2018-02-13

شێركۆ حەبیب‮ ‬

رۆژی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان تاوەكو ئیستا دیاری‮ ‬نەكراوە،‮ ‬بەڵام دەبینین هەندێ لایەن خەریكی‮ ‬پرۆپاگەندەی‮ ‬هەڵبژاردنن،‮ ‬و هێرشكردنە سەر حكومەتی‮ ‬هەرێم و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تۆمەتكردنی‮ ‬حكومەت كە لە ماوەی‮ ‬27‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو هیچ كارێكیان ئەنجام نەداوە،‮ ‬و زیاتر رووی‮ ‬توومەتەكان لە پارتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬و بە حوكمرانی‮ ‬بنەماڵە باسی‮ ‬لێوە دەكەن،‮ ‬هەروەك ئەوەی‮ ‬حكومەت تەنیا حكومەتی‮ ‬پارتی‮ ‬بێت و لایەنەكانی‮ ‬تر هیچ رۆڵێكیان نەبێت لە حكومەت‮.‬

لێرەدا من نامەوێت بەشان و باڵی‮ ‬حكومەت دا بڵێم،‮ ‬وكەسیش نگۆڵی‮ ‬لەوە ناكات كە گەندەڵی‮ ‬هەیە،‮ ‬گەندەڵی‮ ‬لە هەموو وڵاتێكی‮ ‬ئەم جیهانە هەیە،‮ ‬هیچ حكومەتێك نییە كە گەندەڵی‮ ‬تێدا نەبێت،‮ ‬بەڵام لەوانەیە لە كوردستان گەندەڵییەكە فراوان تر بێت،‮ ‬بێگومان گەندەڵی‮ ‬لە كارەكانی‮ ‬حكومەت هەیە،‮ ‬هەر لە خانەنشینكردنی‮ ‬كەسانێك بە پلەی‮ ‬بریكاری‮ ‬وەزیر،‮ ‬وەزیر و سەرۆك وەزیران،‮ ‬بەبێ بنەمایەكی‮ ‬یاسای،‮ ‬یا خانەنشینكردن بە پلەی‮ ‬جۆراو جۆر بێ ئەوەی‮ ‬ئەو كەسانە رۆژێك خزمەتی‮ ‬وەزیفیان هەبوو بێت،‮ ‬تەنانەت هەزاران بە پلەی‮ ‬سەربازی‮ ‬جۆراو جۆر خانەنشینكراون رۆژ كارێك پێشمەرگایەتیان نەكردووە،‮ ‬هەزاران لە ئەوروپا بە پلەی‮ ‬جۆراو جۆر خانەنشین كراون بەبێ هێج رێنمایەكی‮ ‬یاسای،‮ ‬ئەمە سەرجەم حزبەكان دەگرێتەوە،‮ ‬و بابەتی‮ ‬دیكەش‮.‬

ئەوەی‮ ‬لێرە گرنگە ئاماژەی‮ ‬پێبگەین كەسانێك بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خودی‮ ‬خۆیان و پرۆپاگەندەی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬خەریكی‮ ‬هێرش كردنە سەر حكومەت و پارتین،‮ ‬ئەوانە دیارن كە چۆن سوود مەند بوون لە حكومەت،‮ ‬یەكەم سوودمەندیان لە بوونی‮ ‬ئەو ئارامی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬ئاسایش توانیان جەندین پرۆژەی‮ ‬گران بەها دامەزرێنن هەر لە كەناڵی‮ ‬راگەیاندن و پرۆژەی‮ ‬نیشتە جێ بوون،‮ ‬و تەنانەت هەندێكیان پۆستی‮ ‬باڵایان لە حكومەتی‮ ‬هەرێم و بەغدا هەبووە،‮ ‬جگە لە پرۆژەی‮ ‬مەزن چ لە كوردستان‮ ‬یا بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق،‮ ‬و ت بەشێكی‮ ‬سەرەكین لەو گەندەڵییەی‮ ‬ئیستا هەیە،‮ ‬ئەو كەسانە رابردوویان روون و ئاشكرایە لای‮ ‬میللەت بۆیە ئەوەی‮ ‬مالی‮ ‬لە شووشەیە دەبێ بزانێ هەنگاوەكان چۆن دەهاوێ،‮ ‬بۆیە ئەوانە پێویست ناكات باسی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬بكەن چونگە ئەوانە‮ ‬یەكەم سوودمەندی‮ ‬گەندەڵییەكانی‮ ‬حكومەتن‮.‬

كاتێك مرۆڤ باسی‮ ‬لایەنی‮ ‬یا خاڵی‮ ‬سلبی‮ ‬حكومەت دەكات دەبێ بەوێژدانانە باس لەسەر جەم كارەكان بكات،‮ ‬كارە خزمەتگوزارییەكان ئاوەدانكردنەوە،‮ ‬جگە لە بەرقەرار بوونی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاسایش كە بەشەو نخوونی‮ ‬پیاوانی‮ ‬ئاسایش و دەزگا تایبەتیەكان رەخساوە‮.‬

ئەگەر ئاورێك لە دوێنێ كوردستان بدەینەوە كاتی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬سەددام سەرجەم كوردستان بریتی‮ ‬بوو لە گوندێك،‮ ‬بۆ نموونە هەولێر بریتی‮ ‬بوو لە‮ ‬یەك دوو شەقام،‮ ‬ئەو سەر و ئەو سەری‮ ‬هەولێرت دەكرد بە دوو سەعات،‮ ‬ئیستا پێویستیت بە دوو هەفتەیە،‮ ‬جگە لەو پرۆژە مەزنانە و كردنەوەی‮ ‬دوو فرۆكەخانە،‮ ‬هەروەها سەبارەت بە دهۆك و سلێمانی‮ ‬و سەرجەم شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان و گوندەكان‮.‬

هێرشكردنە سەر بارتی‮ ‬دەگەرێتەوە بۆ ئەو سەركەوتنانەی‮ ‬بەدەستی‮ ‬هێناوە،‮ ‬لە چوارچیوەی‮ ‬رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و هەوڵەكانی،‮ ‬و رێنمایەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پەرۆشی‮ ‬پارتی‮ ‬و خەباتی‮ ‬72‮ ‬ساڵەی‮ ‬بۆ وەدەست هێنای‮ ‬مافەكانی‮ ‬نەتەوەی،‮ ‬كە دەتوانین بڵێن پارتی‮ ‬تاكە هێز و حزبە لە سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬تاوەكو ئیستا سازشی‮ ‬نەكردووە لە مافەكانی‮ ‬نەتەوەی‮.‬

ئەوانەئ ئەمرۆ هێرش دەگەنە سەر پارتی‮ ‬و حكومەت دیارە ئەجندای‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد پەیرەو دەكەن،‮ ‬و لە هەوڵی‮ ‬گەرانەوەی‮ ‬كوردستان بۆ ساتە تاریكەكان كە كورد بریاری‮ ‬لە دەست خۆی‮ ‬نەبوو،‮ ‬هەڵبەتە ئەمەش وا دەكەت ئەو لایانە ئەجندای‮ ‬بیانی‮ ‬جێ بەجێ بكەن لە پێناو بڕێك دۆلار،‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬كەسایەتی،‮ ‬و لە كۆتایی‮ ‬هەر شەرمەزاری‮ ‬و ریسوای‮ ‬میللەتیان بۆ دەمێنێتەوە،‮ ‬و مێژوو شاهیدە ئەگەر ئاورێك لە رابردوو بدەنەوە،‮ ‬و ئەوەئ دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و خانوادەی‮ ‬بەرێزی‮ ‬بارزانی‮ ‬كردبێت لە كۆتای‮ ‬گرنۆش و پەشیمانی‮ ‬نیشان داوە‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌