2018-02-03

رێبوار حەمەلاو شوانی

دوێنێ31 ‮ ‬ساڵ بەسەر‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬تێپەری، ‮ "‬ئیدریس‮" ‬كوڕی‮ ‬رابەری‮ ‬مەزنی‮ ‬كورد‮ "‬مستەفا بارزانی‮" ‬نەمر لە ساڵی 1944 لە گوندی‮ "‬بارزان‮"‬ی‮ ‬مەڵبەندی‮ ‬خواپەرستی‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬و بەرخودان لەدایكبووە، كوڕی‮ ‬رابەری‮ ‬مەزنی‮ ‬كورد‮ "‬مستەفا بارزانی‮" ‬نەمرە و لە نێو هەلومەرجی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬سێهەمی‮ ‬بارزان‮ ‬1943 ‮-‬ 1945 و بارودۆخی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬ئەو كات و دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و رووداوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬جوانەمەرگ كردنی‮ ‬ئەو كۆمارە هاتۆتە دنیا و هەناسەی‮ ‬داوە و چاوەكانی‮ ‬پشكەوتوون‮.‬

ساڵی‮ ‬ 1947بارزانی‮ ‬نەمر‮" ‬لەگەڵ‮ ‬ 500 لە هەڤاڵانی‮ ‬كە لە رێڕەوێكی‮ ‬مێژوویدا توانیویانە داستانێكی‮ ‬گەورە لە مێژوودا تۆماربكەن و وەك پێویستی‮ ‬و وەڵامدانەوەیەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬ئەو كات خۆیان بگەیەننە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران،‮ "‬ئیدریس بارزانی‮ " ‬ئەو كات تەمەنی 4 ساڵان دەبێت،‮ ‬لەگەڵ بنەمالەكەیاندا دووچاری‮ ‬مشەختی‮ ‬و دەربەدەری‮ ‬دەكرێن و بە دەست سەری‮ ‬بۆ خوارووی‮ ‬عێراق دوور دەخرێنەوە و لە لایەن رژێمی‮ ‬ئەو كاتی‮ ‬عێراق بۆ ماوەی11 ‮ ‬ساڵ تووشی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬پڕ‮ ‬ئەستەم دەبن لە شارەكانی‮ ‬بەسراو موسڵ و بەغدا.لەگەڵ ئازارو زەحمەتەكانی‮ ‬ژیان ئاوارەییدا درێژە بە خوێندن دەدات تا گەڕانەوە سەر بەرزانەكەی‮ "‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮" ‬بۆ عێراق و كوردستان پاش شۆرشی‮ ‬14 ی‮ ‬تەمموزی‮ ‬ساڵی1958 ‮ ‬كە ئەو كات كاك‮ "‬ئیدریس بارزانی‮" ‬لە شاری‮ ‬بەغدا خەرێكی‮ ‬خوێندن دەبێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو دابڕانە زۆرە بە دیداری‮" ‬بارزانی‮ "‬باوك و رابەر شاد دەبێت و دواتر دەگەڕێنەوە زێدی‮ ‬باوو باپیران لە خاكی‮ ‬كوردستان‮.‬

شەهید ئیدریس بارزانی،‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و چاونەترسی‮ ‬و تێكۆشەری‮ ‬و خوێندەواری‮ ‬و خاوەنی‮ ‬دڵێكی‮ ‬زۆر پاكی‮ ‬هەبوو،‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬بەس بە تەنیا كورد نەبوو،‮ ‬ئەو كاری‮ ‬بۆ مرۆڤایەتی‮ ‬دەكرد كوردپەروەر و مرۆڤدۆست بوو،‮ ‬پێداگری‮ ‬لەسەر مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەكرد،‮ ‬بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەك دەیگوت دەبێت خۆمان گرفتەكانی‮ ‬خۆمان چارە بكەین،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬پەنا بۆ هیچ كەسێكی‮ ‬دیكە ببەین‮. ‬دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول ئەو‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬باڵای‮ ‬بینی،‮ ‬مەفرەزە سەرەتاییەكانی‮ ‬رێك خستەوە و ناردنی‮ ‬بۆ پێشمەرگایەتیی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان،‮ ‬ئەو كوردپەروەر بوو‮. ‬ئەو سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كوردپەروەر بوو،‮ ‬مرۆڤدۆست بوو،‮ ‬هەركەسێك‮ ‬ڕووی‮ ‬لەو بكردبا درێغی‮ ‬نەدەكرد و هاوكاریی‮ ‬دەكرد‮. ‬شەهید‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬مرۆڤناس بوو و دەیزانی‮ ‬چۆن دڵی‮ ‬خەڵك رابگرێت،‮ ‬چۆن گرفتەكان چارە بكات‮.‬

شەهید ئیدریس بارزانی‮" ‬ئەو سەركردە ناسراوەی‮ ‬كوردستانە كە لە چەند قۆناغێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ئازادیخوازیی‮ ‬گەلەكەمان رۆڵی‮ ‬كارا و بەرهەمداری‮ ‬گێڕاوە و،‮ ‬بەو سیفات و رەفتارە جیاكارییانەی‮ ‬لە كەسایەتی‮ ‬و سەركردەییەكەیدا هەیبوو توانی‮ ‬لە ژیان و خەباتیدا ئاستێكی‮ ‬نمونەیی‮ ‬بەرجەستە بكات،‮ ‬ئەم پێگە مێژووییەش جگە لە فاكتەرە خودییەكانی‮ ‬ژیری‮ ‬و تواناداری‮ ‬خۆی‮ ‬ئەوا هۆكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پەروەردە كراوو دەرچووی‮ ‬ئەو قوتابخانە مەزنە بووە كە شیخ‮" ‬عەبدولسەلامی‮" ‬گەورە بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬بۆ داناوە و نەمرانی‮ ‬وەكو‮ "‬شێخ ئەحمەد‮" ‬و‮ "‬مستەفا بارزانی‮" ‬تیایدا پەرەوەردە ببوون و درێژەیان پێداوە،‮ ‬كە هەموو ژیانیان تەرخانی‮ ‬شۆرش و‮ ‬ڕاپەرین و ئامانجی‮ ‬رزگاریی‮ ‬و ئاسودەیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا كردو لەم پێناوەدا ماندوو بوون لە فەرهەنگیاندا نەبووە‮. ‬

‮ ‬ئیدریس بارزانی،‮ ‬لە دروستكردنی‮ ‬بەرەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كە لەنێوان لایەنە كوردستانییەكان و عێراقییەكاندا دروست بوو،‮ ‬دەوری‮ ‬باڵای‮ ‬هەبوو،‮ ‬جگە لەوە لە دامەزراندنی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانیدا،‮ ‬لە ئاشتبوونەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتیدا دەوری‮ ‬باڵای‮ ‬هەبوو‮. ‬شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬نەك هەر بەتەنیا كە ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵكو‮ ‬ڕۆحی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬بۆ هەموومان فریادڕەسی‮ ‬ئاشتی‮ ‬بوو،‮ ‬ماندووبوونی‮ ‬نەبوو،‮ ‬هەروەها دەورێكی‮ ‬باڵایشی‮ ‬هەبوو لە نزیكبوونەوەی‮ ‬لایەنە عێراقی‮ ‬و كوردستانییەكان بەتایبەت لە بەرهەڵستكاریی‮ ‬ڕژێمە دیكتاتۆرەكان لەوانە‮ ‬سەدام‮‬،‮ ‬دەوری‮ ‬باڵای‮ ‬هەبوو لە ئاشتەوایی‮ ‬نیشتیمانیدا،‮ ‬سەرپەرشتیی‮ ‬لایەنی‮ ‬سەربازی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬لەهەمان كاتدا دەیزانی‮ ‬چۆن كاری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بكات،‮ ‬چۆن داوای‮ ‬مافی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكات،‮ ‬ئەو رێكخەرێكی‮ ‬زۆر باشی‮ ‬هزری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بوو،‮ ‬بە لەدەستدانی‮ ‬خەسارەتێكی‮ ‬گەورە بوو لە بزووتنەوەی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و رێبازی‮ ‬بارزانی‮.‬

شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬گشت‮ ‬تواناكانی‮ ‬ئەو بۆ ئاشتی‮ ‬و خەباتی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬لە ئاستێكدا بوو كە نەیارەكانی‮ ‬پێی‮ ‬سەرسام بوون،‮ ‬لە هیچ مافێكی‮ ‬كورد سڵی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیان بوو،‮ ‬خاوەنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬حزبەكان بوو‮. "‬كاك ئیدریس‮" ‬لە خێزانێك دروست بوو راستەوخۆ كاریگەری‮ ‬هەبوو لەسەر كەسایەتی،‮ ‬چونكە لە خێزانێكی‮ ‬شۆڕشیگێڕ‮ ‬و خەباتكارادا پەروەردە كرابوو،‮ ‬خانەوادەی‮ ‬شەهید‮ ‬ئیدریس‮ ‬وانەی‮ ‬نەتەوە و نیشتیمانی‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬پەروەردە بووە،‮ ‬بۆیە كەسێكی‮ ‬كاریزمایی‮ ‬لێ دەرچوو،‮ ‬بەپێی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬شارەزایان،‮ ‬هاوتەمەنەكان كاریگەریی‮ ‬زۆر دەخەنە سەر چینی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بۆ ئەوكاتە كاك ئیدریس هەموو ئەو كەسانەی‮ ‬لێیەوە نزیك بوون و لە قوتابخانەكەی‮ ‬بوون،‮ ‬توانییان جێدەستی‮ ‬خۆیان لە داهاتووی‮ ‬كوردستان بچەسپێنن‮.‬

ئیدریس بارزانی‮ ‬كەسێك بوو بۆ هەموو شوێنە سەختەكان ئامادە بوو،‮ ‬لەگەڵ پێشمەرگە بوو خەباتی‮ ‬بۆ كوردایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬زۆر كەسێكی‮ ‬راشكاو بوو‮. ‬ئەو كاتەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬لە ئەمەریكا بوو نەخۆش بوو،‮ ‬ئەو هەمیشە ئەو بارە قورسەی‮ ‬لەسەر شان بوو،‮ ‬لە لایەك نەخۆشكەوتنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬لە لایك رێكخستنی‮ ‬ئاوارەكان لە لایەك رێكخستنەوەی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬باری‮ ‬سەرشانی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬زۆر قورس بوو،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆحی‮ ‬بەرخودان و كوردایەتی‮ ‬لەناو كادیران پەروەردە دەكرد.ئیدریس بارزانی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیان بوو،‮ ‬راسپاردەی‮ ‬پێویستی‮ ‬دەدا بە جەماوەر لە دەنگی‮ ‬كوردستانەوە بۆ شۆڕش،‮ ‬بۆشایی‮ ‬زۆری‮ ‬دروست كرد‮. ‬دەشڵێ‮ "‬تایبەتمەندیی‮ ‬كەسایەتیی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬تایبەت بوو،‮ ‬لەكاتی‮ ‬پێویست‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬تووند بوو،‮ ‬لەكاتی‮ ‬ئاشتیدا كەسێكی‮ ‬ئاشتیخواز بوو‮. ‬خۆی‮ ‬دەبێت سەركردە ئەم دوو مەرجەی‮ ‬تێدا بن،‮ ‬كە‮ ‬كاك ئیدریس‮ ‬سەرجەم ئەو تایبەتمەندیانەی‮ ‬تێدا بوو كە سەركردەیەك هەیبوو‮."‬

ژیان و هەڵوێستەكانی‮ ‬شەهیدی‮ ‬هەمیشە لە‮ ‬یاد"ئیدریس بارزانی‮" ‬پڕن لە نمونەی‮ ‬زیندووی‮ ‬وەفاداری‮ ‬بەرامبەر گەلەكەی‮ ‬و رێبازەكەی‮ ‬و دۆست و پێشمەرگە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی‮. ‬سەرراستانە ژیاوە و دڵسۆزانە بە تەنگ هەركەسێكەوە بووە كە پێداویستی‮ ‬و گرفتەكانیان رووبەڕووی‮ ‬ئەوكردۆتەوە و ئەوەی‮ ‬قابیلی‮ ‬دابینكردن و چارەسەر كردن بووبێت درێغی‮ ‬نەكردووە‮. ‬مخابن ئەم كەسایەتییە ژیر و سیاسەتمەدارە سەر راست و شۆرشگێرە هەڵكەوتووە زوو مەرگ لە گەل و نیشتمانەكەی‮ ‬دوور دەخاتەوە كە بوون و مانەوەی‮ ‬ئەو پێویستییەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬گرنگ دەبێ بەتایبەتی‮ ‬لەو هەلومەرجە هەستەوەر و ئاڵۆزەی‮ ‬ئەو كات كە بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان تێدابووە‮. ‬

بەداخەوە لە كاتژمێر‮ ‬6.5 ی‮ ‬سەر لە بەیانی‮ ‬رۆژی

31/1/1987 ‮ ‬لە ناحیەی‮ "‬سلیڤانا‮"‬ی‮ ‬سەر بە شاری‮ "‬ورمێ‮"‬ی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان ماڵئاوایی‮ ‬دەكات و رۆحی‮ ‬بەرەو بەهشتی‮ ‬نەمری‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬هەڵدەكەشێ‮. ‬لە گۆڕستانی‮ ‬شاری‮ "‬شنۆ‮" ‬لە تەك گۆری‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانیی‮ ‬باوك و رابەر دەنێژرێ.بەمەرگی‮ ‬ناوەخت و ئەو كۆستەی‮ ‬مەزنەی‮ ‬كاك‮ "‬ئیدریسی‮ ‬بارزانی‮" ‬زیانێكی‮ ‬گەورە بە گەلی‮ ‬كورد و پارتی‮ ‬و بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كوردستان و بەرهەڵستكاریی‮ ‬عێراق دەكەوێت‮. ‬پاش نزیكەی‮ ‬10 ساڵ و دوای‮ ‬راپەرێنی‮ ‬بەهاری‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بریاری‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬تەرمی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬هەردوو نەمران‮ "‬بارزانیی‮ ‬نەمر و ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو‮" ‬دەدا و لە ماوەی‮ ‬6 تا 8 /10/1993 لە رێورەسمێكی‮ ‬شایان و مێژوویی‮ ‬تەرمی‮ ‬نەمران دەگوازرێتەوە خاكی‮ ‬ئازادی‮ ‬كوردستان و لە گوندی‮ "‬بارزان‮"‬ی‮ ‬زێدی‮ ‬رەسەنی‮ ‬خۆیان و مەڵبەندی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و بەرخودان بۆ دواجار بە خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان دەسپێردرێن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌