2018-02-02

  پێنج شه‌ممه‌1-2-2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: چه‌ند لێژنه‌یه‌ك بۆ وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێك هێنراه‌وه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆتایی لێژنه‌كان ده‌كه‌ین.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ وته‌كه‌یدا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئێمه‌ چه‌ند لێژنه‌یه‌كمان بۆ وردبینی كردن له‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و فرۆكه‌خانه‌كان و هه‌ندێك بابه‌تێكی دیكه‌ پێك هێناوه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و لێژنانه‌ ده‌كه‌ین.

سه‌فین دزه‌یی، وته‌ بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند:  به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ رێككه‌وتووین و به‌م زووانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێرو ده‌كرێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌