2018-02-04

هیمداد عەبدوڵا

ئیدریس مەلا مستەفابارزانی‮ ‬لەساڵی‮ ‬14-3-1944لە بارزان لەدایك بووە،لەتەمەنی‮ ‬منداڵی‮ ‬لەسۆزوخۆشەویستی‮ ‬باوكی‮ ‬بەدووربووە،لەتەمەنی‮ ‬چوارساڵی‮ ‬لەگەڵ خانەوادەكەی‮ ‬لەسنووری‮ ‬بارزان دەگوازرێنەوە بۆ شارەكانی‮ ‬بەغدا،سەرەڕای‮ ‬ئەوهەمووناخۆشیەش دەخرێتەبەرخوێندن ولەسالی‮ ‬1958ئەودەرفەتەی‮ ‬بۆڕەخسا كەبەدیداری‮ ‬باوكی‮ ‬شادببێتەوە،‮ ‬لەدوای‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬قۆناغی‮ ‬دووەمی‮ ‬دەرس خوێندن دەست پێ دەكات لەژێر‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬وڕابەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬و ئەوقوتابخانەیە وایكرد كەكەسایەتیەكی‮ ‬گەورەوسیاسەت مەدارێكی‮ ‬لێهاتووبۆكوردوكوردستان پێبگەیەنێت،‮ ‬كە لە قۆناغەكانی‮ ‬گرینگی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ئیدریس بارزانی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كارا و بەرهەمداری‮ ‬هەبووەو بینیووە‮.‬

لەقۆناغەكانی‮ ‬تەمەنیشیداچەندین ئەركی‮ ‬جیاجیای‮ ‬لەلایەن بارزانی‮ ‬پێ سپێردراوە و ئەویش هەموو ئەركەكانی‮ ‬بەسەركەوتویی‮ ‬جێ بەجێ دەكات ولێهاتوویی‮ ‬وكارامەیی‮ ‬خۆی‮ ‬دەردەخات،‮ ‬هەربۆیە لەتەمەنی‮ ‬لاوێتی‮ ‬دوژمن بەومەترسیە دەزانێت و لەساڵی‮ ‬1961فەرماندەیی‮ ‬سەربازی‮ ‬ڕژێم لەمێرگەسۆر داوای‮ ‬بینینی‮ ‬دەكات ونیازیان پاك نەبوو لەو بانگهێشت كردنە ویستووبوویان دەستگیری‮ ‬بكەن،بەڵام كاك ئیدریس بەئازایەتی‮ ‬ودیبلۆماسیەتی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕزگاردەكات لەدەستی‮ ‬ڕژێم‮.‬

لەساڵی‮ ‬1964ئەركی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬پێ دەسپێردرێت لەلایەن بارزانی‮ ‬و لە‮ ‬12-5-1966‮ ‬سەرپەرشتی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن دەكات و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبێت لەسەركەوتنی‮ ‬ئەم داستانە بەناوبانگە‮.‬

كاك ئیدریس لەڕێككەوتنامەی‮ ‬11ـی‮ ‬ئازار‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬گەورەدەبینێت لەبەدەست هێنانی‮ ‬مەفەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد كەلە11-3-1970ئەنجامدرا،هەرلەهەمان ساڵ لەبەغدا هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬درا،بەڵام دوژمن بەو ئاواتەی‮ ‬نەگەیشت وكاك ئیدریس‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بوو،لەڕووی‮ ‬ئاینیەوە كاك ئیدریس تابڵێی‮ ‬كەسێكی‮ ‬دینداربووە و گشت فەرزە ئاینیەكانی‮ ‬بەجێ گەیاندووە،بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬سوڕەتەكانی‮ ‬قورئانی‮ ‬پیرۆز بەتەفسیرەوە لەبەربووە‮. ‬سەرۆك مسعودبارزانیش لەگێڕانەوەیەكدا دەفەرمووێ‮:‬

‮»‬كاك ئیدریس وێنەیەكی‮ ‬پاك و بێگەردی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوو هەموو سیفاتی‮ ‬لەودا كۆببوونەوە،‮ ‬كاك ئیدریس لەڕادەبەدەركەسێكی‮ ‬خۆڕاگربووە،‮ ‬سادە و بەقەناعەت بووە و هیوایەتی‮ ‬ماڵی‮ ‬دوونیانەبووە و بەسادەیی‮ ‬ژیاوە‮«.‬

خاوەن قسەو بەڵێنەكانی‮ ‬بووە و سەراحەت بێژ و‮ ‬ڕاستگۆبووە،‮ ‬لەگەڵ هەركەسێكدا بەزمانی‮ ‬خۆی‮ ‬و ئاستی‮ ‬تێگەیشتنی‮ ‬بەرامبەری‮ ‬قسەو هەڵسوكەوتی‮ ‬كردووە،‮ ‬دلسۆزی‮ ‬كاكەئیدریس بارزانی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕێبازی‮ ‬پارتی‮ ‬وبارزانی‮ ‬لەوپەڕی‮ ‬دلسۆزی‮ ‬بوو لەیەكێك لەوتەكانی‮ ‬ئاماژە بۆ ئەوە دەكات و دەفەرمووێ"خیانەت لەبارزانی‮ ‬تاوانێكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬خیانەتیان لەڕێبازی‮ ‬مەلامستەفابارزانی‮ ‬كرد،‮ ‬یاخود بێوەفا دەرچوون،پەشیماندەبنەوە،‮ ‬چونكە مەلامستەفا‮ ‬ڕێپێشاندەری‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بوو و خێرێكی‮ ‬گەورەی،‮ ‬بۆئەوانە هەبووە كەچەكیان لەدژی‮ ‬گەلەكەیان هەڵگرتووە‮.‬

هەموو ئەوانەی‮ ‬كە لەدونیا وەفاداربووینە لەگەڵ نەتەوە وسەرۆكە نەتەوەییەكەیان،‮ ‬من بەڕێزەوە لێیان دەڕوانم‮"‬ كاك ئیدریس‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬كاراوكاریگەری‮ ‬هەبوو لەچارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬ویەكێتی،‮ ‬رۆژی7-11-1986 ‮ ‬لەگەڵ جەلال تاڵەبانی‮ ‬كۆدەبێتەوە و بەرهەمی‮ ‬ئەم كۆبوونەوەیەش ئاشتی‮ ‬یەكریزی‮ ‬دەبێت و هەربە و هۆیە وەنازناوی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬پێ دراوە،‮ ‬لەدوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬لە‮ ‬26-5-1976 ‮ ‬بۆ دەستپێكردنەوەی‮ ‬شۆڕش،‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گەورە دەبینێت لەهەڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان‮. ‬بەداخەوە دوای 43ساڵ خەبات وتێكۆشان وماندوبوونێكی‮ ‬زۆرلەپێناوئازادی‮ ‬وسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دواجارلە31-1-1987لەگوندی‮ ‬سلیڤانالە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان دڵەگەورەكەی‮ ‬لەڵێدان كەوت و‮ ‬ماڵئاوایی‮ ‬لێكردین و چووە بەر دلۆڤانی‮ ‬خودا و حزور بارزانی‮ ‬باوك‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌