2018-02-05

له‌ باره‌گاى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه‌ریم شنگالی وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت پێشوازى له‌ جێنراڵ بیكر فه‌رمانده‌ى ئۆفیسى هه‌ماهه‌نگى ئاسایشى هاوبه‌ش له‌ عیراق له‌گه‌ڵ شاندى یاوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك  له‌ شێخ جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتاوه‌ سربست له‌زكین بریكارى وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه‌، نه‌جات عه‌لی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌شتا و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د عومه‌ر سه‌روكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌بوون، باس له‌ هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندى نێوان هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هیزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا بدرێت.
له‌لاى خۆیه‌وه‌ جێنڕاڵ بیكر گوتى: كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیرى له‌ هه‌رێمى كوردستانى به‌هێزو هێزێكى پێشمه‌رگه‌ى پێشكه‌وتوو پرۆفیشناڵ ده‌كه‌ن و به‌ڵێنى دا كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌روه‌پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌‌ڵ وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها هاوكارى و مه‌شق و راهێنان به‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌