2018-02-05

سازان وەهاب
هێشتا كۆتاییەكەی‮ ‬داعش وەك رێكخراوێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬گوماناوی‮ ‬لە‮ ‬یارییە نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتیەكان رانەگەیەنراوە،‮ ‬لە عێراق باس لە هەبوونی‮ ‬ژمارەیەك داعش لە ناوچە سوننەنشینەكان دەكرێت و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬چەندین ناوچەیان بەناوی‮ ‬گەڕان و بەرگریكردن لەو ناوچانە داگیركردوە و تاوانی‮ ‬تێدا ئەنجام دەدات بەرامبەر بە نەیارەكانیان،‮ ‬لە سوریا شاری‮ ‬رەقەی‮ ‬مەڵبەندی‮ ‬سەرەكی‮ ‬داعش رزگار كراوە و هیچ ئاماژەیەك بۆ كۆتاییەكەی‮ ‬داعش لە سوریا بەهەمانشێوەی‮ ‬عێراق رانەگەیەنراوە‮. ‬لەگەڵ ئەمەشدا شەڕی‮ ‬راستەوخۆ دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بەشێكی‮ ‬گرنگ بوون لەو گومانانەی‮ ‬هەبوون لە پشت دروستبوونی‮ ‬داعشەوە‮. ‬پێشبینی‮ ‬دەكرا،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬روونیش هەبوون لە سەرزاری‮ ‬بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬هاوپەیمانێتی‮ ‬دژ بە داعش،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەمریكا كە كۆتاییەكانی‮ ‬داعش واتای‮ ‬كۆتایی‮ ‬شەڕ‮ ‬نییە،‮ ‬سەقامگیری‮ ‬ناگەڕێتەوە دۆخی‮ ‬جارانی‮ ‬خۆی،‮ ‬چونكە ململانێیەكان زیاتر دەبن،‮ ‬دەكرێ ئەو بۆچوونە راست بێت،‮ ‬كە داعش شەڕی‮ ‬بەوەكالەتی‮ ‬كردووە،‮ ‬واتا ئامانجەكەی‮ ‬ئەو ململانێ و ناكۆكیە هەرێمایەتیە بێت كە توركیا و ئێران و سعودییە و چەند وڵاتێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬ناوچەكەیان خستۆتە بارێكی‮ ‬ناسەقامگیرەوە‮. ‬سوریا و ئۆپەراسیۆنی‮ ‬توركیا بۆ سەر رۆژئاوای‮ ‬كوردستان(عەفرین‮) ‬سەرەتایی‮ ‬ئەو ململانێیە تائیفیە كە ناوچەكە دەگوازێتەوە بۆ شەڕی‮ ‬راستەوخۆ،‮ ‬شەڕی‮ ‬ئێرانیش بەمانشێوەیە،‮ ‬لە رێگای‮ ‬هێزە دەرەكیەكانی‮ ‬خۆیەوە،‮ ‬وەك میلیشیاكان دەیەوێ درێژە بەو ناكۆكیانە بدات،‮ ‬واتا شەڕی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و سەفەوی،‮ ‬شەڕی‮ ‬میراتی‮ ‬كۆن و دەستگرتنەوە بەسەر ناوچەكە،‮ ‬كە ئەمریكا رێگەخۆشكەری‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئەم دۆخەیە بۆ دوو هێزە سەرەكیەكەی‮ ‬ناوچەكە‮. ‬جێ تەواو گومانە،‮ ‬ئەمریكا بەناوی‮ ‬هاوپەیمانێتی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژ بە تیرۆر،‮ ‬یارمەتی‮ ‬هێزە چەكدارەكانی‮ ‬رۆژئاوا بەتایبەتی‮(‬پەیەدە‮) ‬دەدات،‮ ‬لەهێرشكردنەسەر رۆژئاوای‮ ‬كوردستان و سوریایشدا بەبێ دەنگبوونی‮ ‬یارمەتی‮ ‬توركیا دەدات،‮ ‬ئەمە خاڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬ئەو بابەتەیە كە ئەمەریكا خوازیاری‮ ‬ئەوەیە سوریا بكاتەوە‮ ‬یاریگای‮ ‬خاوەن بەرژەوەندییەكان و راستەوخۆ بەگژیەكدا بچنەوە،‮ ‬كە تائێستا ئێران بەشێوەیەكی‮ ‬نەرم سەیری‮ ‬بابەتەكە دەكات و دڵنیایی‮ ‬ئەوەش نییە چۆن هێزی‮ ‬بۆ‮ ‬یارمەتی‮ ‬ئەسەد دروست كرد هەمان هێز بە گژ توركیا بكاتەوە،‮ ‬كە ئێستا لە رێگەی‮ ‬پەیەدەوە هەمان‮ ‬یاری‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات‮" ‬بەڵام هێشتا بەشێوەی‮ ‬فەرمیەكە هێزە میلیشیاكانی‮ ‬خۆی‮ ‬نەجوڵاندوە و ئەگەری‮ ‬زۆریش هەیە،‮ ‬چەند گرووپێكی‮ ‬وەك كەتیبەی‮ ‬سەرایا خۆراسانی‮ ‬و چەند‮ ‬یەكەیەكی‮ ‬میلیشاكانی‮ ‬شیعە بە سنوری‮ ‬موسڵ‮- ‬سوریا بەشداری‮ ‬ئەو شەڕە بكات كە چاوەڕوان دەكرێت فراوانتر بێت‮. ‬ئاگری‮ ‬شەڕی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬بەم بێدەنگیە ناوەستێ،‮ ‬ئیتر شەڕی‮ ‬سووننە و شیعە دەبێت قۆناغێكی‮ ‬نوێی‮ ‬تۆمار بكات و بەرژەوەندییەكانیان بەم‮ ‬ڕادەیە پارێزراو نابێت ئەگەر ئاگری‮ ‬شەڕەكە فراوانتر نەكەن و گۆڕەپانەكە نەكەن بە‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬ناكۆكیەكان،‮ ‬كە خودی‮ ‬ئەمریكایش ئەمەی‮ ‬خواستووە و كاریش بۆ پەرەسەندنی‮ ‬زیاتری‮ ‬ئەو ناسەقامگیرییە دەكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌