2018-02-03

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵان(عومه‌ر عه‌وڵڵا ئه‌حمه‌ئه‌مین) ناسراو به‌(عومه‌ر مه‌لازاده‌)مان پێگه‌یشت.
له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م خزم و دۆستان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم خوالێخۆشبوو عومه‌ر مه‌لا زاده‌ به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

مەسعوود بارزانی
3ـی2ـی2018

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌