2018-02-05

 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بروسكەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی جێبەجێكردن  کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەرێز/ سەڵاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان..
بەرێزان/ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی جێبەجێكردن..

بەبۆنەی بیست وچوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، ئومێدەوارین لەو یادەدا بە هەموو لایەك بە یەك گوتاروئیرادەی سیاسی هاوبەش بنەماكانی هاوپەیمانیەتی پتەوتر بكەین و تواناكانمان یەكبخەین بۆ بەهێزكردنی ئەو ئەزموونە و سەركەوتنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و گەیشتن بە ئامانجە رەواكان.
 
بێگومان هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان زۆر هەستیاروچارەنووسسازە، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكەیان رابپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی لە گیانفیدایی و خەبات و تێكۆشان نەكەن  و هەوڵی جیددی بدەن بۆ دەربازبوو لەو كێشەو قەیرانانەو زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێزولایەنە سیاسیەكان، دڵنیاشین لەوەی سەركەوتن هەر بۆ ئیرادەی پۆڵایینی گەلەكەمانە.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین هەر سەركەوتوو بن.. 
  
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
5/2/2018

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌