2018-02-09

دانا وایت، گوتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) رای گەیاند، وڵاتەکەی لە پشتیوانييەکان ھێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) بەردەوام دەبێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وایت، جەختی کردەوە، ئەمریکا نایەوێت شەڕ لەدژی سووریا بکات، بەڵام ھێشتا داعش لەناو نەچووە و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتيوانيیەکانی بۆ ھەسەدە.

سەبارەت بە داھاتووی سووریا گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رای گەیاند، دیپلۆماتکار و سیاسیيەکان بڕیار لەسەر داھاتووی ئەو وڵاتە دەدەن.

 پاش هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا، تورکیا و سووریا بەهۆی ئەوەی پاڵپشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات و یەپەگە دەکات، بەرەو ئاڵۆزی چوون.

بەهۆی هێرشێکی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ سەر (هەسەدە)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە لە تۆلەی ئەو هێرشەدا چەند بنکەیەکی سوپای سووریایان کردە ئامانج و بەو بۆنەوە زیاتر لە 100 سەربازی سووریا کوژران.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌