2010-05-17

خەبات‮: ‬ئاسۆ عەلی‮ ‬فەرەج

هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان لەوە تێگەیشتوون،‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئاستی‮ ‬ئێراق و كوردستان،‮ ‬بێ ئومێدییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬بە دوژمنانی‮ ‬كورد و ئەوانەی‮ ‬تەواوكەری‮ ‬هەوڵی‮ ‬دوژمنان لە كوردستان بەخشی،‮ ‬بەڕادەیەك بۆ تۆڵەكردنەوە لەسەركەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬پەناببەنە بەر كوشتن و تیرۆركردنی‮ ‬قوتابیەكی‮ ‬زانكۆ،‮ ‬هەر بە بەرنامە و پیلانی‮ ‬نەوشیروان لەگەڵ تیرۆركردنی‮ ‬قوتابیەكەدا پەنجەی‮ ‬تۆمەتیان بۆ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان راكێشا،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لێكۆڵینەوەكان هێشتا لە قۆناغی‮ ‬وردبوونەوەیە،‮ ‬ئەوان هەموو میدیا ناڕاست و چەواشەكارییەكانی‮ ‬خۆیان بەكارهێنا،‮ ‬بەڵام سەرئەنجام دیارە بارەكە لەبەرژەوەندی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە و لە بەرژەوەندی‮ ‬ئەواندا نییە،‮ ‬چونكە هەندێك سەرەداو باس لەوە دەكەن نەوشیروان مستەفا داهێنەری‮ ‬تیرۆر لە كوردستان دەستی‮ ‬لە رووداوەكە هەبێت‮.‬
سەركەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكان،‮ ‬ترسێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دروستكردووە،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬دەیەوێ لەو شوێنانەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كەمی‮ ‬هێناوە لەرووی‮ ‬میكانیزمی‮ ‬كاركردنەوە پێداچوونەوەیەك بكات و بڕواتەوە ناو جەماوەر بۆ ئاشنابوون لە كێشەكانیان،‮ ‬چونكە هەڵبژاردنی‮ ‬پارێزگاكان نزیكبوونەتەوە،‮ ‬نەوشیروان هەڵمەتەكەی‮ ‬بەم كردە تیرۆریستیە دەستپێكرد،‮ ‬كاكەمین نەجاڕ‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬16ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئاماژەی‮ ‬بەوەدا،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەم هەڵبژاردنەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬ئێراق سەركەوتنی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەدەستهێنا و لەماوەیەكی‮ ‬دیكەدا دەچینەوە ناو هەڵبژاردنێكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬ئەمەش وایكرد هەوڵە كۆنەكانیان بەرامبەر پارتی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە چڕ‮ ‬بكەنەوە و دژی‮ ‬پارتی‮ ‬بووەستنەوە و نەوشیروان دەیەوێ سلێمانی‮ ‬كۆنترۆڵ بكات و پەرە بە ناوچەگەرێتی‮ ‬بدات،‮ ‬ئێستاش دەزانێت و دەترسێت پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە گڕوتینەوە لە سلێمانی‮ ‬و سەرجەم شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان دەستبەكاردەكاتەوە و زیاتر دەچێتەوە ناو كێشەكانی‮ ‬هاووڵاتیانەوە‮. ‬بۆیە هەوڵدەدات ئەگەرچی‮ ‬پێشی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬رێگە بكرێت لەو سەركەوتنانەی‮ ‬پارتیمان‮.‬
تیرۆركردنی‮ ‬جوانەمەرگ سەردەشت عوسمان بەرنامەیەك بوو بۆ لێدان لە ئەمنیەتی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬نەوشیروان و وردەواڵەكانی‮ ‬یەكسەر پارتیان تۆمەتباركرد،‮ ‬كاكەمین نەجاڕ،‮ ‬بە مەنتیقی‮ ‬وەڵامێكی‮ ‬نەوشیروان دەداتەوە و دەڵێت‮: ‬تیرۆركردنی‮ ‬كاكە سەردەشت ئەگەر بەوردی‮ ‬تەماشای‮ ‬بكەین و بەمەنتیق لێكدانەوەی‮ ‬بۆ بكەین،‮ ‬دەبینین ئەوان‮ (‬نەوشیروانیەكان‮) ‬یەكسەر لەگەڵ رووداوەكە بەرنامەیان هەبووە و شك و گومانیشم هەیە ئەوان دەستیان تێدا هەبێت،‮ ‬پارتی‮ ‬لە ئێرە حاكمە و هەموومان دەزانین كەسیش نایەت لە ماڵەكەی‮ ‬خۆیدا ئاژاوە و پشێوی‮ ‬دروست بكات،‮ ‬بۆ پارتی‮ ‬یەكێك لە هەولێر بڕفێنێ دەیباتە مووسڵ و گومان و پرسیار بخاتە سەر ئەمن وئاسایشی‮ ‬خۆی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬گومانی‮ ‬زۆرم هەیە ئەوان دەستیان هەبێت لە تیرۆركردنەكە،‮ ‬یەكسەر لەگەڵ شەهید بوونی‮ ‬دەستیان كرد بە تۆمەتباركردنی‮ ‬پارتی‮ ‬و ئەمەش بە پیلانی‮ ‬نەوشیروان دەزانم‮.‬
زۆر لایەنی‮ ‬دەرەكی‮ ‬بەهاوكاری‮ ‬لایەنی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬دەیانەوێ لە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بدەن،‮ ‬بەڵام هەمیشە خەڵكی‮ ‬كوردستان وەڵامیان هەبووە بۆ ئەو هەوڵە نەزۆكانە،‮ ‬كاكەمین نەجاڕ‮ ‬لەمبارەیەوە گوتی‮: ‬ئەوان مەبەستیانە لە لێدانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێت ئەوە بزانین دەستی‮ ‬دەرەكییشی‮ ‬لەگەڵدایە،‮ ‬دەستی‮ ‬دەرەكیش نایەوێ پارتی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬باڵادەست بێت،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەڵبژاردندا‮ ‬‭%‬70ی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هێنا و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش زۆرترین كورسییەكانی‮ ‬ئەم خولەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬هێنا،‮ ‬دەستی‮ ‬دەرەكیش دەیەوێت لە بزووتنەوەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد بدات،‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬كوردیش خاوەندارێتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بۆیە دێن لە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەدەن و لە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش دەدەن،‮ ‬بۆیە ئەوان لێرەوە دەست پێدەكەن،‮ ‬كەكەمین نەجاڕ‮ ‬وەك وەبیرهێنانەوەیەك بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان ژیانی‮ ‬نەوشیروان مستەفا بە بەل بەلە ناو برد و لەوبارەیەوە گوتی‮: ‬ئەگەر سەیری‮ ‬ژیانی‮ ‬نەوشیروان مستەفا بكەین هیچ دێرێكی‮ ‬نییە لەبەرژەوەندی‮ ‬كورد بێت،‮ ‬هیچ هەوڵ و كۆششێكی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكگرتنەوەی‮ ‬ماڵی‮ ‬كورد نەبووە،‮ ‬هەموو ژیانی‮ ‬خەریكی‮ ‬بەل بەلە و فەوزا و تێكدان بووە‮.‬
تیرۆركردن بەشێك بووە لە هەوڵە بەردەوامەكانی‮ ‬نەوشیروان مستەفا،‮ ‬چونكە ئەو لەسەرەتایی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان دەستیكرد بە تیرۆكردنی‮ ‬كادیر و پێشمەرگەكانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬لەمبارەیەوە كاكەمین نەجاڕ‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬16ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان رایگەیاند،‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان بەرنامەی‮ ‬نەوشیروان مستەفا ئەوە بوو دەستیكرد بە تیرۆركردنی‮ ‬كادیرەكانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬باشە ئەوان تاوانیان چی‮ ‬بوو؟ تاوانیان ئەوە بوو خەبات و بەرگرییان بۆ كورد كردووە‮. ‬رابردووی‮ ‬ئەوان دیارە و ئەوەیە،‮ ‬خەڵكی‮ ‬دیكەش سوود لەم رەفتارەی‮ ‬ئەوان دەبینێت،‮ ‬پەرلەمانتارەكانیان لێرەوە چوونە سلێمانی‮ ‬بۆ بەشداریكردن لەو فەوزایەی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬باشە بۆ لە نێو هۆڵی‮ ‬پەرلەمان كار ناكەن،‮ ‬ئەمە نیشانەی‮ ‬ئەوەیە كە دژی‮ ‬پارتی‮ ‬هەوڵ و كۆشش دەكەن،‮ ‬باشە كاك فەرەنسۆ هەریری‮ ‬شەهید كرا بۆچی‮ ‬ئەوان خۆنیشاندانیان نەكرد‮.‬
نەوشیروان مستەفا لەوە گەیشتووە بۆ لێدانی‮ ‬سەركەوتن و دەستكەوتەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموركراتی‮ ‬كوردستان و سەرۆك بارزانی‮ ‬خەڵكێكی‮ ‬زۆر هەیە لە دەرەوە هاوكاری‮ ‬دەكەن،‮ ‬لەمبارەیەوە بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬16ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان رایگەیاند،‮ ‬راستە هەرێمی‮ ‬كوردستان جێگایەكی‮ ‬ئارام و ئەمنیەتی‮ ‬تێدا پارێزراوە،‮ ‬بەس هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بەشێكە لەئێراق،‮ ‬هەموو رۆژ لە شارەكانی‮ ‬ئێراق كردەی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬دەكرێت و خەڵك دەكوژرێت،‮ ‬باشە ئەم هەڵایەی‮ ‬نەوشیروان چییە؟ داوا دەكەن وەزیری‮ ‬ناوخۆ دەست لەكاربكێشنەوە و دەزگاكانی‮ ‬ئەمنی‮ ‬دەست لەكار بكێشنەوە؟ ئەمە كەی‮ ‬شتی‮ ‬وا هەبووە و دەبێت،‮ ‬ئەمە مەبەستیان بەرنامە و نیەتیانە كە دورستكردنی‮ ‬ئاژاوە و فەوزایە،‮ ‬نیەتیان ئەوەیە ئەو سەركەوتنەی‮ ‬بەدەستی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬هاتۆتە ئاراوە تێكی‮ ‬بدەن،‮ ‬خەڵكیش هەیە بۆ ئەم مەبەستە پشتگیری‮ ‬نەوشیروان مستەفا بكات‮.‬
هەولێر،‮ ‬وەك پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پایتەختی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و ئارامی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬هەمیشە ئەوەیان لەبەرچاوە چۆن نەوشیروان مستەفا بەردەوام سوكایەتی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬ئەم شارەوە كردووە،‮ ‬كاكەمین نەجاڕ‮ ‬لەوبارەیەوە پێراگەیاندین،‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەولێر بەهێزتر دەبێت كاتێك نەوشیروان بەم رەفتارە ناشیرینە هێرش دەكاتە سەر شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬لە دوای‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬راستییەكان دوای‮ ‬ئەنجامی‮ ‬لێكۆڵینەوە،‮ ‬ئەوا خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر زیاتر خۆشەویستی‮ ‬ورێز و پەیوەندییان زیاتر دەبێت لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەولێر ئەگەر لەگەڵ سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬نەبن،‮ ‬هەرگیز لەگەڵ نەوشیروان مستەفا نابن،‮ ‬ئەو هیچی‮ ‬بۆ هەولێر نەكردووە و جگە لە سووكایەتیكردن بە شاری‮ ‬هەولێر و دەیگوت‮: ‬هەولێر كوێ پیرۆزە و بۆ شەڕی‮ ‬تێدا نەكرێت،‮ ‬ئەگەر ئەو بەنیازی‮ ‬ئەوە بێت پەیوەندی‮ ‬نێوان خەڵكی‮ ‬هەولێر و پارتی‮ ‬كاڵ بكاتەوە،‮ ‬ئەوە سەهووە وپێناكرێت،‮ ‬چونكە هەولێر پارتی‮ ‬هەڵبژاردووە و پارتیش لەخزمەتكردنی‮ ‬هەولێر كەمتەرخەمی‮ ‬نەكردووە‮.‬
دوای‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬زۆرێك لەراستییەكان خەڵكانێكی‮ ‬زۆر پاشەكشەیان لە پشتگیریكردنی‮ ‬نەوشیروان مستەفا كرد،‮ ‬چونكە ئەوان دەزانن نەوشیروان ئەوانی‮ ‬بۆ‮ ‬یاری‮ ‬بەكارهێناوە،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬16‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كاكەمین نەجاڕ‮ ‬لەمبارەیەوە گوتی‮: ‬دوای‮ ‬ئەوە هەڵایەی‮ ‬نەوشیروان،‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەیاننامەكی‮ ‬دەركرد و رۆژنامەنووسان و چین و توێژەكانی‮ ‬كوردستان بە دەنگ هاتن،‮ ‬ئەوا كەمێك پاشەكشەیان كرد،‮ ‬من پێشوازیم لە كۆمەڵێك قوتابی‮ ‬كرد،‮ ‬كە پاشەكشەیان كردووە لەو ئامانج و هەوڵە ناشیرینانەی‮ ‬نەوشیروان پەشیمان بوونەتەوە و باسی‮ ‬ئەوەیان كرد،‮ ‬كە نەوشیروان بۆ ئامانجی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان ئەوانیان بەكارهێناوە و ئێستا تێگەیشتوون و پەشیمان بوونەتەوە‮.‬

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌