2018-02-08

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/2/2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە لەبەر بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان و لەبەر ئەوەی لەماوەی ڕاگرتنی کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر بەھۆی گواستنەوەوە، ھەندێک لە ھاووڵاتییان کارەکانیان دوا کەوتووە، بۆیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم دواکەوتنە، بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر بریاری دا بە کارکردن لە ڕۆژانی شەممە کە پشووی فەرمییە، تا سەرجەم کارەکانی ھاووڵاتییان تەواو دەبێت.

لە ئاگادارییەکەدا داوا لەو ھاوولاتییانە کراوە، کە ساڵیانەیان بەسەر چووە، یان دەیانەوێت گواستنەوەی مولکییەت بکەن، یان ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن لە ڕۆژانی شەممە بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌