2018-02-07

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌ تۆپبارانكردن ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی خورماتوو ده‌ستیپێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 7-2-2018ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ به‌رزاییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی خورماتوو ده‌ستیپێكردووه‌و سه‌ره‌تا تۆپخانه‌كانی هێزه‌كانی عێراق سنووری گونده‌كانی خورماتوویان بۆردومانكردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گوتیشی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شدار نین، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نها هه‌ماهه‌نگییه‌ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شوێنی دیاریكراوی خۆیان له‌و شوێنانه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه‌ له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش دژی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌یه‌ به‌ ئاڵا سپییه‌كه‌ ناسراون .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌