2018-02-03

خه‌بات: سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی‮

 سەركردەی‮ ‬نەمر‮ ‬ی‮ ‬ئیدریس مستەفا بارزانی‮ ‬ئەو سەركردەیەی‮ ‬و سیاسەتوانێكی‮ ‬كارامەو سەركردەیەكی‮ ‬ماندوونەناسی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان و ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و خۆشەویستی‮ ‬خاك و نیشتمان و گەلەكەیە كە مێژوو شانازی‮ ‬پێ دەكات،‮ ‬شەهیدی‮ ‬هەمیشە لەیاد ئیدریس بارزانی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬رێبازی‮ ‬باوكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمربوو‮.. ‬شەهیدی‮ ‬هەمیشە لەیاد ئیدریس ئەو سەركردە قارەمانەی‮ ‬كوردستان بوو كە هەموو ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ئازادی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬تەرخان كرد‮. ‬تێكۆشەرێكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و تەبایی‮ ‬بوو،‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەبوو لە بەردەوامی‮ ‬و هەنگاوەكانی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان و هەردەم لەناو دڵی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬ئەمڕۆ و ئایندەش وەك سیمبوڵێكی‮ ‬نێو قوتابخانەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بە سیفات و رەفتارە باڵا و نمونەیەكانی‮ ‬رۆشنایی‮ ‬دەبەخشێتە هزرو روانینەكانی‮ ‬نەوەكەنمان‮. ‬كاكە ئیدریس كەسایەتی‮ ‬و سەركردەیەك بوو كە هەرگیز مێژوو لە بیری‮ ‬ناكات و رۆڵە بە وەفاو دڵسۆزەكانی‮ ‬بە فەخرەوە‮ ‬یادی‮ ‬دەكەنەوە و رێز لە خەبات و تێكۆشانی‮ ‬دەگرن‮.‬

ئیدریس بارزانی‮ ‬لەگەڵ پێشمەرگە و جەماوەردا

كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە لەیاد وەكو سیاسەتوانێكی‮ ‬بلیمەت بیری‮ ‬لە سەنگی‮ ‬كاریگەری‮ ‬جەماوەرێتی‮ ‬كردۆتەوە و باش دركی‮ ‬بە كاردانەوەكانی‮ ‬بوون‮ ‬یاخود نەبوونی‮ ‬ئەم لایەنە گرنگە كردووە‮. ‬ئەو لە ناو هەموو چین و توێژو كەرتەكانی‮ ‬كۆمەڵدا تەئسیری‮ ‬سەرنجراكێش و پەیوەندی‮ ‬گەرم و گوڕی‮ ‬سازداوە‮. ‬پاوێكی‮ ‬میهربان و هەمیشە لەگەڵ ئێش و ئازاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬بوو،‮ ‬پەناگەی‮ ‬هەژاران و لێقەومان بوو،‮ ‬رۆژانە خەڵكی‮ ‬دەبینی‮ ‬و لە هەموو چین و توێژەكان سەردانیان دەكردن و‮ ‬یارمەتی‮ ‬مەعنەوی‮ ‬و مادی‮ ‬دەدان،‮ ‬هانی‮ ‬قوتابیان و لاوانی‮ ‬دەدا دوای‮ ‬تەواوكردنی‮ ‬خوێندن بڕۆنە دەرەوە بخوێنن و بگەڕێنەوە خزمەتی‮ ‬وڵاتەكەیان بكەن و زۆر لاوی‮ ‬كورد رەوانەی‮ ‬دەرەوە كرد،‮ ‬كە گەڕانەوە مرۆڤی‮ ‬لێهاتوویان لێ دەرچوو،‮ ‬هەروەها داوای‮ ‬دەكرد كە ژێرخانی‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵات لە دوای‮ ‬ئازادی‮ ‬بە هێز بكەن،‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێمە لە لایەنی‮ ‬ئابووری‮ ‬داگیركەر وێرانی‮ ‬كردوە پێویستی‮ ‬بە ئێوە هەیە‮. ‬ئەو شوێنەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬لێبووایە مەیدانی‮ ‬خەباتی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬داخوازی‮ ‬رۆژانەیانی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە توانادابوایە جێبەجێ دەكردو دەچوو ناو جەماوەرو جەماوەر دەهاتە لای‮ ‬و ئەركی‮ ‬بە جەماوەر دەسپاردو مرۆڤ لە مەجلیسی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬تێر نەدەبوو،‮ ‬پێشمەرگە هاوسەنگەرەكانی‮ ‬كاك ئیدریس دەگێڕنەوە‮: "‬هەندێ جار مرۆڤ لە سەركارێك زۆر تووڕە دەبوو،‮ ‬كە دەچووی‮ ‬لای‮ ‬كاك ئیدریس بە شێوەیەك لەگەڵ مرۆڤ دەدوا،‮ ‬مرۆڤ فشار تووڕەیی‮ ‬خۆی‮ ‬لە بیر دەچووە،‮ ‬كاتێ مرۆڤ لای‮ ‬ئەو دەردەچوو بە خۆشحاڵی‮ ‬دەردەچوو و مرۆڤ هەستی‮ ‬بە ئاسوودەیی‮ ‬دەكرد‮". ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬هەمیشە هاودەردو خەمخۆری‮ ‬خێزان و منداڵانی‮ ‬شەهیدان بووە بە رادەیەك كە كەسوكاری‮ ‬شەهیدان زۆر سەبوورییان پێ هاتووە،‮ ‬چونكە هەوڵیداوە گیروگرفتەكانیان بۆ چارەسەر بكات و بە چاوی‮ ‬باوكێكی‮ ‬دڵسۆز سەیری‮ ‬منداڵانی‮ ‬شەهیدان كردووە و هەركات و لە هەر بۆنەیەكدا بەسەریكردوونەتەوە،‮ ‬هەوڵیداوە لە نزیكەوە لە كێشەی‮ ‬جەماوەر بكۆڵێتەوەو زۆر تێكەڵیی‮ ‬دەكردن‮. ‬هەردەم دووپاتی‮ ‬كردۆتەوە كە دەبێت مرۆڤ پیاوی‮ ‬عەمەل بێت نەك قسە‮. ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬بەسەربەرزیەوە خۆی‮ ‬لە ناو شۆڕشگێرو پێشمەرگەدا جیا نەكردۆتەوەو بە سادەیی‮ ‬ژیاوە و هەر شەوە لە لەناو ئەشكەوت و بن بەردێك بە بێ جیاوازی‮ ‬هەڵیكردووە‮. ‬هەربۆیەشە بە تایبەتی‮ ‬پێشمەرگە زۆر خۆشیان ویستووە و گوێڕایەڵی‮ ‬بوونە و فەرمانەكانیان جێبەجێ كردووە‮. ‬هەر بەرەیەكی‮ ‬شەڕیش كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬بكردبووایە بێگومان سەركەوتنی‮ ‬بەدەست دەهێنا،‮ ‬چونكە شەڕوان و پارتیزانێكی‮ ‬زۆر شارەزا بوو وەكو دیوارێكی‮ ‬پۆڵایین لە پشتی‮ ‬پێشمەرگە راوەستا بوو‮. ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬كارەكانی‮ ‬بە بەرنامە بوون،‮ ‬لە نەبوون هەبوون و لە بێ ئومێدی‮ ‬ئومێدی‮ ‬دروست دەكرد،‮ ‬هیچ كاتێك لە مەیدانی‮ ‬خەبات ماندوونەدەبوو‮. ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬لە مەیدانی‮ ‬خەبات زۆر لە دۆست و هەڤاڵانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەناسی‮ ‬و پەیوەندی‮ ‬و هەڤاڵبەندی‮ ‬بەدیدەهات،‮ ‬زۆرن لەوانەی‮ ‬كە دەڵێن لە زۆزك و هندرێن ناسیاویمان لەگەڵ كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬پەیدا كرد،‮ ‬یانی‮ ‬هەر لەوێ پرسیار بۆ مرۆڤ دروست دەبێ كاك ئیدریس لەوێ كوردایەتی‮ ‬دەكردو وەكو پێشمەرگەی‮ ‬مەیدان بوو رێنمایی‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬دەكردن‮. ‬بە چەشنێكی‮ ‬دڵسۆزانە كارەكانی‮ ‬بەرهەم دار بوون بۆ شۆڕش و هاندانی‮ ‬خەڵك بۆ ناو مەیدانی‮ ‬خەبات‮.‬

كاك ئیدریس و ژیانی‮ ‬پارتایەتی

كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬بووە،‮ ‬لە كاری‮ ‬حیزبایەتی‮ ‬بە دیسپلین بووە،‮ ‬بۆیە پیشتوانی‮ ‬لە كادیرو پێگەیاندنی‮ ‬كادیر دەكرد و دەیزانی‮ ‬قورسایی‮ ‬كاری‮ ‬پارتی‮ ‬زیاتر لە سەر ملی‮ ‬كادیرە بۆیە خۆی‮ ‬لە كادیر نزیك دەكردەوە و هاوڕێیەتی‮ ‬لە گەڵدا دەكردن و لە كاردا گەرمی‮ ‬دەكردن و لە زۆر كۆڕو كۆبوونەوە و كۆنفراس بەشداری‮ ‬كردوە و دەیفەرموو‮: "‬حیزب بۆ ئێمە ئامانج نییە،‮ ‬بەڵكو رێگایەكە بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئەو بە جوانی‮ ‬لە كاری‮ ‬سیاسەت خۆی‮ ‬پێگەیاند بوو‮"‬،‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬باش لە حیزبایەتی‮ ‬تێگەیشتبوو دەیزانی‮ ‬حیزب دەبێتە ناوەندی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بڕیار وەرگرتنی‮ ‬بڕیار و كاركردن بەو بڕیارە،‮ ‬كارەكان و هەڵوێستەكان دروستكەری‮ ‬كادر بوون بە ناوەڕۆكێكی‮ ‬نەك تەنیا بە ناو،‮ ‬لە كۆنفراسێكی‮ ‬لقی‮ ‬8ی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كەرەج فەرمووی‮: "‬ئێوە هەوڵی‮ ‬زۆری‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئەندامان نەدەن،‮ ‬هەوڵی‮ ‬پەروەردە كردن ئەندامەكان بدەن كە ببنە باشترین خەباتكاری‮ ‬گەل و وڵات و پشوودرێژانە كار و بەرنامەی‮ ‬حیزباتی‮ ‬پێڕەو بكرێت‮". ‬كاك ئیدرس بارزانی‮ ‬دەیزانی‮ ‬سەركەوتن مسۆگەرە و پارتەكەی‮ ‬كە بە پارتی‮ ‬بارزانیش ناو دەبرێت كەلەپورێكی‮ ‬لەبن نەهاتووە‮. ‬كاكە ئیدریس پیاوی‮ ‬تەنگانە و ئەركە قورسەكان و پێشخستنی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬پارتایەتی‮ ‬بووە،‮ ‬هەمیشە لە ناو پارتی‮ ‬دا رەمزی‮ ‬یەكگرتن و پەروەردە و نموونەی‮ ‬چاوەلێكەری‮ ‬خەڵك بووە،‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬زۆر ژیانی‮ ‬پارتایەتیی‮ ‬خۆش دەویست و دەیفەرموو‮: "‬هیچ میللەتێك بێ رێكخستنێكی‮ ‬بە هێز سەرناكەوێت‮". ‬هەروەها هاندەری‮ ‬كاری‮ ‬پارتایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬دەیگوت‮: "‬لە ناو ریزی‮ ‬پێشمەرگە رێكخراوی‮ ‬پارتایەتی‮ ‬دامەزرێنن و من پارتی‮ ‬بە حیزبی‮ ‬مەلا مستەفا دەزانم و كوڕی‮ ‬مەلامستەفام هەر كوردێك كوڕی‮ ‬مەلا مستەفایە و هەمیشە هەوڵ دەدەم لە پێناو بەهێزكردنی‮ ‬ئەم پارتە‮". ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬دەیگوت‮: "‬بارزانیی‮ ‬نەمر فێری‮ ‬كردین كە هەمیشە خۆمان بە خزمەتكاری‮ ‬گەل بزانین و بە هیچ سەركەوتنێك لە خۆبایی‮ ‬نەبین‮. ‬هەر بۆیەش ئەوەمان بەلاوە گرنگ نییە كە رۆڵی‮ ‬ئێمە چ ناوێكی‮ ‬لێ دەنرێت،‮ ‬بەڵكو ئەوەمان بەسە كە بتوانین ئەمانەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردو بەرگری‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬تا دواهەناسە و دواتینی‮ ‬هێزو توانامان هەڵبگرین‮". ‬بۆیە كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬لە ناو پارتی‮ ‬و دەرەوەی‮ ‬پارتیش دژی‮ ‬ستەم بووەو لە گەڵ دادوەری‮ ‬بووە،‮ ‬نابێ مافی‮ ‬ئەندامی‮ ‬پارتی‮ ‬كە خۆی‮ ‬ماندو كردووەو قوربانیی‮ ‬داوە بێتە خواردن و لە ژیانی‮ ‬خۆیشی‮ ‬سەرەڕای‮ ‬نەبوونی‮ ‬ئیمكانیات ماندووبوونی‮ ‬كادر و ئەندامانی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پێش چاو بووە‮.‬

كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬رۆشنبیرێكی‮ ‬بە كردەوە

كاك ئیدریس بۆ خۆی‮ ‬هەردەم لە گەڵ خوێندەوە و نووسیندا هاوڕێ بوونەو لە داڕشتن دا توانای‮ ‬زۆری‮ ‬هەبووە‮. ‬بە هەر سێ زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و عەرەبی‮ ‬و فارسی‮ ‬خوێندویەتیەوە و نووسیویەتی،‮ ‬لە نووسین دا كارامە بووە و خەتێكی‮ ‬خۆش و داڕشتنی‮ ‬نایابی‮ ‬هەبووە و بایەخی‮ ‬بە بوارەكانی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و ئایین و ئەدەب و مێژوو داوە،‮ ‬زۆربەی‮ ‬شیعرەكانی‮ ‬ئەحمەد خانی‮ ‬و مەلای‮ ‬جەزیری‮ ‬و وەفایی‮ ‬لە بەر بوونە‮. ‬كاك نێچیرڤان ئیدریس بارزانی‮ ‬لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت‮: "‬شەوانە تا دەرنگ دەیخوێندەوە،‮ ‬دەینووسی‮… ‬هەردەم كتێبی‮ ‬پێ بوو متووی‮ ‬كتێب خوێندنەوە بوو‮… ‬تەنانەت لە ناو ئۆتۆمبێلیشدا دەیخوێندەوە‮… ‬وەك لە بیرم بێ دوا كتێب‮ ‬یادی‮ ‬مەردان بوو كە دەیخوێندەوە‮… ‬وێڕای‮ ‬ماندووبون و ئەركی‮ ‬قورسی‮ ‬خەبات خوالێخۆشبوو لایەنی‮ ‬پەروەردەكردن و پێگەیاندنی‮ ‬ئێمەشی‮ ‬فەراموش نەدەكرد‮… ‬لە ساڵانی‮ ‬هەشتادا ئێمەی‮ ‬خستە بەردەست شەهید فەتاح ئاغا و پێی‮ ‬گوت‮: ‬دەرسیان بدەو فێریان بكە كە چۆن كتێب بخوێننەوەو چ بخوێننەوە،‮ ‬تۆ مێژووی‮ ‬كورد و كوردستان و بزوتنەوەی‮ ‬كوردیان پێ بڵێ،‮ ‬منیش فێری‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬كتێبی‮ ‬ئاینییان دەكەم‮… ‬بۆ ئێمە بە كچ و كوڕەوە‮ ‬یەكەمین و هێژاترین مامۆستا بوو‮… ‬من هەمیشە لە گەڵیدا بووم،‮ ‬بەر لەوەی‮ ‬ماڵئاوایی‮ ‬بكا بە هەق وەكو دوو دۆستمان لێ هاتبوو،‮ ‬شەوانە بەیەكەوە كتێبمان دەخوێندەوەو گفتوگۆمان دەكرد‮."‬

ئیدریس بارزانی پیاوی‮ ‬رۆژانی‮ ‬سەخت و دژواربوو

كاك ئیدریس لە نێو سەختیەكان بوو،‮ ‬لە بەرامبەر گرفتەكان چیایەكی‮ ‬خۆڕاگر بوو،‮ ‬بە هەزاران كەس رویان لە ماڵ و بارەگای‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬دەكرد بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەكانیان و هەمیشە لە كاتی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كار و ئەركی‮ ‬پێشمەرگایەتیدا كاك ئیدریس دەیگوت‮: "‬كام كار لە هەموو زەحمەتترە بۆ من بە جێی‮ ‬بێڵن‮". ‬لە رۆژانی‮ ‬تەنگانەش،‮ ‬شانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ژێر باری‮ ‬مسئولیەت خاڵی‮ ‬نەدەكرد،‮ ‬بۆیە ئەوانەی‮ ‬لە نزیكەوە ئەم مرۆڤە مەزنەیان دیبێ،‮ ‬هەموو ژیانی‮ ‬كاك ئیدریس وانەو پەند بووە بۆیان لە هەموو بوارەكاندا،‮ ‬پێشڕەو بووە لە خەباتی‮ ‬بێ وچان بەرەو ئازادی‮ ‬بۆ خاك و وڵات،‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬هەموو وانە خۆڕاگریەكانی‮ ‬لە قوتابخانەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر فێر ببوو،‮ ‬دووربین و خاوەن ورەیەكی‮ ‬بەرزی‮ ‬شۆڕشگێڕانە بوو،‮ ‬ورەی‮ ‬خەڵكیشی‮ ‬بەرز دەكرد‮.

‬كاك ئیدریسی‮ ‬سەركردە‮ ‬یەكێك لە لایەنە لە پێشەكانی‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و تەبایی‮ ‬نێوان حزب و لایەنەكانە كوردستانی‮ ‬و ئێراقییەكان بوو،‮ ‬لەو پێناوەدا هەمیشە لە هەوڵ و كۆششدا بووە،‮ ‬بە رادەیەك كە بووەتە رەمزێك لە مەسەلەی‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و هاوپەیمانێتی‮ ‬و برایەتی‮ ‬و تەبایی‮ ‬دا‮. ‬ئەو باوەڕە بەرزانەی‮ ‬زۆر دەسكەوتی‮ ‬گرنگی‮ ‬لێوە بەرهەم هاتووە نموونەی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە ساڵی1986 ‮ ‬كاك ئیدریسی‮ ‬سەركردە بناغەدانەری‮ ‬ئەو دەسكەوتە مێژووییە دەژمێردرێت و زۆر كەس و لایەن و سەرچاوە جەخت لە سەر ئەوە دەكەن كە ئەو ئەندازیار و نەخشەكێشی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانییە،‮ ‬كە بە دەسكەوتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و بەرهەمدار و بە‮ ‬یەكێك لە هۆكارەكانی‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬ساڵی1991 و ئەم دەرئەنجامە مێژووییەی‮ ‬لێی‮ ‬كەوتەوە،‮ ‬دادەنرێت‮. ‬بەراستی‮ ‬كاك ئیدریس ئەقڵی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬شۆڕش و كوردایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬پشت و پەنای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرو سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە كاتی‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كاك ئیدریس فەرمووی‮: "‬ئیدریس پشت و پەنای‮ ‬من بوو‮". ‬كاك ئیدریس‮ ‬یانی‮ ‬ئەقڵێك بوو لەگەڵ قۆناغەكانی‮ ‬شۆڕش،‮ ‬پلانی‮ ‬دادەڕشت و رێگەنیشاندەرو مامۆستا بوو،‮ ‬لە كارەكانی‮ ‬هەرگیز بێ ئومێدی‮ ‬باڵی‮ ‬بە سەر كاك ئیدریس نەدەكێشا،‮ ‬بۆیە دەتوانین بڵێین بە تەنیایی‮ ‬حیزبێك و میللەتێك و ئەقلێكی‮ ‬گەورە و دیدێكی‮ ‬دوور بین هەموو دوورییەكانی‮ ‬دەبینی‮. ‬43‮ ‬ساڵی‮ ‬تەواوی‮ ‬تەمەنی‮ ‬هەر زەحمەت و ناخۆشی‮ ‬و ئاوارەیی‮ ‬و تەقلای‮ ‬ئیرادەتمەندانە و مملانێ بووە لەگەڵ بارودۆخەكانی‮ ‬ڕۆژگاردا و هەر لە بەرگری‮ ‬و نەسرەوتن دا بووە لە پێناو ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬گەل و نیشتمانەكەیدا و لە پێناو برایەتی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و هاوپشتی‮ ‬شۆرشگێڕانی‮ ‬كوردستان و ئێراق كە لە رێگەی‮ ‬ئەو ئیرادەو ئامانجە دا هەموو ژیانی‮ ‬بە خەبات و تێكۆشان بە خشیوە و چەندان ئاكامی‮ ‬گرنگی‮ ‬مێژووییان هەبووە‮. ‬كەچی‮ ‬ئەم كەسایەتیە ژیر و سیاسەتمەدارە سەر راست و شۆڕشگێڕە هەڵكەوتووە و زوو مەرگ لەگەل و نیشتمانەكەی‮ ‬دوور دەخاتەوە كە بون و مانەوەی‮ ‬ئەو پێویستییەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬گرنگ دەبێ بە تایبەتی‮ ‬لەو هەلومەرجە هەستەوەرو ئاڵۆزەی‮ ‬ئەو كات كە بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان تێیدا بووە‮. ‬لە كاتژمێر‮ ‬6:5ی‮ ‬سەر لە بەیانی‮ ‬رۆژی‮ ‬31/1/1987 ‮ ‬لە ناحیەی‮ ‬سلیڤانای‮ ‬سەر بە شاری‮ ‬ورمێی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان ماڵئاوایی‮ ‬دەكات و رۆحی‮ ‬بەرەو بە هەشتی‮ ‬نەمری‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬هەڵدەكشێ‮.‬ تەرمی‮ ‬سەركردەی‮ ‬نەمر ئیدریس بارزانی‮ ‬لەتەك بارزانیی‮ ‬نەمر لە گوندی‮ ‬هەلەج‮ ‬نزیك سلیڤانا بەخاك سپێردرا‮.

‬لەكاتژمێر‮ ‬12ی‮ ‬تەواز‮ ‬ڕۆژی‮ ‬یەكشەممە‮ ‬1-2-1987 ‮ ‬تەرمی‮ ‬سەركردەی‮ ‬نەمر ئیدریس بارزانی‮ ‬گەیشتە جێی‮ ‬گوڕی‮ ‬باوكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬بەبەشداری‮ ‬سەدان ئۆتۆمبێل كەبەشداربووانی‮ ‬هەڵگرتبوو كە هاتبوون بۆ سەر مەزاری‮ ‬لە زۆربەی‮ ‬شارەكان و جەماوەرێكی‮ ‬زۆر لە وێ ئامادەببوون و لەسەر تەوسیەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتیمان گوڕی‮ ‬سەركردەی‮ ‬نەمر ئیدریس بارزانی‮ ‬لە تەنیشت گوڕی‮ ‬باوكی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەخاك سپێردرا‮.

‬لەكاتی‮ ‬بەخاكسپێردانی‮ ‬دا سكرتێری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستان عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا سوپاسی‮ ‬نوێنەرەكانی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران و بەشداربووەكان كرد و بەناوی‮ ‬لێژنەی‮ ‬مەركەزی‮ ‬و مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬سەرەخۆشی‮ ‬خۆیان پێشكەش بە هەموو خانەوادەی‮ ‬بارزانی‮ ‬كرد و دواتر گووتی‮: "‬بەڕاستی‮ ‬خەسارەتێكی‮ ‬گەورە بوو،‮ ‬خەسارەتێك بوو،‮ ‬حەرەكەی‮ ‬كوردی‮ ‬لە هەمووكاتێكی‮ ‬ڕابردوو زیاتر پێویستی‮ ‬بە كاكە ئیدریس هەبوو،‮ ‬ئەمڕۆ كۆبوونەوەی‮ ‬كومیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بوو كاك ئیدریس،‮ ‬چون وا بە كت و پڕی‮ ‬بە جێتهێشتین،‮ ‬كاك ئیدریس بوشایی‮ ‬یەكی‮ ‬زۆرت بۆمان بەجێهێشت،‮ ‬لە حەقیقەت دا برا گەورەی،‮ ‬برا گەورەی‮ ‬بەهەموو مەعنا دەڵێم،‮ ‬بەشداری‮ ‬موشكیلەی‮ ‬هەموومان بووی،‮ ‬ڕۆژێك لە‮ ‬ڕۆژان‮ ‬نەمدی‮ ‬كاك ئیدریس پێشمەرگەیەك برایەك موشكیلەی‮ ‬ئەو میللەتەت بە موشكیلەی‮ ‬خۆت زانیوە،‮ ‬كاك ئیدریس لە‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لا نەدابوو‮ ‬بەهەموو توانا تاكە پشتگیری‮ ‬هەرە گەورەی‮ ‬كاك مسعود بوو‮. ‬ممكین نیە لە بیرت بكەین كاك ئیدریس،‮ ‬شەوی‮ ‬رابردوو نەمزانی‮ ‬چون بەكاك مسعود بڵێم ئەو حەدەسە مهیمە،‮ ‬توانیم بە دوو بروسكە تێ بیگەینم كە كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد كاك ئیدریس‮".

‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە دەڤەری‮ ‬بادینان دابوو ئەركی‮ ‬خزمەتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬دەكات كە مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە بروسكە ئاگاداریان دەكەنەوە ودواتر جەنابی‮ ‬سەرۆك‮ ‬بارزانی‮ ‬لە بروسكەی‮ ‬بە ژمارە154 ‮ ‬بۆ مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬وەڵام دەداتەوە كەلە بەشێكدا‮ ‬كە دەڵێت‮: "‬خۆزگە من بام لە جیاتی‮ ‬ئەو،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬زوو بەجێهێشتین كاكم،‮ ‬لە میللەتی‮ ‬كورد و پارتیمان‮ ‬ڕووی‮. ‬ئەی‮ ‬كاك ئیدریس‮ ‬ڕوح شتێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬بو پشتی‮ ‬شكاندم،‮ ‬هەرچەندە مسیبەت زۆر گەورەیەوە تەعریف ناكرێت،‮ ‬داوا لە دەزگاكانی‮ ‬شۆڕش و پارتی‮ ‬دەكەم خۆیان شەپرزە نەكەن،‮ ‬دەبێت زیاتر خەبات بكەین تا دڵی‮ ‬دوژمنان خۆش نەبێت،‮ ‬زیاتر خۆمان ماندوو بكەین تا گەلەمان بە ئامانجەكانی‮ ‬بكات،‮ ‬بۆیە ئەمانەت لای‮ ‬بابە تەسلیم بكەن‮". ‬هەروەها لە بەیاننامەی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هاتووە‮ ‬هەواڵی‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬تێكۆشەری‮ ‬پایەبەرزی‮ ‬ناسراوی‮ ‬كوردستان و ناوچە و جیهان،‮ ‬خەباتگێرێی‮ ‬مەزنی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نیشتمانپەروەرێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬عێراقی‮ ‬كە هەمیشە مەسەلەی‮ ‬كورد و‮ ‬ڕزگاربووت و‮ ‬یەكبوونی‮ ‬هەموو گەلی‮ ‬عێراق بەیەك چاو تەماشا دەكرد،‮ ‬رادەگەێینێ،‮ ‬زۆر بەداخەوە لە ساعەت‮ ‬6ی‮ ‬ئێوارەی31 ‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەمی1987 دا هەڤاڵی‮ ‬گەورە و تێكۆشەرمان ئیدریس بارزانی‮ ‬،ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتیمان لە ئاكامی‮ ‬جەڵتەیەكی‮ ‬نا ئاسایی‮ ‬زۆر بەتینی‮ ‬كتوپڕ،‮ ‬لە كاتێكدا لە بارەگای‮ ‬پارتیمان خۆی‮ ‬ئامادە دەكرد بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئەركە نیشتیمانی‮ ‬یە پیرۆزەكانی،‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬43 ساڵی‮ ‬دا كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد‮. ‬شەهید بوونی‮ ‬كتوپڕی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬لەم وەختە ناسكەدا كەلێنێكی‮ ‬یەكجار گەورەی‮ ‬بە جێهێشت‮".

‬كاك ئیدریس هەر لە منداڵی‮ ‬یەوە ئاوێتەی‮ ‬دەردو مەینەت و خۆشی‮ ‬و ناخۆشیەكانی‮ ‬میللەتی‮ ‬خۆی‮ ‬ببوو،‮ ‬بۆیەش بارزانیی‮ ‬نەمر لە هەرەتی‮ ‬لاویتی‮ ‬یەوە مەسئولیەتی‮ ‬قورسی‮ ‬دەخستە سەر شانی‮ ‬و ئەوەیش بە لیهاتووی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬دەدا،‮ ‬بۆیە لەگەڵ گەشەسەندنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول ئەوەیش گەشەی‮ ‬ئەسەند وشارەزایی‮ ‬پەیدا كرد تا خۆی‮ ‬بە خۆی‮ ‬بوو بە كوڵەگەیەكی‮ ‬ڕێبەرایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و شۆڕش،‮ ‬پاش كارەساتی1975 ‮ ‬سەرەڕای‮ ‬فشاری‮ ‬و هەڕەشەی‮ ‬دام دەزگاكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬شاە‮. ‬شەهیدی‮ ‬نەمر ئیدریس بارزانی‮ ‬لە پشتگیری‮ ‬و چەسپاندنی‮ ‬قیادەی‮ ‬موەقەت‮ ‬و بەتایبەتی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سەرەتا شۆڕشی‮ ‬26ی‮ ‬گوڵانی1976.

‮ ‬پاش كۆنگرەی‮ ‬نویەمی1979 ‮ ‬هەوڵی‮ ‬دا پارتیمان جێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬بگرێتەوە و پەیوەندی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازەكانی‮ ‬ناوچە و جیهان پتەو بكات وەكو لەگەڵ بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬فەلستین،‮ ‬هەروەها لەگەڵ شۆڕشی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئێران‮.‬1979 ‮ ‬بەم شێوەیە دەیویست لەسەر ئاسی‮ ‬ئیحترام لێنانی‮ ‬بەرامبەر دوست و لایەنگرانی‮ ‬بزوتنەوەكەمان لە دونیادا زیاد بكات‮. ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬لایەنگرانی‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بوو،‮ ‬ئەوەیش بە شێوەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی،‮ ‬دەماندی‮ ‬چۆن هەوڵی‮ ‬دەدا دڵی‮ ‬هەر تێكۆشەرێكی‮ ‬كورد‮ ‬ڕاگری‮ ‬تا لە خەبات نەپچڕی،‮ ‬هەوڵی‮ ‬دەدا پشتی‮ ‬هەر كوردێكی‮ ‬لیقەوماو بگری‮ ‬بەڕاستی‮ ‬نەشەریكی‮ ‬خەمی‮ ‬هەر كوردێك بوو بە تەنیا ب بوو بە تەنیا بەڵكو هی‮ ‬هەر مرۆڤێكی‮ ‬عێراق بوو لە هەر نەتەوە و ئایین و بیرو باوەڕێك كاری‮ ‬پێی‮ ‬ببووا هەوڵی‮ ‬دەدا بۆی‮ ‬چارسەربكات‮.

‬خۆی‮ ‬بە شەرێكی‮ ‬موشكیلەی‮ ‬هەموو كەسێك دەزانی،‮ ‬حەسانەوە نەبوو،‮ ‬وەختی‮ ‬ئیستراحەتی‮ ‬خۆشی‮ ‬بۆ كار تەرخان دەكرد‮. ‬بڵێسەت بوو لە چوست و چالاكی‮ ‬و خۆماندی‮ ‬كردن و چۆن بە شوێن و كاروباردا،‮ ‬لەبەر ئەم لایەنە گرنگە ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە خۆی‮ ‬دا ببووە هێزێكی‮ ‬كاریگەر بۆكۆكردنەوەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان لە دەوری‮ ‬ئاڵای‮ ‬پارتی‮ ‬و شۆڕشی‮ ‬26ی‮ ‬گوڵان‮.

‬لە هەمانكاتدا گرنگی‮ ‬بە‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬گشت هێزە بەرهەڵەستكارەكان دەدا و هەوڵی‮ ‬دەدا كە بزوتنەوەی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬كورد جیانەكرێتەوە لە بزوتنەوەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬عێراقی‮ ‬و ناوچە و جیهان‮. ‬لە كۆنگرەی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬لە گەلی‮ ‬عێراق لە گوتار و چاوپێكەوتنەكانیدا،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬دیفاع لە مەسەلەی‮ ‬كورد و مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە عێراقدا،‮ ‬هەروەها داكۆكی‮ ‬دەكردە سەر ئازادی‮ ‬كاری‮ ‬هەموو هێزو حزبە نیشتمانیەكانی‮ ‬عێراق بە بێ جیاوازی‮ ‬و پشتگوی‮ ‬خستنی‮ ‬هەندێ لەو هێزانەی‮ ‬بەڕاستی‮ ‬نەدەزانین و ئەم راستییەش نەدەشاردەوە و‮ ‬ڕایدەگەیاند و دەیگوت‮: "‬دەبێ‮ ‬ڕێگە خۆش بكرێ بۆ هاوبەشی‮ ‬تەواوی‮ ‬هێزو حزبە نیشتمانیەكان‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌