2018-02-06

شێركۆ حەبیب
دەستوور بنەمای‮ ‬سەرەكی‮ ‬حوكمران و داڕشتنی‮ ‬یاسایە،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬پەیرەوكردنی‮ ‬دەسەڵاتێكی‮ ‬دادپەروەرانە و‮ ‬یەكسانی‮ ‬لە نێوان پێكهاتەكان و هاووڵاتی‮ ‬هەروەڵاتێك،‮ ‬بەمەرجێك بەشێوازێكی‮ ‬دروست پیادە بكرێت‮. ‬لە وڵاتی‮ ‬عێراقی‮ ‬فرە نەتەوەیی‮ ‬لەسەر دەمی‮ ‬پادشایەتی‮ ‬واتە هەر لە میانەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دەستوور بوونی‮ ‬هەبووە،‮ ‬و‮ ‬یەكەم دەستوور لە ساڵی‮ ‬1925‮ ‬بریاری‮ ‬لەسەر دراوە و تا دەكاتە ساڵی‮ ‬2005‮ ‬چەندین جار دەستوور گۆراوە و هەموار كراوە،‮ ‬دوور لە خواست و بریاری‮ ‬میللەت،‮ ‬تاوەكو سالی‮ ‬2005‮ ‬دوای‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬عێراق لە رژێمی‮ ‬سەددام دەستورێكی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬لەلایەن زۆرینەی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق دەنگی‮ ‬لەسەر درا،‮ ‬بەو هیوایەی‮ ‬عێراقێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬بونیاد بنرێ،‮ ‬لەسەر بنەماكانی‮ ‬ئەو دەستوورە،‮ ‬كە‮ ‬یەكسانی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬و ئازادی‮ ‬لەسەر جەم وڵات بچەسپێت‮. ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەگەرمی‮ ‬دەنگی‮ ‬بۆ ئەو دەستوورە دا،‮ ‬و ئەگەر كوردستانیان نەبوونایە مەحاڵ بوو دەستوور بكەوێتە بواری‮ ‬جێ بەجێ كردن‮ ‬یا دەنگی‮ ‬زۆرینە بەدەست بهێنێت،‮ ‬هەڵبەتە ئەم پێشوازیە گەرمە‮ ‬و دەنگدانی‮ ‬كوردستانیان دەگەرێتەوە بۆ تێروانین و هەستكردن بە دڵسۆزی‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬سەرجەم عێراقییەكان لە وڵاتێكی‮ ‬ئازاد و ئارام،‮ ‬و بەتایبەتی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە چواچیوەی‮ ‬عێراقێكی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬فیدراڵ،‮ ‬كە هەر لەسەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەولەتی‮ ‬عێراق كورد دووجاری‮ ‬زولم و ناداپەروەری‮ ‬هاتووە‮. ‬بەڵام ئەو ئارەزوو و خواستەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد لە دوای‮ ‬ئەو زیان و قوربانییە و هەوڵەكان بۆ دابینكردنی‮ ‬مافەكان و پێكەوە ژیان و تەبایی،‮ ‬بەدی‮ ‬نەهات بەڵكو بە شێوازی‮ ‬جیاواز هەمان تاوان دژ بە گەلی‮ ‬كورد ئەنجام درا،‮ ‬ئەمەش وای‮ ‬كرد كوردستانیان لە پرۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بە ئازادانە سەربەخۆی‮ ‬هەڵبژێرن بۆ ئەوەی‮ ‬كارەساتی‮ ‬تری‮ ‬نەخوازیار دووجاری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان نەبێتەوە،‮ ‬و بتوانن بە ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬لەسەر زێدی‮ ‬خۆیان بژیەن و پەیوەندی‮ ‬برایانە و دۆستانە لەگەڵ عێراق دروست بكەن،‮ ‬دوور لە شەڕ‮ ‬و گرفت‮. ‬بەڵام حكومەتی‮ ‬ناوەند دوور لە هەموو برگەكانی‮ ‬دەستوور و‮ ‬یاسا رەفتاری‮ ‬لەگەڵ ئاكامی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬كرد،‮ ‬هەروەك پێشەی‮ ‬هەمیشەی‮ ‬پابەندی‮ ‬خۆی‮ ‬بەدەستوور دووپات كردووە،‮ ‬كە تاوەكو ئیستا پابەندی‮ ‬برگەیەكی‮ ‬دەستوور نەبووە،‮ ‬بەڵكو زیاتر لە‮ ‬60‮ ‬برگەی‮ ‬دەستووری‮ ‬پێشیل كردووە،‮ ‬و تەنیا بۆ كاری‮ ‬ریگلام لە دەزگاكانی‮ ‬راگەیاند پابەندی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ دەستوور رادەگەیەنێ،‮ ‬تەنانەت لە دوای‮ ‬رۆژە خیانەتەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر كە رای‮ ‬گەیاند هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان جیاوزیان نییە لەگەڵ سەرجەم هاووڵاتیانی‮ ‬عێراق،‮ ‬و لەمەش دەستووریان بەلاوە ناوە و جیاوازیان لە نێوان كورد و پێكهاتەكانی‮ ‬دیكە كردووە،‮ ‬بەداگیركردن خاكی‮ ‬كورد و هەوڵی‮ ‬شێواندنی‮ ‬دیمۆغرافی‮ ‬ناوچە كورد نشینەكان هەر وەك رژێمەكانی‮ ‬پێشتر،‮ ‬دوور لە هەموو بەها دەستوور و‮ ‬یاساكان،‮ ‬ئەمە جیا لە كارەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەند لە دژی‮ ‬كورد هەروەك بڕینی‮ ‬مووچە و جێ بەجێ نەكردنی‮ ‬برگەكانی‮ ‬دەستوور،‮ ‬ئیستاشی‮ ‬لەگەڵ دابێت حكومەتی‮ ‬ناوەند تەنیا لە هەوڵی‮ ‬كات بەفیرۆدانە و‮ ‬یەك بەڵێن جێ بەجێ ناكات لە هەناردنی‮ ‬مووجە و بووجە بۆ كوردستان،‮ ‬جگە لە بریارە نایاسایەكانی‮ ‬دیكەی‮. ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬نیگەرانییە هەندێ لایەنی‮ ‬كورد بۆ مەرامی‮ ‬تایبەتی‮ ‬یا كەسایەتی‮ ‬یا حزبایەتی‮ ‬لەهەوڵی‮ ‬زیاتر ئاڵۆزكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەردوو لایەنن،‮ ‬و ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ دوا كەوتنی‮ ‬هێوركردنەوەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬پەیوەندییەكان‮. ‬ئەو رەفتار و كردەوانەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەند پیادەی‮ ‬دەكات دوورە لە پابەند بوون بە دەستوور و جێ بەجێكردنی،‮ ‬و مەحاڵە دەستوور بەو شێوازە جێ بەجێ بكرێت،‮ ‬و ئەمە شێوازی‮ ‬پابەند بوون بە دەستوور نییە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌