2018-02-06

بڕیارە لەداھاتوویەکی نزیکدا کاری لیژنەکانی بەغداد لەھەرێمی کوردستان کۆتایی بێت و ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراقیش کۆببنەوە.

عەباس بەیاتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا لیژنەکان کار لەسەر ئەو دۆسێیانە دەکەن کەپەیوەندییان بەدەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە ھەیەو لەداھاتوویەکی نزیکیشدا کاری سەرجەم ئەو لیژنانە کۆتایی دێت، ئاشکرایکردووە، دوای کۆتایی ھاتنی کاری لیژنەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان بە بەشداری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەفدی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت کەتێیدا لەسەر بنەمانی راپۆرتی لیژنەکان بابەتە ئاڵۆزەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد چارەسەر دەکرێن و سەرجەمیان یەکلایی دەکرێنەوە.

عه‌باس به‌یاتى كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى حزبى ده‌عوه‌یه‌ و كه‌سێكى نزیك له‌ عه‌بادییه‌، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سیاسیى گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.

به‌یاتى گوتوویه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیى نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دواى ته‌واوبوونى كارى ئه‌و لیژنه‌ ته‌كنیكییانه‌ ده‌بێت كه‌ ئێستا له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كار ده‌كه‌ن.

ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ى ده‌عوه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌ كۆبوونه‌وه‌ سیاسییه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌پێى كارى لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كان، كۆتا به‌كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌هێنرێت، به‌ تایبه‌تى وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌ “بارودۆخێك باش له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ و هه‌ردوولا ئاره‌زوویان هه‌یه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.

چه‌ند ساڵێكه‌ كێشه‌ى دارایى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا هه‌یه‌، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غدا بڕاوه‌، دواى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆییش كۆمه‌ڵێك سزا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ به‌سه‌ر كوردستان سه‌پێنراوه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌