2018-02-04

دڵشاد مستەفا وەسانی

هیچ كاتێك وەك ئێستا،‮ ‬بەغدا بەرامبەر كورد بێخەم لێی‮ ‬پاڵنەداوەتەوە،‮ ‬راستە سەیری‮ ‬رووداوەكان دەكات بۆ ئەوەی‮ ‬بزانێ بە كوێ دەگەن،‮ ‬ئایا دەرفەت بۆ كورد چ بە شەڕ‮ ‬و چ بە ئاشتی‮ ‬بێت دەرەخسێتەوە؟ چارەنووسی‮ ‬ناوچە ناكۆكی‮ ‬لەسەرەكان تەنیا بە دەست بەغداوە دەبێت‮ ‬یان كوردیش بەشدار دەبێت،‮ ‬بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا،‮ ‬بەغدا لە‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەردا دەسكەوتی‮ ‬خۆی‮ ‬چنییەوە،‮ ‬گۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬لە كورد كرد،‮ ‬با گۆڵەكە گرووپێكیش لە خۆمانی‮ ‬كردبێت،‮ ‬بە حیساباتی‮ ‬وەرزش،‮ ‬بە دەستی‮ ‬خۆشت گۆڵ لە خۆت بكەیت،‮ ‬هەر خۆت دەدۆڕێی‮ ‬و بەرامبەرت براوەیە‮.‬

هەن دوای‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر تا هێزیان تێدایە هەوڵ دەدەن سەری‮ ‬خۆمان بكوتنەوە،‮ ‬ئێستا تاڕادەیەك بەغدا وازی‮ ‬لێهێناوە،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬لە كوردستان بۆی‮ ‬دەكرێ قازانجی‮ ‬زیاترە تا ئەوەی‮ ‬بە خۆی‮ ‬بیكات،‮ ‬بۆ‮ ‬بەغدا باشترە حزبی‮ ‬كوردی‮ ‬هەموو رۆژێ هاوار بكات و بڵێ ئێمە هەڵەمان كرد،‮ ‬نەدەبوو ریفڕاندۆممان كردبا،‮ ‬هەیانە لەوە زیاتریش دەڕۆن و ئەگەر بۆیان بكرێ ئەوانەی‮ ‬بەشداری‮ ‬ریفڕاندۆمیان كردووە سزایان دەدەن‮.‬

هەوڵی‮ ‬خۆ‮ ‬بە تاوانبار و كەم زانین بەغدای‮ ‬حەساندۆتەوە،‮ ‬جا كێ هەیە وەك بەغدا بۆی‮ ‬رێكبكەوێ و نەیكات،‮ ‬حزبی‮ ‬ئێمە بەوەندەش نەوەستان،‮ ‬چاویان لەوەیە تا دۆخەكە ئاڵۆزتر بێت قازانجی‮ ‬زیاتر بكەن،‮ ‬هەندێ لەو لایەنانە رۆڵی‮ ‬ئەوە دەبینن پێشنیازی‮ ‬زیاتر گوشارخستنە سەر هەولێر‮ ‬بۆ‮ ‬بەغدا بكەن،‮ ‬بیانووی‮ ‬رادەستكردنی‮ ‬كەركووك ئەوە بوو كە پارتی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك دەبات،‮ ‬دوای‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەریش كار لەسەر ئەوە كرا كە پێشمەرگە توانای‮ ‬بەرگریكردنی‮ ‬نەبوو،‮ ‬ئەمەش بۆ‮ ‬بەغدا دەرفەتێكی‮ ‬گرنگ بوو‮. ‬ئایا ئێستا كەركووكییەكان سوود لە نەوتەكە دەبینن؟

گەورە و بچووكی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان پێیان وابوو پێویستە بەرگری‮ ‬بكرێ،‮ ‬كەچی‮ ‬نابەرامبەریی‮ ‬هێزیان كردە بیانوو،‮ ‬گوتیان بۆ‮ ‬ئەوەمان بوو كەركووك سەلامەت بێ،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬كەوتبێتە دەستێكی‮ ‬ئەمینەوە،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬چوار رۆژ لە‮ ‬20 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بڕوبیانوی‮ ‬نابەرامبەری‮ ‬هێز نەما،‮ ‬ئەو هێزەی‮ ‬لە پردێ تێكشكا،‮ ‬بە هەموو پێوەرێك لەو هێزە بە مەعنەویاتتر بوو كە بەرەو كەركووك هات،‮ ‬چونكە ئەو هێزەی‮ ‬بەرەو پردێ هات كەركووكی‮ ‬كەوتبووە دەست،‮ ‬بۆیە بە مەعنەویاتێكی‮ ‬بەرزەوە ویستی‮ ‬بەرەو هەولێر بێت،‮ ‬بەڵام لە پردێ تێكشكێندرا،‮ ‬هەروەها شەڕەكانی‮ ‬سحێلا و مەحموودیە و تەلسقۆف و‮ ‬مەخموور،‮ ‬پێیان گوتین وەستان لەسەنگەر و راگرتنی‮ ‬پەلاماری‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپا،‮ ‬بارودۆخی‮ ‬بە جۆرێكی‮ ‬دیكە گۆڕی‮.‬

ئەو گرووپە نەیویست سەركەوتنی‮ ‬پێشمەرگە ببینێ،‮ ‬ئێستاش خۆڕاگریی‮ ‬عەفرینیان لێ بۆتە بەڵا،‮ ‬ئایا ئەو هێزەی‮ ‬پەلاماری‮ ‬كەركووكیدا بەهێزتر بوو،‮ ‬یان دووەم سوپای‮ ‬ناتۆ‮ ‬كە پەلاماری‮ ‬عەفرینی‮ ‬داوە؟ بۆ‮ ‬ئەمەش دەڵێن‮ ‬یەپەگە مەشقپێكراو بوو،‮ ‬بەڵام پێشمەرگە مەشقی‮ ‬نەبوو،‮ ‬دەیانەوێ بڵێن ئیللا و بیللا پێشمەرگە خۆڕاگر نییە و كورد هەڵەیە،‮ ‬ئاخر بەغدا چۆن لێی‮ ‬بێخەم نەبێ؟

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌