2018-02-04

رۆژنامەی‮ ‬ماركای‮ ‬ئیسپانی‮ ‬بڵاویكردەوە كە پێكانی‮ ‬تیاگۆ مۆتای‮ ‬ئەستێرەی‮ ‬پاریس سان جێرمانی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬بۆتە جێگای‮ ‬دڵەڕاوكێ و نیگەرانی‮ ‬ئۆنای‮ ‬ئیمیری‮ ‬راهێنەری‮ ‬یانەی‮ ‬دەوڵەمەندانی‮ ‬فەرەنسا،‮ ‬بەر لەیاری‮ ‬ریال مەدرید،‮ ‬كە بڕیارە هەردوو گەورە‮ ‬یانەكانی‮ ‬لیگا‮ ‬یەك و لالیگای‮ ‬ئیسپانی‮ ‬لە قۆناغی‮ ‬16ی‮ ‬یانە پاڵەوانەكان رووبەڕوو ببنەوە‮.

‬تیاگۆ مۆتا‮ ‬یاریزانی‮ ‬بەرگریكار لەپێكهاتەی‮ ‬راهێنەری‮ ‬ئیسپانی‮ ‬دوور كەوتەوە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬پێكانی‮ ‬رانی‮ ‬لە‮ ‬7ی‮ ‬مانگی‮ ‬رابردوو‮. ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬هێشتا‮ ‬یاریزانی‮ ‬ناوبراو لەپێكهاتەی‮ ‬تیپەكەیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬هاوڕێكانی‮ ‬رۆناڵدۆ دوور نەخراوەتەوە،‮ ‬بەڵام بۆ گەڕانەوەی‮ ‬كاتێكی‮ ‬زۆر تەنگە‮. ‬بەشداری‮ ‬نەكردنی‮ ‬مۆتا لەجەنگی‮ ‬هەردوو‮ ‬یانەی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬و ئیسپانی‮ ‬لەشێوەی‮ ‬لێدانێكی‮ ‬بەهێزە بۆ تیپی‮ ‬باخچەی‮ ‬شازادەكان بەهۆی‮ ‬ئەو نرخە گەورەیەی‮ ‬ناوبراو بۆ تیپەكەی‮ ‬هەیەتی،‮ ‬چونكە‮ ‬یاریزانی‮ ‬یەدەگی‮ ‬بەهەمان توانا نییە،‮ ‬لاسانا دیارای‮ ‬یاریزانی‮ ‬تازەی‮ ‬تەمەن‮ ‬32 ساڵ لەگەڵ سەرەتا لەگەڵ رین بەشداری‮ ‬كرد،بەڵام لەساڵی‮ ‬2017 تەنها‮ ‬7یاری‮ ‬ئەنجامداوە‮.

‬بەڵام ئەرژەنتینی‮ ‬گیۆڤانی‮ ‬رابیۆ و ماركۆ ڤیراتی‮ ‬جێگرەوەی‮ ‬باشن بۆ راهێنەر،‮ ‬بەڵام رانەهاتوون لەقوڵایی‮ ‬ناوەڕاستی‮ ‬یاریگا‮ ‬یاری‮ ‬بكەن،‮ ‬هەروەكو مۆتا‮. ‬بەڵام مەزندە دەكرێت مبابی‮ ‬بۆ ئەو‮ ‬یارییە ئامادە بێت دوای‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬لەپێكانەكەی‮ ‬بەرامبەر لیۆن‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌