2018-02-12

شاندی پەرلەمانی کوردستان گەیشتە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و بەرپرسێکی کانتۆنەکەش روونکردنەوە دەدات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (هاوار نیوز)، شاندی پەرلەمانی کوردستان شەوی یەکشەممە 11/2/2018 گەیشتووەتە عەفرین و سەدان کەس لە خەڵکی شارەکە لە پێشوازییان دابوون.

هێڤی مستەفا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کانتۆنی عەفرین لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندەکە، رایگەیاندووە، سەردانەکە هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و یەکریزیی کوردی.

ئەو پەرلەمانتارانە، کە نوێنەرانی پێنج پارتی کوردستانی دەکەن، دەیانەوێ لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی عەفرین بن دوای هێرشی سوپای تورکیا و زانیارییەکان بگەیەننەوە بە پەرلەمانی کوردستان.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌