكگرتنیكی‮ ‬راستەقینە كە پیویستییەكی‮ ‬چارەنووسسازە،‮ ‬لەم قؤناغەدا دەبیت بەرنامەیەكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬هەبیت،‮ ‬بەرنامەی‮ ‬لانی‮ ‬كەمی،‮ ‬كەوا زؤربەی‮ ‬هەرە زؤری‮ ‬میللەت و هیزە سیاسییەكان كؤبكاتەوە وەك پرسی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دیموكراتییەت و پاراستنی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان و دەسكەوتەكانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلەكەمان و بە حەرامكردنی‮ ‬شەرِ‮ ‬و پیكدادانی‮ ‬ناوخؤ‮. ‬هتد‮. ‬ تەنیا بەرنامەیەكی‮ ‬روون و ئاشكرا كە رەنگدانەوەی‮ ‬بەرژەوەندییە سەرەكی‮ ‬و گشتییەكانی‮ ‬خەلَكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بیت،‮ ‬دەتوانیت‮ ‬یەكیتی‮ ‬ناومالَی‮ ‬كورد دەستەبەر و زامنبكات و جەماوەر و هیزە سیاسییەكان لە دەوری‮ ‬خؤی‮ ‬كؤبكاتەوە و لادانی‮ ‬هەر لایەك دەبیتە هؤی‮ ‬ریسوابوون و دەرچوونی‮ ‬لە ریزی‮ ‬كؤدەنگی‮ ‬نیشتمانی‮. ‬هەر لاییكی‮ ‬سیاسی‮ ‬یان ریكخراویكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬یا كؤمەلَیك پسپؤرِ‮ ‬و لیزان ئەم كارە ئەنجامبدات و پرؤژەیكی‮ ‬گونجاوی‮ ‬واقیعبیینیانە پیشكەش بكات،‮ ‬خزمەتیكی‮ ‬گەورە پیشكەش بە گەلەكەمان دەكات و دەكریت ببیتە بناغەی‮ ‬لیكولَینەوە و دەولَەمەندكردن و بە بەشداریكی‮ ‬فراوانی‮ ‬هاونیشتمانیان كؤدەنگی‮ ‬وەربگریت،‮ ‬ئەوسا دەبیتە هەنگاویكی‮ ‬راستەقینە بەرەو‮ ‬یەكیتی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬گەل و رووبەرِووبوونەوەیەكی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬ئەركەكانی‮ ‬قؤناغەكە‮.
‬ sbamarni14@outlook. com

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌