2018-02-06

رێبوار حەمەلاو شوانی
خۆراگری‮ ‬و قارەمانیی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە هەمبەر ناحەزانی‮ ‬كوردستان و ئیرادەی‮ ‬پوڵایین میللەتەكەمان و قوربانیدانی‮ ‬دەیان ساڵە تا بە ئەمرۆمان لە بەرامبەر هێرش و داگیركاری‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد بۆ سەر خاك و نیشتیمانمان سەلمێنەری‮ ‬ئەو راستییە كە‮ ‬هیچ كات لە خەبات و تێكۆشان‮ ‬سارد نابینەوە تا گەیشتن ئامانجە گەورەكەمان‮.‬
سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬كە هەمیشە خۆی‮ ‬بە پێشمەرگە و پارێزگاری‮ ‬وڵات وەسفدەكات،‮ ‬بووەتە جێگەی‮ ‬تێڕامانی‮ ‬تەواوی‮ ‬سەركردەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان،‮ ‬بارزانی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬پێگە و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬پێشمەرگە بە جیهانی‮ ‬دەرەوە بناسێنێت،‮ ‬بۆیە لایی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬و سەركردەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان پێگەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەیە و مامەڵە لەگەڵ دەكەن،‮ ‬چونكە توانیویەتی‮ ‬سەرنجی‮ ‬هەموو دنیا بخاتە سەر میللەتی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد لە چەند كێشەیەكدا،‮ ‬لەلایەك توانی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬گەورە لە ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بەدی‮ ‬بێنێت و لەلایەكی‮ ‬تریشەوە ماوەی‮ ‬3 ‮ ‬ساڵ شەڕی‮ ‬داعش و لەلایەك پرسی‮ ‬نەهاتنی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام بارزانی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬وڵات بپارێزێت‮. ‬یەكێك لەو رێبەر و سەرۆكانەیە لە بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورددا‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬دیار و بەرچاوی‮ ‬هەبووە،‮ ‬لە‮ ‬ڕابردوو و ئێستادا كەسایەتییەكی‮ ‬دیار و دیبلۆماتیكی‮ ‬هەبووە،‮ ‬من پێموایە لەم قۆناغە مێژووییە و لە بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬كەسێك كە بتوانێت بارودۆخی‮ ‬كورد بەرەوپێش ببات‮. ‬كەسایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬لە جیهان بە گشتی‮ ‬و لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و عێراق و كوردستان بە تایبەتی‮ ‬دەور و كاریگەری‮ ‬تەواو پیشانبدات و چاوی‮ ‬جیهان بخاتە سەر كورد و كوردستان‮. ‬بە دڵنیاییەوە لەناوخۆو دەرەوەش،‮ ‬كەس ناتوانێ ئەو رۆڵەی‮ ‬ئێستەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بگێڕێ و ببینێ‮. ‬ئەو رۆڵەی‮ ‬ئێستە بارزانی‮ ‬دەگێڕێت،‮ ‬جێگەی‮ ‬رێزی‮ ‬هەموو كوردێكە،‮ ‬بۆیە بوونی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ كورد و دۆزەكەی‮ ‬پێویستییە‮. ‬ئەمڕۆ دنیا بە چاوێكی‮ ‬تایبەت و رێزەوە سەیری‮ ‬بارزانی‮ ‬كردووەو دەیكات‮. ‬سەرۆك بازرانی‮ ‬لە رابردوو وداهاتووشدا گشت هەوڵەكانی‮ ‬خستۆتەگەر تا كورد بگاتە كەناڕی‮ ‬سەقامگیری‮. ‬دوای‮ ‬دەیان ساڵ خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی‮ ‬میللەتەكەمان بە رێبەرایەتی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬سەڕەرای‮ ‬نارەزایی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان لە رۆژی‮ ‬25ی9ی2017 ‮ ‬مێژووییەكی‮ ‬پڕ‮ ‬شانازیی‮ ‬چووە سەر لاپەرەكانی‮ ‬مێژوو خەباتی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەرچەندە كەوتنیە ژێر گوشاری‮ ‬ئابووری‮ ‬و هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬و بەهۆی‮ ‬خیانەتی‮ ‬گروپی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەرەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان ماوەی‮ ‬سێ مانگە كەوتە بارودۆخێكی‮ ‬هەستیارەوە،بەڵام هەر بەخێرایی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان هاتنە سەر هێڵ و تواتنیان ئەو ئابڵوقەیە تێكبشكێنن و رێگە نەدەن خەڵكی‮ ‬كوردستان لە ژێر گوشاردا بمێێتەوە‮.  ‬
گەلی‮ ‬كوردستان بەدرێژایی‮ ‬مێژوو لە تێكوشان و بەرخودان دابووە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬لە ناوبردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە خاك و خەڵكەوە،‮ ‬بەڵام خەڵكی‮ ‬كوردستان توانیویەتی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬لە بوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات و رووبەڕووی‮ ‬هێرش و پەلاماری‮ ‬دوژمنان و داگیركەران ببێتەوە و دوای‮ ‬هەر كەوتنێك بە گڕوتینێكی‮ ‬نوێوە هەڵسێتەوە‮. ‬گەلی‮ ‬كوردستان كورد‮ ‬یەكێكە لەگەلە دێرینەكانی‮ ‬ئەم ناوچەیە و تائێستا خاوەنی‮ ‬كیان و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ نییە،‮ ‬هەموو نەتەوەكانی‮ ‬ئەم دەڤەرە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتن،‮ ‬كەچی‮ ‬كوردستان بەپێی‮ ‬رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و بەرژەوەندی‮ ‬زلهێزان چەندین جار دابەشكرایە سەر نەتەوە سەردەستەكانی‮ ‬عەرەب و فارس و تورك و بە دەوڵەتەكانیەنەوە لكێندرا،‮ ‬لە مێژیندا كورد بۆ ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬و سەربخۆیی‮ ‬چەندین هەلی‮ ‬بۆ گونجاوە،‮ ‬لە بارترین هەل لەپەیمانی‮ ‬سیڤەری‮ ‬ساڵی‮ ‬1920 ‮ ‬بوو كە تیایدا كورد لەپاش ساڵێك خۆبەڕێوەبردن ببێتە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆی،‮ ‬كەچی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬لۆزانەوە لەساڵی‮ ‬1923 ‮ ‬ئەو خەونەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لەباربرا‮. ‬
‮ ‬گەر هەڵوەستەیەك لە سەر مێژوویی‮ ‬ئاشتیخوازانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە كوردستاندا بكەین بۆمان روون دەبێتەوە،‮ ‬كە چۆن خانەوادەی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ بنیادنانی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و رێزگرتن لە هاووڵاتی،‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬مرۆڤ بوون نەك لەسەر بنەمای‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬یان ئایینی‮. ‬هەر بۆیە پێموایە ئەم پاشخان و رابردووە و ئەو ژینگە دەروونیە،‮ ‬وایكردووە كەسێكی‮ ‬ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستی‮ ‬وەك بەڕێز مەسعود بارزانی‮ ‬بێتە بەرهەم‮. ‬بارزانی‮ ‬وەك رابەر و كەسایەتیەكی‮ ‬دیار و كاریگەر لە دروستكردنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا سەیر دەكرێت‮. ‬بارزانی‮ ‬لەوەتەی‮ ‬دەستی‮ ‬بە خەباتی‮ ‬رزگاری‮ ‬و ئازادی‮ ‬كردووە،‮ ‬بۆ ئەوە كاری‮ ‬كردووە ئاشتی‮ ‬بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی‮ ‬كورد لەسەر خاكی‮ ‬خۆی‮ ‬بە ئاشتیو دوور لە چەوساندنەوە بژیت‮. ‬هەرگیز بڕوای‮ ‬بە شەڕ‮ ‬و توندوتیژی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بۆیە چەندین خەڵاتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە بواری‮ ‬ئاشتی،‮ ‬لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە پێی‮ ‬بەخشراوە،‮ ‬گرنگترینیان خەڵاتی‮ ‬نۆبلی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و خەڵاتی‮ ‬پەیمانی‮ ‬باكوری‮ ‬ئەتلەنتیكە‮. ‬لەبەر رۆڵی‮ ‬كاریگەر و ئاشتیخوازانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراق و رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی‮ ‬و سەرنجەكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬رادەگیرێ‮. ‬وڵاتانی‮ ‬خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬ئەمەریكا و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬ناچارن پەنا بۆ بارزانی‮ ‬بێنن،‮ ‬بۆ هەموو تەنگژەیەك بە تایبەت ئەو كێشەو تەنگژانەی‮ ‬لە عێراقدا روو دەدەن،‮ ‬داوا لە بارزانی‮ ‬دەكەن دەستپێشخەری‮ ‬نوێ بخاتە روو،‮ ‬تەنها بارزانی‮ ‬بە رزگاركەری‮ ‬بارودۆخە ناهەموارەكان دەزانن،‮ ‬كە زۆرینەی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراقیش بە كوردو عەرەبی‮ ‬شیعە و سوننەوە متمانەی‮ ‬پێ دەكەن‮. ‬
هەمووان ئەو راستیە دەزانین،‮ ‬بەر لە بریارو وتاری‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬وڵاتە زلهێزەكان لایان وابوو هەوەكو مێژووە رابردووەكان دەتوانن كورد وەكو سەربازێكی‮ ‬ونی‮ ‬خۆیان بەكاربهێنن و لەگەڵ كۆتایی‮ ‬خواست و پێویستیەكانی‮ ‬خۆیان كۆتاییش بەخواستی‮ ‬كورد بهێنن،‮ ‬بەڵام زەنگی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان و پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬جارێكی‮ ‬ترپەیماننامەی‮ ‬سایكسبیكۆی‮ ‬هێنایەوە سەر میزی‮ ‬گفتوگۆو سەكۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و بەواتایەكی‮ ‬تر جارێكی‮ ‬تر ئەو پەیمانامەیە هاتەوە سەر مێزی‮ ‬دیالۆگی‮ ‬نێودەوڵەتی‮. ‬سەركەوتنی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئەو كارتەیە كە كورد خستیە ناو گۆرەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬بەدڵنیاییەوە ژیرانە بەكارهێنانی‮ ‬ئەو كارتە بەرهەمێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەبێ بۆ كوردستان و كورد و نابێ لەبارببرێ‮. ‬هەربۆیە بەچاكی‮ ‬دەزانم ئەو بایەخەی‮ ‬كە ریفراندۆم و ئەنجامەكەی‮ ‬هەیانە وەك كارتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كاڵ و كرچ نەكرێ و ببرێتە سەرمێزی‮ ‬گفتوگۆ و دیالۆگی‮ ‬نێودەوڵەتی‮. ‬ئەگەر ئێستا لە رێگەی‮ ‬گوشاری‮ ‬ئابووری‮ ‬و ئابڵوقەدانەوە دەیهەوێت كورد ناچار بكات پاشگەز بێتەوە،‮ ‬بەڵام ئەو ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بووە مێژوو و تاپۆیەكی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬بۆ كورد وكوردستان و بەكەس ناسڕێتەوە‮. ‬
ئێستا دەبینین رۆژانە هەموو لایەنەكان پەنا بۆ بارزانی‮ ‬دێنن و داوای‮ ‬لێ دەكەن‮ ‬چارەسەرێك بۆ تەنگژەی‮ ‬عێراق بدۆزێتەوە‮. ‬بارزانی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردیش هیوا و ئومێدێكی‮ ‬گەشە لە دڵ و دەروونی‮ ‬هەموو كوردێكدا،‮ ‬هەتا ئەوانەش كە لە رووی‮ ‬سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی‮ ‬بیر دەكەنەوە،‮ ‬هەر بۆیە بارزانی‮ ‬كەسایەتیەكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەیە لەدروستكردنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا‮. ‬بە دڵنییاییەوە گشت ئەو بانگهێشت فەرمییانە بۆ ئەوروپا و دواتر ئێران و ئەمەریكاش سەركەوتنێكی‮ ‬گەورە و ئایندەیەكی‮ ‬گەش لە چاوەڕوانی‮ ‬میللەتەكەمان دەكات‮. ‬هەموو ئەوانەش بۆ حیكمەت و سیاسیەت و دیپلۆماسی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەگەرێتەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌